رۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دیزاین وگرێبەست وجێبەجێکردندا

ڕۆژی شەممە ٢٤ ـ ٢ـ ٢٠٢٤ بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد رفیق فتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ستافی زانکۆی جیهانی بە پێشکەشکردنی پیرۆزبایی و دەست خۆشی بەسەرکردەوە، لە بەرامبەر بە دەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری پسپۆری تایبەتییان، هاوکات لە وتەیەک دا هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە بەدەستهێنانی پلەی زانستی باڵاتر، و هیوای بەردەوامی زیاتری بۆ خواستن لە خزمەتی زانستیان لە زانکۆی جیهان ـسلێمانی.
دواتر، ئامادەبوان زۆر سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خواست، کە هەردەم ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە پێشخستنی زانکۆ ستافی ئەکادیمی و تەواوی زانکۆدا.
Related posts