ژمارە 6 ی گۆڤاری وەرزنامەی زمانەوانی، کە دەزگای زمانەوانیی کوردی زانکۆی جیهان دەریدەکات، چاپ و بڵاوبووەوە.
ژمارە 6 گۆڤاری زمانەوانی، تایبەتکراوە بە شێوەزاری بادینی و سەرجەم بابەتەکانی بەو شێوەزارە بڵاوکراوەتەوە. هەروەها ئەم ژمارەیەی گۆڤاری زمانەوانی، وێڕای سەروتارەکەی لە مێزگردێک و 11 وتار و توێژینەوە پێکهاتووە.
ناوەڕۆکی وتارەکان، پەرژاوەتە سەر تایبەتمەندی شێوەزاری بادینی و رەهەندە زمانی و رێزمانییەکانی دەخاتەڕوو. هەروەها تیشکخراوەتە سەر ئەدەبی کوردی بە زاراوەی بادینی. هاوکات ئاماژە بە دۆخ و پێگەی شێوەزاری بادینی لەناو زمانی کوردی دراوە.
خوێنەران دەتوانن لەم بەستەرەوە ژمارەکانی گۆڤاری زمانەوانی بە شێوەی پی دی ئێف بخوێننەوە:
Related posts