لە دەستکەوتێکی ئەکادیمی گەورەدا لەسەر ئاستی عێراق، بەڕێز پ.ی.د. فاخر کريم رحيم بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، پلەی دووەمی لە ڕیزبەندیی زانا گەورەکانی عێراق بەدەستهێنا، بەپێی ڕیزبەندی AD Scientific Index. ئەم دەستکەوتە زانستیەش، دەرخەری هەوڵ وتواناکانی بەڕێزیان دەردەخات لە بواری توێژینەوەی زانستی.
ئەم دەستکەوتە زانستیە تەنها دەستکەوتێکی نیشتیمانیی نیە، ، بەڵکو بەدەستهێنانی ناوبانگێکی نێودەوڵەتیشە لە هەمان کاتتدا. پۆلێنکردنەکە پێگەی زانای پێشەنگی پێدەبخشێت بە توێژەری ناوبراو لەسەر ئاستی عێراق بەو پێیەی خاوەنی ١٠٠ هەزار سایتەیشنە لە پێگەی Google Scholar، ئەو دەسکەوتەش نیشانەی کاریگەریی توێژینەوە زانستیەکانی توێژەرە لەسەر ئاستی نیشتیمانی وجیهانی.
جگە لەو دەستکەوتە زانستیەی سەرەوە، زانکۆی جیهان – سلێمانی، کە بەڕێز د.فاخر سەنتەری توێژینەوەکەی بەڕێوەدەبات، وەک باشترین زانکۆی ئەهلی لە عێراقدا پۆلێن کرا، بەپێی پڕیزبەندی AD Scientific Index. ئەم پۆلێنکردنە پابەندبوونی زانکۆکە بەڕەخساندنی ژینگەیەکی چالاکی توێژینەوەی دەسەلمێنێت و ڕۆڵی لە سەرۆکایەتی وستافی زانکۆ لە پەرەپێدانی زانست و داهێناندا پشتڕاست دەکاتەوە.