ڕێکەوتی ٢٩/١١/٢٠٢٢، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی کار گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ کارگەی چیمەنتۆی ماس بە سەرپەرشتی مامۆستا سۆران حەمە سعید حەمە سالح، مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار. ئەم گەشەتە بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار، م. نەوزاد حسین محمد ڕێکخرا.
ئامانجی گەشتەکە ئاشناکردنی خوێندکارانی قۆناغی چوارم بوو بە پراکتیزەکردنی بوارەکانی کارگیڕی، بەرهەم هێنان، وە بە بازاڕکردنی بە رهەمی چیمەنتۆ بوو لە بازارەکانی کوردستان.
ئەندازیاران و بەڕێوەبەرانی کارگەکە لە شێوەی هۆڵی ڕاهێنان (Training Room) ڕوونکردنەوە و زانیاریان بەخشییە خوێندکاران سەبارەت بە لایەنی پراکتیکی و دروستکردنی چیمەنتۆ و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان.