
لە رۆژی نەتەوەیی لێبوردەیی و پێکەوەژییان زانکۆی جیهان سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئینتەرسۆرس و کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR . میوانداری خوێندکارانی پەنابەری پۆلی ١٢ی ئامادەیی کرد وچالاکییەکیان ئەنجامدا.
لەسەرەتای بۆنەکەدا بەرێز پ.د. بەمۆ پەروێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و بەناوی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکایەتی زانکۆوە مژدەی داشکاندنی ٣٠٪ی کرێی خوێندنی بۆ خوێندکارانی پەنابەر راگەیاند، هاوکات م. عەلی فەرەج بەڕێوبەری تۆماری زانکۆ شێوازی وەرگرتن و بەشە زانستییەکانی زانکۆی بۆ ڕوونکردنەوە، پاشان خوێندکاران گەشتێکیان بەناو کەمپی زانکۆدا ئەنجامداو لە نزیکەوە تاقیگەکان و هۆڵەکانی خوێندن و دادگای گریمانەی زانکۆیان بەسەرکردەوە و لەلایەن مامۆستایان و ستافی زانکۆوە رێنوێنی کران.
لە ساڵی ٢٠٢١ەوە رۆژی ٦ی ئازار دوای سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق بە رۆژی نەتەوەی لێبوردەی و پێکەوەژیان لە عێراق دیاری کراوە.