ئەمڕۆ شەممە 26/11/2022 ، نزیکەی پەنجا (50) خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەری قەڵادزێ سەردانی زانکۆی جیهان – سلێمانییان کرد. خوێندکارانی میوان و مامۆستایان لەلایەن ستاف و مامۆستایانی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.
وێڕای بەخێرهاتنیان لەلایەن بەشی پەیوەندییەکانی زانکۆوە،خوێندکاران سەردانی کتێبخانەی زانکۆیان کرد و دواتر لە لایەن دکتۆر لوئەی سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەرەوە پێشوازی کران و ئاشناکران بە تاقیگەکانی بەشی کۆمپیوتەر و لەلایەن مامۆستایانی بەشەوە چەند وانەیەکی پڕاکتیکیان پێووترا.
لە ڕوانگەی زانکۆوە ئەم سەردانە دەرفەت بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان دەڕەخسێنێت کە لە بوارە جیاوازەکاندا سوودمەند بن لە زانکۆکە. شایانی باسە زانکۆی جیهان لە سلێمانی، بەردەوام پەرە بە پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان دەدات لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکان، بەتایبەتی دامەزراوە پەروەردەییەکان.
Related posts