ڕۆژی ٦/٦/٢٠٢٤، م.ی دژوار أنور احمد بەڕێوەبەری میدیا وپەیوەندیەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی، وم.ی هێمن رشيد آغا بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی خۆێندنی باڵا بە مەبەستی بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی هەرێم، کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی سەرجەم زانکۆ حکومی وتایبەتەکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکرابوو. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا ود.یاسین صالح بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان وپەیوەندیە گشتیەکان بەڕێوەچوو و٢٦ بەڕێوەبەر ونوێنەری زانکۆ جیاوازەکانی هەرێم تێیدا بەشداربوون. لە دانیشتنەکەدا تيشك خرایە سەر کاراکردنی یاداشتەکانی لێتێگەيشتن وگرنگیی هێنانی خوێندکاری بیانی و وەرگرتنی گرانت وفەند بۆ زانکۆکانی هەرێم، وڕۆڵی سەنتەرەکانی CDC زانکۆ حکومی وتایبەتەکان. لە کۆتاییدا، بڕیاردرا لە لە مانگی ٩ی ئەمساڵ کۆبوونەوەیەکی گشتگیر بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆکان بەمەبەستی بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانی هەرێم وبەرەوپێشبردنی میدیا وپەیوەندیەکانی زانکۆکان.
Related posts