ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١١/٨ پ.ی.د ئومێد رەفیق سەرۆكی زانكۆی جیهان _ سلێمانی و پ.ی .د بەمۆ پەروێز عەزیز یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران وە چەند مامۆستایەک،سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد.
لەلایەن مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا سەربەست بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان، پێشوازییان لێ کرا
لە چوارچێوەی هەماهەنگی زانکۆی جیهان- سلێمانی و وەزارەتی پەروەردە، سەرۆكی زانكۆی جیهان _ سلێمانی ئامادەیی دەربری بە هاوكاریكردنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، بە كردنەوەی خول بۆ بەڕێوەبەرو یاریدەدەرو مامۆستایان و پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە، شایانی باسە زانكۆی جیهان ئەمساڵ ژمارەیەك خولی بۆ بەرێوەبەر و مامۆستایان كردۆتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی سەرۆكی زانكۆی جیهان – سلێمانی و مامۆستایانی کرد کە هاوکاربوون بۆ كردنەوەی ئەو خولانە و سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.