Student Activity: Toward a More Sustainable Campus through Innovative Design and Practical Application
لە میانەی چالاکیەکانی بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕۆژی سێ شەممە (١٦/٩/٢٠٢٤)، لیژنەی دڵنیایی جۆری بەشەکە هەستا بە سازکردنی پانێڵێکی یاسایی لە ژێر ناونیشانی: (هەڵسەنگاندنی پرۆژە یاسای هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراقی)، کە لە دوو تەوەرەی سەرەکی پێک هاتبوو، لە تەوەرەی یەکەمدا پ.ی.د. نوری حمە سعید تیشکی خستە سەر لایەنە فیقهی بابەتەکە، وکاریگەری لە سەر مافی ژنان، لە تەوەرەی دوومدا پ.ی.د. بۆکان ئەبو بەکر قسەی لە سەر لایەنی یاسایی پرۆژەکە کرد، وبەڕێز م.د. ئاسۆ حمە شین پانێڵەکەی بەڕێوەبرد. شایانی باسە ژمارەیەکی بەر چاو لە مامۆستایان وخوێندکاران ئامادەبوون.
Related posts