لە بەردەوامی چالاکییەکانی پرۆژەی جیهان برێک، رۆژی یەکشەممە ٢٥/٢/٢٠٢٤، میوانداری بەڕێز «لارا هونەر» دەرچووی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی کرا کە ئێستا وەک مامۆستا لە یەکێکە لە قوتابخانە تایبەتەکانی سلێمانی خزمەت دەکات.
لە سیمینارێکدا «لارا هونەر»، یادەوەرییەکانی خۆی لە بەشی وەرگێڕان گێڕایەوە و دواتر باسی لە ئەزموونی خۆی کرد کە وەک وەرگێڕ و وەک مامۆستا خزمەت دەکات، لە بەشێکیتری سیمینارەکەدا «لارا هونەر» دەرچووی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی باسی لەو بوارانە کرد کە دەرچووانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی دەتوانن خزمەتی تێدا بکەن و هەلی کاری بوارەکەی روونکردەوە.
شیاوی باسە هەفتانە رۆژی یەکشەممە، پرۆژەی (Cihan Break) کە پرۆژەیەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانییە، بە بەشداری مامۆستایان، نوسەران و رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەڕێوەدەچێت و خوێندکاران لە دیبەیتی ئەکادیمیدا بە زمانی «ئینگلیزی» گفتوگۆی بابەتەکان دەکەن.
بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی، ساڵی ٢٠١٨ دومەزراوە و لە م بەشەدا خوێندکاران جگەلە فێربوونی زمانی ئینگلیزی، راهێنان لەسەر شێواز و تەکنیکەکانی وەرگێڕانی ئینگلیزی بۆ کوردی/عەرەبی ئەنجام دەدەن، هاوکات پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی چوار ساڵە، دەرچووانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی دەتوانن وەک (مامۆستای ئینگلیزی، وەرگێڕی یاسایی، رۆژنامەوان و وەرگێڕی راستەوخۆ، شارەزای زمانەوانی، رێکخەر لە کۆمپانیا و رێکخراوەکان) خزمەت بکەن.