
ڕێکەوتی ٢٢/١١/٢٠٢٣، م. زریان جمال حامد مامۆستا لە بەشی یاسا سیمینارێکی زانستیی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (العلامات التجارية المحمية في التشريع العراقي). لەسیمینارەکەدا باس لەو هێما بازرگانیانە کرا کە لە یاسای هێما بازرگانییەکان و ئاماژە جگرافیەکاندا ( العلامات التجارية والمؤشرات الجغرافية) ی ژمارە ٢١ ی ساڵی ١٩٥٧ ی هەموارکراو، پارێزگاریان لێ دەکرێت، جگە لەوەش، توێژەر پوختەیەکی باسکرد دەربارەی تایبەتمەندیەکانی هێما بازرگانییەکان و داوای قەرەبوو بۆ خاوەن مافی هێما و ئەو سزایانەی کە یاساکە دیاری کردوون بۆ ئەو پڕۆژە یان لایەنانەی کە دەست درێژی دەکەنە سەر هێما تۆمارکراوەکان وهێما بەناوبانگەکان، چ بە کۆپی کردن یان بەکارهێنان یان تزویر کردنی ئەو هێمایانە بێت.