مامۆستایان و خوێندکارانی بەڕێزو ئازیز
بەبۆنەى دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، هیوامان وایە ئەمساڵی خوێندن درێژەپێدەری کاروان و کوششە زانستیەکانى ساڵانى ڕابردوتان بێن.
کاری زیاتر بۆ هێشتنەوەو بەرەوپێشچونی زیاتری زانکۆکەمان وەك چرایەکی زانین و پێشکەوتن بەدرەوشاوەیی لە نێوەندە ئەکادیمىەکان وڵاتەکەماندا بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەك بەرپرسیارێتیەکی مێژویی دەیبینین بۆ زیاتر ئاوەدان کردنەوەو پێگەیاندنی نەوەیەکی پڕ وزە بۆ خزمەتی وڵاتەکەمان. دڵنیاتان دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە سەر فەراهەمکردنی ژینگەیەکی باشتری خوێندن لە زانکۆکەمان لە سەر بنەمای تەبا بوون لەگەڵ بنەماکانی خوێندنی هاوچەرخدا.
بەڵێنتان پێدەدەین کە هەمیشە هاندەرو پاڵپشتی ئێوەی ئازیز بین بە ئامانجی دابینکردنی داهاتویەکی باشتر بۆتان، ئێمە کار دەکەین بە ئاراستەی ناساندنی تواناکانتان بە ناوەندە جیاوازەکانی وڵاتەکەمان لە پێناو مسۆگەرکردنی داهاتوتان.
ئێمه له سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-سلێمانی دڵنیاین بە هاوکاری مامۆستا و فەرمانبەرو خوێندکارە دڵسۆزەکانمان ساڵی نویی خوێندن دەبێتە ساڵی بە ئامانج گەیاندنی پلان و بەرنامە زانستیەکانمان بە ئامانجی بهرهوپێشبردنی ئاستى زانستى و دهستهبهركردن ژینگەیەکى لەباری خوێندن لەزانکۆکەمان. ئێمە لەگەڵ دڵنیاییدان لە بەردەوامبونی پاڵپشتیکردنتان جارێکیتر لە دڵەوە هیوای سەرفرازی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
دڵسۆزتان:
پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد رفیق فتاح
سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی