سیمیناریک لە بەشی یاسا پێشکەشکرا.
ڕۆژی٢٠١٩ /١١/٢ سیمینارێک لەلایەن مامۆستا. بێستون عارف عەزیز مامۆستا لە زانکۆی جیهان بە ناونیشانی (کاریگەری ڕۆمانی ”بەفری”ی ئۆرهان پاموک لەسەر ڕۆمانی”غەزەل نوس و باخەکانی خەیاڵ”ی بەختیار عەلی ) پێشکەشکرا.
سەرەتا ئەم لێکۆڵینەوەیە کارکردنە لەسەر بەراوردکاری ١٢٢٦ لاپەڕەی ناو دوو ڕۆمانی جیاواز کە بەگشتی کارکردنە لەسەر هەڵبژاردەیەک لە کاریگەری ئەو بیر،ڕووداو ، دیالۆگ ،وەسف و وێنە لێکچوەکان کە کاراکتەری سەرەکی ڕۆمانی (بەفر) ”کا” لەسەر یەکێک لە کاراکتەرە سەرەکیەکانی ڕۆمانی ”غەزەلنوس و باخەکانی خەیاڵ” (زوهدی شازەمان ) دایناوە .
پێشکەشکار باسی لەوەش کرد کە هەڵبژاردنی ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ کەمی بەراوردکردنی ڕۆمانی کوردی بە ڕۆمانی جیهانی و دۆزینەوەی کاریگەری و ڕووی لێکچونیان لە ڕوانگەی وەرگرتن و خواستی هەندێک لەو بابەت و تەکنیکانەی کە ڕۆمانی کوردی لە ڕۆمانی جیهانی خواستووە .
سیمینارەکە لە پێشەکیەک و دوو بەش و ئەنجام پێکهاتووە بەجۆرێک کەبەشی یەکەم تەرخانکراوە بۆسێ خاڵی گرنگ ئەوانیش :ئەدەبی بەراوردکاری چونە ناو یەکی دەقەکان ، دیاردەی کاریگەری ، قوتابخانەی بەراوردکاری فەڕەنسی و پرینسیپەکانی .
بەشی دووەمیش تەرخانکراوە بۆ کاریگەری ڕۆمانی ”بەفر”ی ئۆرهان پاموک لەسەر ڕۆمانی ”غەزەل نوس و باخەکانی خەیاڵ” ی بەختیار عەلی .
هەروەها تیشکی خستوەتە سەر چەمک و پێناسەو تێگەشتنە جیا جیاکان لەسەر دیاردەی غوربەت و گەڕانەوە .
لەکۆتایشدا بە چەند خاڵێک گرنگترین ئەو ئەنجامانە خراونەتە ڕوو، کە لە شیکردنەوە و پڕۆسەی بەراوردکردنەکەدا بەدەستهێنراون.