
پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆ.
لە ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠١٩ سیمینارێک لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.نزار عەبدولقادر بە ناونیشانی (بە ئەلکترۆنیکردنی سیستەمی ئامادەنەبونی خوێندکاران و دابەشکردنی نمرەی کۆتایی) پێشکەشکرا.
بە ئامادەبونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان و،دکتۆر ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا و،ڕاگرو سەرۆک بەش وژمارەیەک لە مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆ سیمینارەکە بەڕێوە چوو.
پێشکەشکار لە سیمینارەکەدا باسی لە دروستکردنی ئەو سایتە کرد کە تایبەتە بە خوێندکاران تا بتوانن لەو ڕێگەیەوە نمرەو ئامادەنەبونەکانیان بەشێوەی ئۆنلاین وەربگرنەوە.