ئەمرۆ ٢٤/١١/٢٠٢١ زانکۆی جيهان-سلیمانی بەشداری کرد لەکۆبوونەوەیەك لەرێگای زوومەوە ئەنجام درا، وە لەلایەن رێکخراوی Un Ponte Per کە رێکخراوێکی ناحکومی نێودەوڵەتی ئيتاليە، وبەبەشداری چەند رێکخراوێکی ناوخؤیی وە لەچوارچیوەی پرؤژەی ‘ Paid Internship-REGAKAN Project’ رێکخرابوو، بەشێکی گرنگی پرۆژەکە ناردنی کەسانی راهێنراوە بۆ کۆمەڵێك دام ودەزگای دياریکرا و وە لەنێوانياندا زانکۆ بەمەبەسی راهێنان وکارکردن لەوشوێنانە لەبوارەکانی (گرافيك ديزاين، خزمەت گوزاری لوجستی وکڕيين، سەرچاوە مرۆييەکان، کارگێری ودارایی، ژمێرياری وIT. لەلایەن زانکۆی جيهانەوە، م.ی دژوار انور بەرێوەبەری ميديا وپەيوەندیەکانی زانکۆ بەشداری کۆبونەوەکە بوو وەلەماوەیەکی کورتی داهاتودا پرۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.