ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی١٠ی٢٠٢٤ لە بەشی یاسا، سیمینارێکی زانستی بەناونیشانی “رەنگدانەوەی یاسای نێونەتەوەیی لە ژیانی رۆژانەدا”، لەلایەن د. عێباد ئیبراهیم ئەحمەدەوە پێشکەشکرا؛ لەم سێمینارەدا باس لە چۆنیەتی رەنگدانەوەی یاسای نێونەتەوەیی کرا لە ژیانی رۆژانەی مرۆڤدا؛ وەکوو ئەوەی کە چۆن یاسای نێونەتەوەیی بەبێ ئەوەی مرۆڤ ئاگەدار بێت ژیانی رۆژانەی بۆ رێکدەخات و لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییدا لە سەر ژیانی مرۆڤەکان کاریگەر دەبێت. لە رێکخستنی کات و ئاسۆی جیاوازی نێوان ناوچە جۆگرافیاییە جیاوازەکان و پێشبینی کەشوهەوا و رێکخستنی هێماکانی هاتووچۆ و رادیۆ و تەلەڤیزیۆن و کەناڵە ئاسمانییەکانەوە بگرە تا پۆستە و بازرگانی جیهانی و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و پەتا گشتگیرەکان و تاوانە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و فڕۆکەوانی و گەشت و ئەمن و ئاسایش و ئاشتەوایی نێودەوڵەتیی، لەم سێمینارەدا باسکرا و رۆڵی یاسای نێونەوتەوەیی لەم بوارانەدا بۆ ئامادەبوانی سێمینارەکە روونکرایەوە.
Related posts