Student Activity: Toward a More Sustainable Campus through Innovative Design and Practical Application
سەرۆکی لیژنەی دڵنیایی جۆری بەش و کۆلێجەکانی زانکۆی جیهان سلێمانی ۆركشۆپێكیان ئەنجامدا لەژێر ناونیشانی “پرۆسەی هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستایان و زانستخوازی بەردەوام“. پێشکەشکارانی ۆرکشۆپەکە پێكهاتبوون لە م.ی هێمن رشید آغا، بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری و چێوان جلال محمد لێپرسراوی سایتی زانکۆ. پرۆسەی هەڵسەنگاندنی هەگەبەی مامۆستایان، هەروەها زانستخوازی بەردەوام چەند رێکارێكی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ مەبەستی دیاریکردنی ئاستی زانستی وە هەروەها ئەو چالاکیانەی کە مامۆستایان ئەنجامی دەدەن. هەروەها، لەم ۆركشۆپەدا چەند ڕێکارێك و میکانیزمێك تاوتوێ کرا لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی لیژنەکانی هەڵسەنگاندی هەگبەی مامۆستایان و زانستخوازی بەردەوام.
Related posts