بەرواری٢٠١٩/٤/١٦ بەسەرپەرشتی کەمال الدین محمد چاودێری باخچەکانی زانکۆی جیهان و، بەئامادەبونی محمد ڕؤف شاسوار بەڕێوەبەری کارگێڕی و،ژمارەیەک لە مامۆستایان وکارمەندان و خوێندکاران ژمارەیەك نەمام چێندران.
ئەم هەڵمەتی نەمام چاندنە لەپێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و ڕازاندنەوەی زانکۆ بوو بۆ کەشێکی ئارام بۆ خوێندکاران.
پاشان بۆ تەندروستیەکی باشترو پاک و خاوێنی زانکۆ هاڵمەتێکی پاك کردنەوەی زانکۆیان ئەنجامدا.
لە کۆتایدا لەلایەن پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان ،پ.ی.د.ڕێبوار زین الدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا، مامۆستا.ئاسۆ حەمە شین بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار،مامۆستا هێمن ڕەشید ئاغا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ ، محمد ڕؤف شاسوار بەڕێوەبەری کارگێڕی سوپاس و پێزانین پێشکەش بە باخەوانەکانی زانکۆ کرا لەپای ئەو ماندوبونەی کە بۆ سەوز کردنی زانکۆ و ژینگەی زانکۆ داویانە.