لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان سلێمانی گەشتێکی مەیدانیی زانستی رێکخست بۆ بەنداوی دوکان بۆ خوێندکاری قۆناغیەکانی چوارەم و دووەم بۆ وانەی building services.
ئەم گەشتە زانستییە بە سەرپەرشتیی مامۆستای بەڕێز سەرکۆ حەسەن ئەنجامدرا.
ئامانج لەم گەشتە زانستییە ناساندنى خوێندکاران بوو بەو وزەیەی لە بزووتنی ئاو وەردەگیرێت کە وزەیەکی پاکە و پاڵاوگەی ئاو لە بەنداوی دوکان کە لە دواییدا ڕەوانەی شاری سلێمانی و ماڵان دەکرێت.
ئەم ئەزموونە کردارییە ڕوونکەرەوەیەک بوو بۆ خوێندکاران لە ڕووی چۆنیەتی بەرهەمهێنانی وزەی ئاوی کە بە یەکێک لە وزە نوێبووەکان دادەنرێت، و پاڵاوتنی ئاو و ڕەچاوکردن و پاراستنی ژینگەیی.