لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان سلێمانی گەشتێکی زانستی ڕێكخست بۆ نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم.
ئەم گەشتە زانستییە بە سەرپەرشتیی مامۆستایانی بەڕێز بینایی یاسین رؤوف خونچە فاضل عبدالرزاق و شیام واحد عمر .
ئامانجی سەردانەکە بریتیبوو لە پێدانی ئەزموونێکی کرداری قووڵ سەبارەت ژینگەی تەندروستی و دیزاینی نەخۆشخانە بە خوێندکاران.
لە سەردانەکەدا خوێندکاران ڕوانگەیەکی پڕبایەخیان لەبارەی پێداویستی و ئەزموونی بەکارهێنەرانەوە بەدەست هێنا، ئەمە سەرباری ئاشنابوون بە شێوازی دیزاینکردنی پێداویستییەکانی ڕووبەر و تێگەیشتن لە ڕێگاکانی قەڵاچۆکردنی نەخۆشییەکان و دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ڕێزگرتن لە ڕوانگەی بەکاربەر.
ئم ئەزموونی کردارییە بۆ گەشەی لایەنی زانستی خوێندکارە تابتوانێت دیزاینی نەخۆشخانەیەکی بە خزمەت و سەلامەت و دۆستی ژینگە و نەخۆش دابڕێژێت، لەکاتی پێشکەشکردنی پێشنیاری دیزاینی پڕۆژەی نەخۆشخانەکەیان.