ڕۆژانی یەکشەممە و دوو شەممە ڕێکەوتی (۱_۲/ ۱۲ / ۲٠۲٤) بەڕێز (محمد ناصح محمد ئەمین) مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆی جیهان بە توێژینەوەیەکی زانستی یاسایی هاوبەش لەگەڵ ( پ.د. محمد ڕەشید حسن ) پرۆفیسۆری یاسای تاوانکاری لەکۆلێژی یاسا ـ زانکۆی سلێمانی بە ناونیشانی: ( الحوكمة القانونية للذاكرة الجماعية إشكالية التنافر بين منهج البحث القانوني والتأريخي )؛ بەشداری لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی یاسایی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر کرد؛لە ژێر ناونیشانی : (الدراسات البینیة سیماء الأعمال البحثية الحديثة في عالم القانون)، کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی یاسایی وەزارەتی داد ـ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو، بەبەشداری چەندین توێژەری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی.
Related posts