پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن کۆلێجی یاسا.
له ڕێكه‌وتى 20/1/2019 له كۆلێجى ياسای زانكۆى جيهان -سلێمانى سيمينارێك لەلایەن دکتۆر.سیروان حامد أحمد به ناونيشانى (تێڕوانينى ياسايى ده‌رباره‌ى مادده ی155ی ده‌ستورى ئيسپانيا له رِوى ياسايى نێوده‌وڵه‌تى وياسايى ده‌ستوری) پێشکەشکرا.
تێیدا پێشكه‌شكارى سيميناره‌كه به وردى تيشكى خسته سه‌ر ئه‌و مادده‌ى ده‌ستورى ئيسپانيا ماده(155) كه حكومه‌تى ئيسپانيا له كاتى ڕيفراندۆمى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا بۆ سه‌ربه‌خۆى وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر حكومه‌تى كه‌ته‌لۆنيا به‌كارى ده‌هێنا.
له ماده دووى ده‌ستورى ئيسپانيادا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئيسپانيا ده‌وڵه‌تى هه‌موو ئيسپانيەكهو وخاكهكهى شايسته‌ى دابه‌ش بوون نيه، نه‌ته‌وه‌كانى ناو ئيسپانيا مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه كه حوكمى خۆبهڕێوهبهريان هه‌بێت له چوارچێوه‌ى خاكه‌كه‌يدا..
به‌ڵام له ماده (155) هاتوه كه پێوسته له‌سه‌ر حكومه‌ته خۆجێيه‌كان پابه‌ند بن به بنه‌ماكانى ده‌ستور ياسا بهركارهكانى ئيسپانيا و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ده‌وڵه‌ت، وه له حاڵه‌تى پابه‌ند نهبونيان به‌م پابه‌ند بونانهوه حكومه‌تى ئيسپانيا مافى هه‌يه دواى ئاگادار كردنهوهيان، هه‌موو ڕێوشوێنێكى پێوست بگرێته به‌ر له پيناو پابه‌ند كردنيان به پابه‌ند بوون به ده‌ستور ياساي به‌ركاره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ده‌وڵه‌ت.
له بڕگه دووی هه‌مان ماده‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات له حاڵه‌تى پابه‌ند نه‌بوون حكومه‌تى ئيسپانيا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌ته خۆجێییەكان ممارەسه بكات. كه‌واته مافى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى حكومه‌ته خۆجێيهكانى ده‌بێت..
له‌ڕاستى دا ئه‌م ماده وه‌ك گره‌نتى دانراوه بۆ پابه‌ند كردنى حكومه‌ته خۆجێيه‌كان به بنه‌ماكانى ده‌ستوره‌وه ، خۆى ده‌ستوره‌كه له ماده يه‌ك ئه‌م گرهنتهى داناوه.
له رِوى ياسايى نێوده‌وڵه‌تيه‌وه ئه‌و ماده‌يه پێچه‌وانه‌يه له‌گه‌ڵ ياسايى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو گه‌لێك مافى پيادهكردنى مافى چاره‌ى خۆنوسينى هه‌يه له چوارچێوه‌ى دهوڵهتهكهيدا له هيچ بارێكدا نابێت ئه‌و مافه له ميللهتانى ده‌وڵه‌تان وه‌ربگيرێته‌وه.