سەرلەبەیانی رۆژی ٦/٢/٢٠٢٣ خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتی زانکۆی جیهان – سلێمانی، لەچوارچێوەی گەشتێکی زانستیدا سەردانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەسی ٢ کرد.
لەسەرەتای سەردانەکەدا، دەستەی بەڕێوەبردنی خوێندنگە هەردوو مامۆستایان م.چالاک و م.خەبات پێشوازیان لە مامۆستا و خوێندکاران کرد. پاشان ئاماژەیان دا بە چەند زانیارییەکی پێویست سەبارەت بەشێوازەکانی خوێندن لەم خوێندنگەیە. پاشان خوێنکارانمان بەشداری هۆڵەکانی وانە وتنەوەیان کرد بە مەبەستی زیاتی ئاشنا بوون بە شێوازەکانی وانەوتنەوە و پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێنکار لە خوێندنگەکاندا.
هاوکات گەشتە زانستییەکەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان- سلێمانی لەلایەن دکتۆر سەلام سەرۆکی بەش و دکتۆر دیار و مامۆستا بەستەوە سەرپەرەشتی دەکرا.