سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠١٩/٤/١١ لە ژێرچاودێری بەڕێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ،بە ئامادەبونی د.نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان ،پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی ،پ.ی.د.ڕێبوار زین الدین محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانست و خوێندنی باڵا ،پ.ی.د.واحد عومەر محی الدین ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان،ئازاد محمد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و،ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکان، ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکاران پێنجەمین فیستیڤاڵی ڕؤژی زانکۆ لە زانکۆی جیهان –سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتای فیستیڤاڵەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد پاشان لەلایەن د.نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان وتەیەک پێشکەشکرا و باسی لە ڕۆڵی زانکۆکان کرد لە پەرەسەندنی خوێندن و بواری زانستی .
دواتر لەلایەن پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان وتەیەک پێشکەشکرا و، باسی لە فیستیڤاڵی زانکۆ کرد وەکو نەریتێکی ساڵانەی زانکۆ کە تیایدا پڕۆژەی کلتوری و زانستی پێشکەش دەکرێت و کۆمەڵگە سودمەند دەبێت.
پاشان چەندین چالاکی خواردن دروست کردن و پێشانگای وێنەو پێشانگای کتێب و پرۆژەی کۆمپیوتەریی لەلایەن خوێندکاران و چەندین چالاکی جۆراوجۆری قوتابخانەی جیهانی بنەڕەتی پێشکەشکرا.
شایانی باسە کە ژمارەیەک لە پەیمانگا ناحکومیەکانیش بەچەن پرۆژیەکەی زانستی لەم فیستیڤاڵەدا بەشداربوون لەوانە(پەیمانگای زانستی ناحکومی،پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی ئەهلی،پەیمانگای بابان هتد..)
لە کۆتایدا خەڵات بەسەر ژمارەیەک لە بەشداربوانی فیستیڤاڵەکە دابەشکرا.