ڕێکەوتی ٢٢/١١/٢٠٢٣ بە ئامادە بوونی خوێندکاران، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە مامۆستایانی بەشی یاسا وخوێندکارانی بەشەکە، بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای زەکاتی زانست هەستان بە ڕیکخستنی سیمینارێک بۆ بەڕێز دادوەر: (حسێن محي الدين طهماس)، دادوەر لە دادگای کارلە سلێمانی، بە ناونیشانی: (پرسه نوێباوەکانی بەردەم دادگاکانی کار). لە سیمینارەکەدا دادوەر تیشکی خستە لایەنە تیۆری وپراکتیکیەکانی کارکردنی ئەو دادگایە وگرفت وکەموکوڕیی یاسا بەرکارەکانی بۆ ئامادەبوون خستە ڕوو. چالاکیەکە لە چوارچێوەی پلانی بەش دێت بۆ ئاشناکردنی خوێندکارانی بەشی یاسا بە یاسا ودادگا جیاوازەکان ومیکانیزمی کارکردنیان لە پراکتیکدا.
Related posts