ئەمرۆ دووشەممە ڕێكەوتی27-02-2023، سەرۆکی زانکۆی جيهان-سلێمانی (پ.ی.د ئومێد ڕەفیق فتاح)، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری کارگێڕی وخوێندکاران (پ.د بەمۆ پەروێز عزيز) و ژمارەیەك لە سەرۆک بەش ومامۆستایان، لەگەڵ خوێندکارە بەهرەدارەکانی زانکۆ کۆبووەوە.
لە سەرەتادا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسێکی لە گرنگی ئاوڕدانەوە لە خۆیندکارە بەهرەدارەکانی زانکۆ کرد وپێوویستی دۆزینەوە و پەرەپێدانی توانا شاراوەکانی خویندکاران لە بوارەجیاوازەکاندا خستە بەر باس. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بە پاڵپشتی تەواوی زانکۆ وهاوکاریی کردنی ئەو جۆرە خوێندکارانە وهاندانیان بۆ ئەنجامدانی چالاکی زانستی ناوازە درا.
هەروەها، بەرپرسیارێتی خوودی خوێندکاران لە پەرەپێندانی توانا کانیان لە بوارە زانستی، هونەری وکۆمەڵایەتیەکانیان لەدەرەوەی پۆل وانە ئەکادیمیەکان خرایە ڕوو.
لە کۆتاییدا، دەرفەت بە خوێندکاران درا پرسیار وتێبینیەکانیان بخەنە ڕوو.
ئەم جۆرە کۆبوونەوانە لە چوارچێوەی پلانی زانکۆ دێت بۆ دۆزینەوەی توانا شاراوەکانی خوێندکاران ودروستکردنی دەرفەتی گونجاو بۆ خوێندکارانی بەشە زانستیە جیاوازەکانی زانکۆ بە مەبەستی گرێدانی تواناکانیان بە دەرەوەی زانکۆ وخزمەتکردنی خوێندکاران وکۆمەڵگا.