Student Activity: Toward a More Sustainable Campus through Innovative Design and Practical Application
- سیمینارێک لەکۆلێجى یاسا بەناونیشانى (المسؤوليه القانونيه لآساءة مقار البعثات الادبلوماسية- حالة خاشقجى انموذجا).
ڕۆژى چوار شەمە ڕێکەوتى 31-10-2018 بە سەربەرشتى لیژنەى دڵنیایى جۆرى کۆلێژى یاساى زانکۆى جیهان-سلێمانى سیمینارێک لەلایەن د.سیروان حامد بەناونیشانى (المسؤوليه القانونيه لآساءة مقار البعثات الادبلوماسية- حالة خاشقجى انموذجا )پێشکەشکرا.
بابەتى پارێزبەندى و امتیازاتى دبلۆماسى بە یەکێک لە بابەتە گرنگەکان دادەنرێت لە چوارچێوەى یاساى نێودەوڵەتى دا، ڕێکەوتنامەى ڤیناى بۆ پەیوەندیە دبلۆماسیەکان 1961 هەستا بە دیاریکردنى مەبەستەکان کارى دبلوماسى کۆمەڵێک پارێزبەندى و امتیازاتى دبلوماسى بۆ دبلۆماتکارو ئەو جێگەى کەکارى دبلوماسى تێدا ئەنجام دەدرێت ،لەهەمان کاتدا ئەو نوسراو مراسلاتانەى کە لە بارەگاى کارى دبلوماسیدا ئەنجام دەدرێت .
ئەوەى کە گرنگە ڕێکەوتنامەى ڤینا بۆ پەیوەندیە دبلۆماسیەکان 1961 ئەو امتیازاتى دبلوماسیانە ئامانج لێیان ئەوەیە کەکارى دبلوماسى بە باشترین شێوە لەچوارچێوەى یاسایى نێودەوڵەتى ئەنجام بدرێن ،نەک ئامانج لێیان جیاوازى بێت لە ناو مرۆڤەکان .
لەژێر ڕۆشناى ئەم تێگەشتنانەى کە لەڕێکەوتنامەکەدا هاتووە لێکدانەوەیە بۆ تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنوسى سعودى (جمال خاسقچى) ئەنجامدرا، کە بەتەواوەتى پێچەوانەى مەبەستەکانى ڕێکوتنامەى ڤینایە، لەهەمانکاتدا ئەو کارە دژى ئەو ئامانجەیە کەکارى دبلۆماسى لە پێناودا ڕێکخراوە لە یاساى نێودەوڵەتى دا.
Related posts