رۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى ١٦/١١/٢٠٢٢، به‌رێز م. إكرام سعید باجه‌لان مامۆستا لەبەشی یاسا، زانکۆی جیهان-سلێمانی سیمینارێكی پێشکەشکرد بە ناونیشانى ‘په‌یوه‌ندى نێوان كه‌رتى گشتى وخویندنى باڵا وكه‌رتى تایبه‌ت’. سیمینارست تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه له نێوان ئه‌م دوو كه‌رته‌دا هه‌یه له ڕوانگەی زانستى وئهكادیمییەوە.
لە درێژەی سیمینارەکەدا، چۆنیه‌تى گه‌شه‌كردنى ئه‌و پهیوهندییەى نێوان ئەو دوو کەرتە له لایەنى زانستى وئابورى و كۆمەڵایهتییەوە ڕونکرایەوە. هەروەها، تەوەرێکی دیکەی سیمینارەکە بریتی بوو لە خوێندنەوەیەك بۆ هه‌ر دوو یاساى خوێندنى باڵا و زانكۆ تایبه‌ته‌كان وه سود وه‌رگرتن له ژینكهى ئێستاى جیهانگیرى بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنى گۆمەڵگاى كوردى له سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیان به تایبه‌ت كه‌رتى خوێندنى باڵا.
گرنكى ئه‌م سیمیناره زیاتر ئاشنابوون بوو بە ئه‌وگرفت ولهمپهرانه کە هه‌یه له به‌رده‌م به‌ره‌وپێش چوونى ئه‌م په‌یوه‌ندییه وئامانج له سیمیناره‌كه چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان بوو کە له رێگه‌ى چەند پیشنیارێکەوە خرایە ڕوو وە گفتوگۆیی لەبارەوە کرا.