د. سەعید محەمەد عەبدوڵڵا
پێشەکی
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ ناساندنی ئه‌ده‌ب هاوکات نەبوونی زمانێکی یه‌كگرتووی ئه‌ده‌بی، یەکێک لە تەنگەژە سەرەکییەکانی فێرکردن و بڵاوکردنەوەی زمانێکی نەتەوەییە لە ئاستی سەرانسەری کوردستان بەتایبەتی لە کوردستانی ڕزگاردا. لە چەند دەیەی ڕابردوودا لەگەڵ دامەزراندنی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کورد، هەبوونی زمانێکی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو لە ئاستی هەموو کوردستان وەک یەکێک لە سەرەکیترین هێماکانی نەتەوە و بنەمایەکی پێویست بۆ ورووژاندنی هەستی نەتەوایەتی باسوخواسێکی زۆری لە نێو کۆڕ و کۆمەڵی ئەکادیمی و سیاسییەکاندا دروست کردبوو. بەشێکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبی و ئەکادیمیستەکان بەتایبەت لە باشووری کوردستاندا. دیالێکتی (كوردیی ناوه‌ڕاست) وەک زمانێکی ئەدەبیی یه‌كگرتوو ده‌ڕه‌خسێنن.
بەڵام کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، باکوور زۆر لە کرمانجزمانەکان بە هۆی فرەیی و پانتایی جوگرافیایی کرمانجی وەک زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو بە باش دەزانن . لە لایەکی ترەوە هەورامی و کەڵهورزمانەکانی کوردستانیش هەست بە پەراوێزخستنی زاره‌كه‌یان لە ئاستی سەرانسەری کوردستان دەکەن، بەڵام دەکرێت دەرفەتی کرانەوەیەکی ئەوتۆی بە ڕووی خۆیاندا برەخسێنن کە پێوەندی و تێکەڵاوی خەڵکی سەر بە هەموو زاراوە جیاوازەکان لەگەڵ یەکتر، پێویستی زمان یان دیالێکتێک زمانی ئه‌ده‌بی یەکگرتووی کوردی بهێنێتە ئاراوە. پێویست بوونی زمانێکی یەکگرتووی کوردی لەو دەمەوە سەری هەڵداوە، کە داوا و نیازە زمانییەکانی خەڵک پەرەی سەندووە، زمانی کوردی کارکردێکی نوێی نووسراو و ئەدەبی (شیعری) وەر گرتووە. جگە لەوەش بوونی زمانێکی یه‌كگرتووی تاقانە بۆ نووسین، کاری میدیایی و فێرکاری و تەنانەت کاروباری کارگێڕی و دادوەری و یاساییش نزیک دەکاتەوە. ئەمە ئێستا تەنیا سیاسەتێکی زانستییانەی تۆکمەی زمانی یه‌كگرتووی ئه‌ده‌بی دەیهێنێتە دی.
١ – هۆکاری هەڵبژاردنی توێژینەوەکە:
توێژینەوەکە لە سۆنگەی ئەو واقیعەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بە تێپەڕبوونی کات و سەرهەڵدانی داهێنان و پێشکەوتنەکان ئه‌ده‌ب و زمان گۆڕانی بەسەردا دێت، ئەمەش لەسەر بنەمای یەکڕیزیی و تەبایی نەتەوەیە. هەر بۆیە زمان و ئه‌ده‌ب پێناسە و بنەڕەتی نەتەوەیە، (خوێنە لە ڕەگدا) و (هێزە لە لەشی نەتەوەدا)، یان باشترە بڵێین هەموو لایەنێکی نەتەوەیە ئاشکرایە ئەگەر زمان و ئه‌ده‌ب نەبێت هەموو کایە گرنگەکانی ژیان دەوەستن و مەترسی دروست دەکات.
٢ – ئامانجی توێژینەوەکە:
توێژینەوەکە بە دوای پرسی زیندووی زمان و ئه‌ده‌بدا دەگەڕێت و دەیەوێت، خەسڵەتی بنچینەی خۆی لەدەست نەدات، چونکە زمان تەنیا کەرەستەی پێوەندی نییە، به‌ڵكوو فاكته‌ری ئه‌ده‌بیی بەشێکی میراتی زیندووی نەتەوەیە، هاوکات زمان و ئه‌ده‌ب ئامرازی دەربڕینی بیر و بۆچوون و ڕاگوێزی بیری تاکێکن بۆ تاکێکی تر، بۆیە تا زمان هەبێت نەتەوە نافەوتێت بەڵام بە فەوتانی زمان و ئه‌ده‌بی، نەتەوە لە هەموو تایبەتمەندییەک دەوەستێتەوە و ڕیز بەڕیز دەیانمرێنێت.
٣ – میتۆدی توێژینەوەکە:
لێرەدا هەوڵدەدرێت بە سوودوەرگرتن لە میتۆدی (وەسفی- په‌سنی) لە چوارچێوەی توێژینەوەی (کوالیتەیتیڤ) یان چۆنایەتی، دواجاریش هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجی توێژینەوەکە بدرێت، پاشان بە تێگەیشتنی هاوچەرخ دیدگا دەخرێتە ڕوو.
٤ – پلانی توێژینەوەکە:
پلان یان نەخشەی توێژینەوەکە بەو جۆرە داڕێژراوە کە خزمەت بە ئامانجی توێژینەوەکە بکات و ڕوونی بکاتەوە، واتە توێژینەوەکە لە دوو بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەم، تەوەرەی یەکەم، باسی چەمکی گشتی و گرنگیی زمان، وەک و بنەمایەکی سەرەکی نەتەوە بایەخی پێ دراوە. پاشان باسی زمان و ئه‌ده‌بمان کردووە لە ڕووی ئابووری و سیاسی و ئاینییەوە، چونکە چارەنووسی هاوبەشیان هەیە. لە بەشی دووەم، تەوەرەی یەکەمدا، باس لە هزری نەتەوەیی و بوونی فاكته‌ری ئه‌ده‌بی و هزری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌بی لای شاعیرانی كلاسیك و نوێ و هاوچه‌رخ كراوه، هه‌روه‌ها شیعر‌و گۆرانی و هونه‌ری مۆزیكمان كردووه و شرۆڤەی جیاوازی لێ کەوتووەتەوە، پاشان هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەمان بۆ زمانی ئەدەبی یەکگرتوو کردووە جگه له‌وه‌ش كوردیی ناوه‌ڕاست، كه هه‌وێنه‌كه‌ی شێوه‌زاری سلێمانی بوو، به‌و مانایه‌ی زمانی ئه‌ده‌بی قوتابخانه‌ی شیعری بوو، سه‌ده‌یه‌ك زیاتر بوو به‌به‌رده‌وامی پێی ده‌نووسرا، له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی حكومه‌تی شێخ مه‌حموود زمانی فه‌رمیی ئه‌و ناوچه‌یه بووه، هه‌روه‌ها زمانی حكومه‌تی قازی محه‌مه‌د بووه له مه‌هاباددا په‌ره‌ی سه‌ندووه، سه‌دان گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی پێ ده‌ر چووه و ده‌ر ده‌چێت له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه زمانی خوێندنه له قوتابخانه‌كاندا.
بۆیه شیعری شاعیرانمان به نموونه وه‌ر گرتووه، له كلاسیكه‌وه تاكوو شاعیرانی هاوچه‌رخ بۆ ئامانجی توێژینه‌وه‌كه.
بەشی یەکەم
-گرنگیی ئه‌ده‌ب و زمان:
ئه‌ده‌ب پێكهاته‌یه‌كی زمانه‌وانیی قه‌شه‌نگه، كه هزر و ئه‌ندێشه‌یه‌كی جوان و كاریگه‌ر له فۆڕمێكی سه‌رنجڕاكیشدا پێشكه‌ش خوێنه‌ر یان بیسه‌ر ده‌كات، به مه‌به‌ستی سازكردنی جیهانێكی ئه‌فسووناوی دوور له كێشه و گرفت، یاخود كێشه خودی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تییه‌كان به زمانێكی تایبه‌ت و بونیادێكی هونه‌رییانه ده‌خاته ڕوو.
تەوەرەی یەکەم
1-1 چەمکی گشتی و گرنگیی زمان.
(زمان وەکوو یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی نەتەوە هێما و نیشانەی ناسینەوەی نەتەوەیە، بایەخدان بەو هێما و نیشانەیە پیشاندەری ڕاددەی ئاستی بەرزی هۆشیاریی کۆمەڵایەتیی ئەو نەتەوەیەیە، چونکە زمان خەسڵەت و تایبەتمەندیی نەتەوە هەڵدەگرێت.(١)
بۆیە هەبوونی زمانێکی ستاندارد و ئەدەبی لە ئاستی هەموو کوردستان، وەک بنەمایەکی پێویست لە پێناو و ڕووژاندنی هەستی نەتەوایەتی و بنیاتنانی یەکێک لە سەرەکیترین هێماکانی نەتەوە بە پێویست زانرا، بۆیە دەتوانرێت لە ڕێگەی زمانەوە هەنگاو بنرێت بۆ ڕەسەنایەتی و بەڵگەی کۆنی مێژوویی هەموو نەتەوەیەکی ئەم جیهانە، زمان هۆكارێكه بۆ لێكترگهیشتن له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ئه‌و هۆكاریه كه كۆمه‌ڵێكی دیاریكراوی مرۆڤ پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌م پێكهوهبهستنهش كولتوورێكی تایبه‌ت به‌وان دێنێته كایه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پابه‌ندبوونێكیان تێدا دروست بكات و ئاماده‌ییان تێدا بهێنرێته كایه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له پێناویدا كار بكه‌ن و بیپارێزن و نه‌هێڵن هێزی ده‌ره‌كی بیسڕێته‌وه. جا ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه یه‌كگرتووه هاتنه‌ئارا و كارابوونی به‌و واتایه نییه، كه خه‌ڵكی سه‌ر به زار و شێوه‌زاره‌كانی تر واز له شێوه‌زاره‌كانی خۆیان بهێنن و قسه‌ی پێ نه‌كرێت، به‌ڵكوو ته‌نیا ئه‌و مه‌به‌سته كه ده‌بێت زمانه ئه‌ده‌بییه یه‌كگرتووه‌كه له بواری خوێندن و ڕاگه‌یاندن و بواره فه‌رمییه‌كاندا به‌كار بهێنرێت، نه‌ك هه‌رناوچه‌یه‌ك به شێوه ناوچه‌ییه‌كه‌ی خۆی بخوێنێت و بڵاوی بكاته‌وه.
حاجی قادر ده‌ڵێت:
موههلهل، ئه‌رده‌شێر و دهیسمهی شێر
قوباد و باز و میری ئه‌رده‌ڵانی
ئه‌مانه پاكیان كوردن نهایه‌ت
له به‌ر بێدهفتهری ون بوون و فانی
كتێب و ده‌فته‌ر و تاریخ و كاغه‌ز
به‌كوردی گه‌ر بنووسرایه زوبانی
مه‌لا و شێخ و میر و پادشامان
هه‌تا مه‌حشه‌ر ده‌ما ناوونیشانی(٢)
ئه‌م سهرهنجهی حاجی به كاریگه‌ریی فیتی داگیركه‌ران، زمانی كوردی فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و له‌بیریان ده‌چێته‌وه، له به‌رانبه‌ریشدا حاجی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی بڵاو ده‌كاته‌وه. هه‌وڵی پاراستنی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی ده‌دات به‌رانبه‌ر به داگیركه‌ران.
(ئەگەر ئەم لایەنە وەکوو مێژوویەکی تۆمارکراو نەبووایە زانایانی زمان و کۆمەڵناسان و مێژووناسان نەیاندەتوانی لەم ڕووەوە زۆر بڕیاری ساغکردنەوە بدەن(٣)
گرنگیی زمان بۆ درووست‌کردنی دەوڵەتی نەتەوەیی بە ڕاددەیەک، کە دوابەدوای دەوڵەتی نەتەوەیی لە ئەورووپا لەسەر بنەمای زمانە نەتەوەییەکان چەقی بەست و زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە نەخشەی داڕێژراوی ئەو کاتەدا بە ناوی زمانەکەیانەوە دەناسران.
ڕه‌فیق سابیر ده‌ڵیت: (زمانی ستاندارد له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه یهكگرتووهیهیه، كه له قۆناغێكی مێژوویی ژیانی نه‌ته‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هۆی زمانی نه‌ته‌وه له زمانێك له خۆیدا ده‌گۆڕێت به زمانێك بۆ خۆی كه زمانی په‌یڤینه و ده‌بێت به زمانی نووسین.(٤)
كه‌واته زمان ناسنامه‌ی میلله‌ته، مانی به مانی زمانه‌كه‌یه‌تی له پڕۆسه‌ی دروستبوونی زۆربه‌ی زمانه‌كانی دنیادا، هۆكاری سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی پێش دروستبوونی ده‌وڵه‌ت ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له دروستكردنی هه‌لومه‌رج و ئه‌ركی ئایدۆلۆژی و سیاسی و ستانداركردنی زمان و دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تیش سیاسه‌ت و پشتگیری ده‌ڵه‌وت و ده‌زگا و دامه‌زراوانه‌ی دایانادهمهزرێنێت، ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بیننن له پێگه‌یشتن و چه‌سپاندنی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوودا.
عیزه‌ده‌ین مسته‌فا ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت: (زمان هۆی به‌ستنی ئاده‌میزاده به كۆمه‌ڵه‌وه، زمان له كۆمه‌ڵدا په‌یدا ده‌بێت(٥) ، هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م هۆكار كه كوردی پاراستووه زمانه‌كه‌یه‌تی، چونكه زمانی كوردی، زمانێكه ڕه‌گی قووڵی هه‌یه و كۆنه و نافه‌وتێت و هه‌ر ئه‌و زمانه ڕه‌گه‌زی مانه‌وه‌یه‌تی، هه‌وڵیش زۆردراوه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م زمانه، له ئێستادا له توركیا قه‌ده‌غه بوو به‌كوردی قسه بكه‌یت له ئێرانیش تاكوو ئێستاكه ڕێگه نه‌دراوه، كه به زمانی كوردی بخوێنرێت.
1-2 پانتاییبوونی زمانی ستانداركردن:
مه‌به‌ست له ستانداركردنی دیالێكتێك، كه تایبه‌ت به پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی دیاریكراو؛ كه‌مال میراوده‌لی ده‌ڵێت:
1-پێوه‌ندیی مێژوویی و جوگرافیی ئه‌و دیالێكته به دیالێكته‌كانی تره‌وه.
2-شوێنی جوگرافی دیالێكته و پێوه‌ندی به ئه‌ركی بوونیه‌وه واته ئه‌ركه سیاسییه دهسهڵاتییهكه، بۆ نموونه زۆر دیالێكت كه ده‌بنه زمانی ستاندار و دیالێكتی پایته‌خت یان ناوچه، یان شارێكی پیشكه‌وتووترن.
3-پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریی دیالێكتەكه.
4-پانتایی مێژوویی به‌كارهێنانی پێشین تێكستی ئاینی، ئه‌ده‌بی .. تاد.(٦)
ئه‌وه‌ش دیاره كه ئێستاش له‌و ناوچانه‌دا كه به كوردیی ژووروو ئه‌دوێن، به‌رانبه‌ر به مه‌لا یان مامۆستا وشه‌ی سه‌یدا به‌كار دێت، (خانی) له چه‌ند شوێنێكدا وشه‌ی مه‌لا به‌كار ده‌هێنێت له هه‌ندێك شوێندا مه‌ولا ده‌نووسێت، بۆ نموونه:
عقیدا ستی مه‌كه كرد ل تاژدین
ئیجابه ئه‌ڤه قوبول ئامین
هه‌رچی كو وه‌كیله بیت و ڕوودونێت
مهولاكی به خوتبه‌یی بخووێنێت(٧)
عه‌لادین سوجادی ده‌ڵێت: (مه‌لای جزیری له‌م شیعره‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر شیعری نایابی غهرامیاتی من ببێت، تۆ چیت داوه له‌وه بچیته شیراز به شوێن شیعری حافزدا بسووڕێیته‌وه:
گه‌ر لوئلوئی مه‌نسوور ژ نه‌زمی، ته ده‌خوازی
وه‌ر شیعری مولێ بین ته‌ب شیراز چ حاجه‌ت (٨)
كه‌واته جزیری ویستوویه‌تی ئه‌و داهێنانه‌ی شیعری فارسی پێی گه‌یشتووە، بهێنێته زمانی كوردییه‌وه، شاعیر له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو كه زاراوه‌كانی فارسی عه‌ره‌بی به‌كارهێنانه ڕهوانبێژییهكانی ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵێ وشه‌ی كوردی بكات، كه له شیعردا به‌كار هاتوون و به شیعری كوردی دایانبڕێژێته‌وه.
عیزه‌دین مسته‌فا ڕەسووڵ ده‌ڵێت: مه‌لای جزیری داوا له میلله‌ته‌كه‌ی ده‌كات كه شیعری جوانی ئه‌و زمانی میللیان بكه‌ن به به‌ردار و جێگیر و هاوتای شیعری حافز و سه‌عدیی شیرازی ببن، كه له‌ناو كورددا بڵاون. (٩)
ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ گهڵاڵهكردنێكی ڕه‌سه‌نه بۆ زمان، سه‌ره‌تاییه‌كی ڕاستین بۆ تایبه‌تمه‌ندیی زمانی كۆمه‌ڵگه، هه‌ر بۆیه شاعیر ده‌یه‌وێت واتای زمانێكی داهێنه‌ر له جۆری بیركردنه‌وه‌ی واتایی زه‌مه‌نی و واتای گشتی ده‌چێته ده‌ره‌وه، یاخود به هۆی واتای زه‌مه‌نی و گشتییه‌كه‌وه جیهانێكی تایبه‌ت بۆ خۆی دروست ده‌كات، چونكه پایه‌به‌رزیی شاعیر و ههرنهتهوهیهكیش به زمانه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه به‌نده.
(تایبەتمه‌ندیی بنەڕەتیی دیالێکتی زمان ئەوەیە دیالێکتێکە لەناو زماندا ڕۆڵێکی ناوەندی دەگێڕێت و هەمووان توانای قسەکردنیان پێی هەیە(١٠)
کەواتە تۆوی زمان لە وڵاتێک‌دا دەڕوێت، کە کۆمەڵێک دیالێکت و زمانی هاوڕیشە لە پرۆسەیەکی مێژوویی‌دا پێکەوە ژیابن و چارەنووسیان هاوبەش بێت، ئەو زمانە ڕەنگدانەوەی تایبەندمەندییەکانی کۆمەڵگە بێت لە بواری ئابووری، سیاسی، ئاینی و فەرهەنگی کە پێویستی هەبوونی دیالێکتێکی هاوبەش دەر دەخات، بۆ وێنە گەلی کورد بە درێژایی هەزاران ساڵە خەڵکەکەی بە دیالێکتی جیاواز و ئاین و ئاینزای جیا پێکەوە ژیاون و چارەنووسی ژیانیان لە هەموو بوارێک‌دا هاوبەشە، کە هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ درزخستنەنێوانیان و جیاکردنەوەیان لە یەکتر (وەکوو ئاولەهاوەنکوتانە.(١١)
كورد تا ئێستا زمانێكی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتووی ئه‌وتۆی نییه، كه له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له نووسین و خوێندندا به‌كار بهێنرێت، ئاشكرایه دابه‌شكردنی كوردستان و ئه‌و دۆخه مێژووییه سه‌خته‌ی سه‌دان ساڵه كورد تێی كه‌وتووه هۆكارێكی گرنگی دابه‌شبوونی زمانی و كولتووری كورد بوون.
لە نێو نەتەوەیەکی هاوڕیشەدا فاکتەری پێوەری زمان زنجیرەی پێوەندییەکان پتەوتر دەکات و ئاستی هۆشیاریی نەتەوەیی بەرز دەکاتەوە.
فەرهاد شاکەلی دەڵێت:
(بە زمانێک دەتوانین بڵێین ستاندارد یان هاوبەش کە ئەم قۆناغانەی تێپەڕاندبێت)
١- هەڵبژاردنی شێوەیەک، واتە هەڵبژاردنی یەکێک لە دیالێکتەکانی زمانەکە وەک بنەڕەت، وەک نۆرم.
٢- کۆداندن واتە (بەکۆدکردنی) ئەو شێوەیە تا ئەو ڕاددەیەی، کە جیاوازییەکان لە پلەی هەرە کەمتریندا بن.
٣- فراوانکردنی بوارەکانی بەکارهێنانی زمانەکە، واتە لە بوارەکانی زانستی و ئەدەبی و ڕۆژنامەگەری و تەکنیکییەکاندا بخرێتە گەر.
٤- پەژێرتن (قەبووڵکردن) لە لایەن کۆمەڵەوە.(١٢)
واتە کۆمەڵێکی بەکارهێن ڕازی بن و بەکاری بهێنن بۆیە هەرزمانێک بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو دەبێت بە هۆی چەند هۆکارێکەوە، کە زۆرتر سیاسی و کۆمەڵایەتی و یان بە هۆی نووسینی ڕێزمان، ڕێنووس و فۆنەتیک، یان کۆکردنەوەی شێوازی وشە، لێرەوە ئەم شێوە زمانە سەقامگیر دەکەن، دەکرێت ببێت بە زمانی فەرمانگە و فێرگە و دامودەزگای یاسایی و فەرهەنگی، لێرەوە لەم قۆناغەدا زمان لە بواری پێکهاتە و شێواز و وشەوە بەرە و دەوڵەمەندبوون دەچێت زۆرتر پەرە دەسێنێت.
1-3 گرنگیی زمانی هاوبەش.
لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە تێکەڵاوییەکی کولتووری و فەرهەنگییان هەیە و لە بواری زمانی‌دا جۆراوجۆری لە ئاستی نەتەوەییدا بەدی دەکرێت، بۆ پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی و خاک، یەکێک لە شێوەزمانەکان وەک زمانی هاوبەش هەڵدەبژێررێت.
بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه پیرۆزه بێت یه‌كێتییه‌كی پته‌وی هه‌بێت و زمانی هاوبه‌ش ڕۆڵێكی یه‌كجار گرنگ له‌م یه‌كێتیه‌دا دیاری ده‌كات، بۆ نموونه، هه‌ر ئه‌و زمانه هاوبه‌ش بوو له سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود سۆز و دڵسۆزی و سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری كوردی كوردستانی ڕۆژهه‌لاتی بۆ لای ڕاده‌كێشا، هه‌رئه‌م زمانه هاوبه‌ش بوو هێز و وه‌فاداری بۆ لای كۆماری مه‌هاباد ده‌هێنا، كاریگه‌ریی ئه‌م زمانه هاوبه‌شه هه‌ر به هێزی خۆی ماوه، بۆیه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به چاوێكی پڕ له هیواوه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن.
ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت :- (ئەگەر زمانێکی هاوبەش لە وڵاتێکی چەندزمانی یان چەندزاراوەیی وەک (کوردستان)دا نەبێت لە درێژخایەندا، ئاستی هەستی نەتەوایەتی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و هەستی عەشیرەیی و ناوچەگەری جێگەی دەگرێتەوە، لە سێبەری سیستەمی عەشیرەگەریدا ئەگەری پێکهێنانی وڵات یەکەیەکی سیاسی بەدەگمەن دەڕەخسێت، چونکە هۆز و عەشیرە بەستراوەتەوە بە پێداویستییە بچووکەکانییەوە و ئەم پرسە بەردەوام جۆرێک لە هەڵچوون و پێکدادان لەنێوان هۆزەکاندا پێک دەهێنێت.(١٣)
کەواتە هۆی لاوازبوونی هەستی نەتەوەیی، کۆسپێکە لە بەردەم داڕشتنی پلان بۆ سازدانی زمانێکی یەكگرتوو لەناو گەلی کورددا، زاڵبوونی هەستی ناوچەگەری دیالێکتخوازییە بەسەر هەستی نەتەوەییدا، ئەم شێوە تێڕوانینە لە ئاکامدا هەستی نەتەوەیی لە بەرانبەر بەرژەوەندیی هۆزەکی و ناوچەییدا لاواز دەکات و پڕۆسەی قووڵبوونەوه و ناسیۆنالیزم بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا تووشی کزبوون و دابەزین دەکات، چونكه زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو بۆ ڕه‌وشی سیاسیی كورد به هێنده‌ی دۆزه‌كه‌ی پێویسته، بۆیه چۆن كار ده‌كرێت بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ده‌بێت ئاوهاش كار بۆ زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو بكرێت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوێریی ئه‌وه‌ی هه‌بێت خۆی له هه‌ژموون و به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كیی خۆی ڕزگار بكات، چونكه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی فه‌رامۆشكردنی پڕۆژه‌ی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو كاریگه‌ریی عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كییه، كه هێشتا تارمایی به‌سه‌ر داموده‌زگای حكومه‌ت و پارتی كوردییه‌وه دیاره، لایه‌نێكی تر زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو، زمانی خوێندن و ئه‌ده‌ب و زمانی فه‌رمیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه.
1-4بوونی زمانێکی یەكگرتوو لە ئاستی نەتەوەییدا.
زمان پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ناكۆتاییه، گه‌لی كورد له باشووری كوردستاندا به‌دڵنیاییه‌وه پێویستی به زمانێكی ستاندار هه‌یه، ڕه‌فیق سابیر ده‌ڵێت: (ده‌وڵه‌ت بێ زمانی ڕه‌سمی و ستاندار وه‌ك وڵاتی بێ ئاڵا و سنوور وایه. (١٤)
زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی سه‌لماندوویه‌تی، كه ده‌توانێت بناغه‌ی دروست و پته‌و بۆ زمان دابنێت، كه‌س ناڵێت ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه كه‌موكورتی تێدا نییه، یان هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تیێدا خه‌مڵیوه، كه بۆ زمان و ئه‌ده‌ب گرنگن به‌ڵام زمانێكه له مێژوویی هه‌شتا ساڵی دواییدا پیشانی داوه، كه زمانێكی زیندوو پڕ به‌رهه‌مه و دینامیكیه‌تی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و گۆرانكاری تێدایه و ده‌توانێت لێهاتووانه زمانی داهاتووش بێت، بۆیه ناسینی زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی (كوردیی ناوه‌راست) وه‌ك زمانی ستاندارد بخه‌مڵێنرێت. به هیچ جۆرێك به مانای لاوازكردنی دیالێكتییهكانی دیكه نییه، ده‌توانین پێكه‌وه، به‌شداریی پێشخستن و كامڵبوونی ئه‌و دیالێكتیكه بكه‌ین، ئاسۆی پێشكه‌وتنی دیاری بكه‌ین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه بریارێكی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه بدرێت. سیاسه‌تی زمانی به‌شێكی گرنگی سیاسه‌تی نێوخۆی هه‌ر حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێك پێك دەهێنێت، زۆر نه‌ته‌وه دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یان ساڵ هێز و تواناكانی ده‌وڵه‌ت و توانا و لێهاتوویی زانایانی زمان و سامانێكی زۆریان بۆ پێكهێنانی زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو به ستانداركردنی ته‌رخان كردووه. ئێمه له باشووری كوردستاندا تا رادده‌یه‌ك زمانێكی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتووی چه‌سپاومان هه‌یه، كه به‌لای كه‌مه‌وه له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی و دامه‌زراندنی حكومه‌تی شێخ مه‌حموود، لێهاتووانه ڕۆڵی زمانی ستانداردا ده‌بینێت، بۆیه ڕه‌فیق سابیر ده‌ڵێت: (پرۆسێسی پێكهێنانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو به‌ستانداردكردنی له زۆربه‌ی وڵاتاندا، شانبه‌شانی دروستكردنی نه‌ته‌وه و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌زگاكانی ڕۆیشتووه، ئه‌م پرۆسیسه له هه‌ندێ وڵات‌دا ده‌یان ساڵی خایاندووه، بۆ نموونه له ساڵی 1790دا ته‌نیا له 10%ی خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا زمانی ستانداردی فه‌ڕه‌نسیی زانیوه، دواتر ساڵی 1873دا هێشتا زیاتر له چواریه‌كی هاووڵاتانی فه‌ڕه‌نسا له زمانی ستانداردی فه‌ڕه‌نسی نه‌گه‌یشتوون(١٥)
فوئاد حمە خورشید دەڵێت :-
(پاش ڕووخانی ئیمپراتۆری میدیا لە ساڵی (٥٥٠) پ.ز، ئیتر بۆ کورد هەل نەڕەخسا هەتا دەسەڵاتێکی ڕامیاری پێکەوە بنێت و زمانەکەی لە پەرتوبڵاوی و دابەشبوون بپارێزێت. بەڵکوو لەو ڕۆژگارەوە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی بێگانە، که هەرگیز گوێیان بە چارەنووسی ئەم زمانە نەداوە. ئەم بارودۆخە ڕەنگدانەوەی خراپی هەبووە لەسەر زمانی ئه‌ده‌بیی یەکگرتووی کوردی، چونکه هۆزە کوردەکان پاش لەدەستچوونی دەسەڵاتی باوکایەتی، که هەموویانی دەپاراست، لە سایەی باری نوێوە گۆشەگیر بوون و لە یەک جیا بوونەوە و ڕێگە خۆش بوو، بۆ ئەوەی هەرسەرۆکهۆزێک بەرپرسیارێتیی پاراستنی هۆزەکەی لەئەستۆ بگرێت و کارتێکردنی دەسەڵاتی بێگانە بپارێزێت. ئەمەش فاکتەرێک بوو که هەرهۆزیک زمان و نەریت و سەربەخۆیی لە سنووری ناوچەی خۆی دەپاراست.(١٦)
لێرەوە ئەوە دەر دەکەوێت، کە بڵێین لە ڕوانینێکی گشتی و بە چاوخشاندنێکی مێژوویی، ئەو ئاستەنگانەی کە بووەتە لەمپەر لە پێکهاتنی زمانێکی یەکگرتوودا بریتین لە:-
أ – هۆکاری ڕامیاری
دابەشبوونی کوردستان لەنێوان چەند دەوڵەتی نەتەوەییدا، یەکێک لە گرنگترین ئەو ئاستەنگانەیە، کە بە درێژایی چەند دەیەی ڕابردوو بەر بەستیکی پۆڵاین بووە لە بووژاندنەوە و دۆزینەوەی فەرهەنگی و زمانی لەناو گەلی کورددا.
گه‌لی كورد به دریژایی مێژوو زمانی ئه‌ده‌بی هه‌بووه، ئه‌م زمانه جۆرێك بوو له زمانی نووسینی شیعری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دیالێكته‌كانی زمانی كوردی، به‌و واتایه‌ی ئه‌م دیالێكتانه به درێژایی ڕۆژگار تووشی چه‌ندین هه‌ڵكشان و داكشان هاتوون. به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌مانه له سه‌رده‌مێكدا بووه‌ته زمانی نووسین و ئه‌ده‌بیات، به‌و واتایه‌ی له سه‌رده‌می هه‌ر میرنیشن و حكومه‌تێكی كوردیدا، دیالێكتی شار و ناوچه‌یه‌ك كراوه‌ته زمانی نووسین و ئه‌ده‌بیات، به نموونه له میرنیشینی بۆتاندا شێوه‌ی بۆتانی له دیالێكتی سه‌رووی زمانی كوردیدا بووەته زمانی نووسین و له سه‌رده‌می میرنیشنی بابان‌دا، شێوه‌ی سلێمانی له كوردیی ناوه‌ڕاستدا بووەته شێوه‌ی نووسین و ئه‌ده‌بیاتی میرنیشنهكه، له سه‌رده‌می میرنیشنی ئه‌رده‌ڵاندا شێوه‌ی گۆران سه‌ر به دیالێكتی هه‌ورامی كراوه‌ته زمانی و نووسین و ئه‌ده‌بیات، له سه‌رده‌می حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراقدا زمانی كوردی شێوه‌ی سلێمانی سه‌ر به دیالێكتی كوردیی ناوه‌ڕاست كرابووه شێوه‌ی فه‌رمیی زمانی كوردی، له ناوچه كوردییه‌كانی سه‌ر به ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ڕۆژگاری ئه‌مرۆش ئه‌وه ده‌بینین ته‌نیا له باشووری كوردستاندا هه‌لێكی زێڕینی بۆ ساز بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی زمانی ستاندارد به‌و واتایه‌ی كوردیی ناوه‌ڕاست له كوردستانی عێراق شێوه‌ی سلێمانییه، یاخود قوتابخانه‌ی بابانه، كه له سه‌رده‌می میرنشینی بابان‌دا بناغه‌ی داڕشتووه و تا هه‌نووكه هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتندایه و خاوه‌نی زمانێكی ئه‌ده‌بیی نووسراوی ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌م شێوه‌زاره‌ی ئه‌مڕۆی زمانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م سێ ده‌زگایه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتن له هه‌رێمی كوردستاندا.
ب – هۆکاری جوگرافی.
فراوانیی پانتایی جوگرافیای کوردستان، سروستی شاخاوی، ڕووباری پڕ ئاو سەرماوسۆڵەی درێژخایەن، لەو ئاستەنگانە بوون، کە پێوەندی و هەڵسوکەوتی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسیی گەلی کوردیان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستاندا تووشی کێشە کردبوو و بە ڕاددەیەک ئەم هۆکارە کاریگەری هەبوو، کە کورد لە بەشە جیاجیاکانی کوردستاندا لە بارودۆخ و چارەنووسی یەکتر ئاگادار نەبوون، بەتایبەتی لەسەر زمان و ئه‌ده‌ب و کو‌لتوور. جگه له‌وه‌ش گرنگیبوونی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو پێویستییه‌كی هێنده ژیاری و سیاسی و مێژوویی و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه مانای كوردبوون و بوون به‌نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت و پاراستنی كولتوور و فه‌رهه‌نگ و ده‌ربازبوون و تێپه‌ڕاندنی پێشكه‌وتن و شارستانیی كۆمه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
ج – ناوچەگەری و بەرژەوەندیی خێڵەکی.
یەکێکی تر لەو خاڵانەی کە بووەتە هۆی لاوازی، بوونی هەستی نەتەوەیی و کۆسپێکە لە بەردەم داڕشتنی پلان بۆ سازدانی زمانێکی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو لەناو گەلی کورددا، زاڵبوونی هەستی ناوچەگەری و دیالێکتخوازیە بەسەر هەستی نەتەوەییدا، ئەم شێوە بیرکردنەوەیە لە ئاکامدا هەستی نەتەوەیی لە بەرانبەر بەرژەوەندیی هۆزەکی و ناوچەییدا لاواز دەکات و پرۆسەی قووڵبوونەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا تووشی کزبوون و دابەزین دەکات.
بۆیه ئه‌گه‌ر كورد، زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتووی خۆی فۆرمه‌له نه‌كات، له داهاتوودا وه‌ك گه‌لێكی یهكدهستیش ده‌كه‌وێته ژێر ده‌یان پرسیار و گومانی قووڵه‌وه، كه ئایا كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه؟ ئایا كێشه‌ی زمانی ستاندار و زاراوه‌كانی، جارێكی تر ئه‌و ڕاستییه ده‌ڵێن كه ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی زۆر لاوازه. له كاتێكدا ئینتمای هۆزایه‌تی و ناوچه‌یی له‌وپه‌ڕی كهفوكوڵدایه، پێمان وایه ئه‌گه‌ر ویستی په‌ژراندنی زمانی یه‌كگرتووی كوردیمان نه‌بێت، هه‌رگیز ویستی سه‌ربه‌خۆیمان تێدا دروست نابێت. كه بتوانێت هاوكێشه هه‌مه‌جۆره‌كان به قازانجی گه‌لی كوردستان، یه‌كلایی بكاته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئایندهی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له به‌رچاو بگرین و بارۆمه‌تری هۆزگه‌ری و خێڵه‌كی و ناوچه‌یی به‌لاوه بنێین و ئینتمای نیشتمانی به‌هێز بكه‌ین.
دانیشتووانی کوردستان بە هەر زمان و دیالێکتێکەوە خۆیان لە چوارچێوەی جوگرافیای ئێستای کوردستان پێناسە دەکەن و خۆیان بە خاوەنی ئەم سەرزەمینە دەزانن، هەزاران ساڵە لەسەر ئەم خاکە دەژین و هیچ یەکێک لەوان کۆچەری نین و لە شوێنێکی ترەوە نەهاتوون، کەواتە دانیشتوانی کوردستان هەستی پڕ سۆزی نەتەوایەتییان بۆ خاک و وڵاتەکەیان هەیە.
(میللەت یان نەتەوە بە کۆمەڵێک بە مرۆڤەکان دەوترێت، کە لە چوارچێوەی سنوور و جوگرافیای سیاسیی یەک وڵات‌دا، واتە لە کیانێکی سیاسی‌دا دەژین و ماف و بەرپرسیارێتی وەک یەکیان هەیە(١٧)
لێرەوە دەگەینە ئەو سەرنجەی کە گەلی کورد لە بواری ئاینییەوە بەر لە وەرگرتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، لەسەر ئاینی زەردەشتی بوون و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئیسلام، لە زۆربەی زۆری ناوچەکاندا ئاینی ئیسلامیان قەبووڵ کردووە و بەشێکی زۆریان لەسەر مەزهەبی سوننە و ڕێبازی فیقهی ئیمام شافعین و ئەوانی تر مەزهەبی شیعەن، بەشێکی تریان لەسەر ئاینی یارسان و ئێزیدین. کەواتە گەلی کورد بە تێکڕا خاوەنی مێژوویەکی هاوبەشن و هەموویان لە بواری بنچینەیی ڕەگەزییەوە خۆیان دەبەنەوە سەر مادەکان. گەلی کورد لە بواری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەوە جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە. لە بواری دابونەریت و شێوازی ژیان، جەژن و بۆنەکان، جلوبەرگ و. …..تاد وەک یەکن هیچ چەشنە جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوانیاندا بەدی ناکرێت.
ده‌شێت بڵین ئاین پاڵنه‌ره بۆ ستاندارد، سه‌لام ناوخۆش ده‌ڵیت: (هه‌بوونی كتێبێیك پیرۆز و نووسراو به زمانی نه‌ته‌وه، مانه‌وه‌ی زمانی سانسكریتی و ده‌سه‌ڵاتی زمانی یۆنانی له كۆندا په‌یوه‌ست بووه به‌و زمانه‌ی ڕینگ ڤیدای (Ring-Veda) پێی نووسراوه‌ته‌وه، هه‌تا بیرمه‌نده ناسراوه‌كانی بواری فه‌لسه‌فه‌ش له یۆنان، هێنده ئه‌و زمانه‌ی خۆیان به په‌سه‌ند ده‌زانی به جۆرێك تووشی (شۆفێنزمی زمان) ببوون و به چاوێكی پڕ ڕێزه‌وه ته‌ماشای زمانی خۆیان ده‌كرد، هه‌روه‌ها زۆر بهبێڕێزییشەوە ته‌ماشای زمانه‌كانی تریان ده‌كرد(١٨) ، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه زمانی ئاڤیستا زمانی ئاینی میدییه‌كان بوو، ئه‌و زمانه ئاینییه له ئیمپراتۆریه‌تی میدی هێنده به‌رزڕاگیراو بوو، به جۆرێك پاش ئه‌وه‌ی كۆرش ده‌سه‌ڵاتی میدییهكانی ڕووخاند، هه‌ر په‌یره‌وی زمانی ئاڤێستایان ده‌كرد، به واتایه‌كی تر كاریگه‌ریی قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر دروستبوونی زمانی ستانداردی عه‌ره‌بی زۆر دیاره، زاراوه ئایینه‌كانی قورئان هه‌تا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی زمانی شیعریی ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی و فارسیشی هه‌یه، شاعیره كلاسكییهكانی كورد وه‌كوو سه‌عدی و حافزی شیرازی، هێنده به‌جوانی ئه‌و زاراوه‌یان له شیعره‌كانیاندا ته‌وزیف كردوه به جۆرێك بوونه‌ته فاكته‌ری جوانی و به‌هێزیی شیعره‌كان، هه‌روه‌ها به هاتنی ئاینی ئیسلام نزیكیی زمانی قورئان له شێوه‌ی زاری قوره‌یشی هه‌ژموونی كولتووری و ڕۆحی و زمانی قورئانی له ناخی عه‌ره‌به‌كاندا ڕواند، بۆیه عه‌ره‌ب به فاكته‌ری زمانی قورئانه‌وه، له كولتووری كۆچه‌ری و ئه‌عرابی ڕزگاریان بوو، زمانه‌كه‌شیان نه‌ك هه‌ر بووه زمانی فه‌رمی و ئایینی و مه‌زاری مه‌ككه به‌ڵكوو هه‌موو جیهانی ئیسلامیی گرته‌وه.
لە بواری بیروڕای ڕامیارییەوە هەڵسوکەوتی دەوڵەتانی دەسەڵاتدار لەگەڵیان، هەموو گەلی کورد چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە، لە هەرڕووداوێک کە لە کوردستان ڕووی دابێت خەڵکی هەرچوار پارچەی كوردستان، چارەنووسی یەک هاوسۆز بوون و هەستی نەتەوەیی کوردایەتی سنووری زمان و دیالێکت تێدەپەڕێنێت و جوگرافیایەکی ڕامیاریی هاوبەش دەهێنێتە کایەوە.
لە کات و زەمەنێکدا کە بەشێک لە خەڵکی کوردستان تووشی نەهامەتی و کێشەیەک دەبن، وەک و کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالکردنی ناوچەکانی کوردستان، هەموو بە یەک دەنگ بەشەکانی تری کوردستان دەشڵەژێن و بە شێوەی جۆراوجۆر هاوسۆزیی نیشتیمانی دەر دەبڕن.
بەشی دووەم
تەوەرەی یەکەم
هزر و زمان
هزر به واتای بیركردنه‌وه و ڕامان دێت، له هه‌موو چالاكییه‌كی عه‌قڵیدا، دركپێكردنێكی هه‌ستی یان وێناندنه، زمان مه‌رجی پێویستییه له بیركردنه‌وه‌ی ههرمرۆڤێكدا، كه له حاڵه‌تی تاكگه‌رایی ته‌واو بێت، چونكه چه‌مكه‌كان ته‌نیا له ڕێگه‌ی وشه‌وه دروست ده‌بن، به ڕه‌نگێك كه به‌بێ چه‌مكه‌كان مه‌حاڵه بیركردنه‌وه‌ی ڕاستی هه‌بێت، چونكه زمان ته‌نیا ئامرازێكی ده‌ربڕینی هه‌قیقه‌تێكی ئاماده نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه ئامرازێكی دۆزینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تێكی نه‌زانراوه، به‌وه‌ی زمان چالاكی و كار و به‌جێگه‌یاندنی بیره‌كانه.
2-1 هزری نەتەوەیی مرۆڤی کورد لە زماندا.
ئاوڕدانەوە لە زمان وەک بابەت بە هۆی بەرفراوانبوونی پانتایی زمان و ئه‌ده‌ب، شیکاری و شرۆڤەوە جیاوازیی زۆری لێ کەوتووەتەوە، چونکە کورد نەتەوەیەکی زمانییە. نەتەوەی کورد لە زمانەکەیدا چڕ بووەتەوە. کوردبوون دیارە بە مانا کولتووری و ئێتنیکییەکەی، پێش هەرشتێک لە زماندا و لە ڕێگەی زمانەوە خۆی دەر دەبڕێت. کوردبوون بەبێ زمانی کوردی، لەمەش گرنگتر بەبێ زمانێکی هۆشدار و بەئاگا لە بارەی خۆیەوە، تایبەنتمەندیی کولتووری و ناوەڕۆکی ئێتنیکیی نەتەوەیی خۆی ون دەکات.
کاتێک لە زمان و ئه‌ده‌بدا کنە و پشکنین دەکەین، دەگەینە ئەوەی هەستێک بەسەرماندا باڵ دەکێشێت، کە هەستی مرۆڤبوونی ئێمەیە، جۆرە مرۆڤێک، وێنای شوناسی مرۆڤێک کە لە دیدی جیاوازەوە، پەیوەستبوون بە زمانەوە پەیوەستبوونە بە کۆمەڵێک خولیاوە، ڕایەڵێکی پێوەندیخوازییە بە نەوەی پێش خۆمان و پێشینانمان، بەو زمان و ئه‌ده‌به‌وه، كه لەگەڵ نەوەی دواڕۆژیش پێوەند دەبین، ئەمەش دەبێتە ڕایەڵی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێ.
بۆ نموونە تراسک دەڵێت:-
(هەر زمانێکی زیندوو بەردەوام لە ئاستی وشە، دەنگ و ڕێزماندا تووشی گۆڕان دەبێت، ئەمە سروشتییە و هیچ کەس ناتوانێت بەر بەم گۆڕانە بگرێت.(١٩)
کەواتە ڕوون و ئاشکرایە، کە زمان گۆڕانی بەسەردا دێت و ئەم تایبەتمەندییە ئەتوانێت یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی چۆن پێمان خۆش بێت زمان پەروەردە بکەین. هەر ئەم تایبەتمەندییەش سەرچاوەی جیابوونەوە و زۆربوونی زمانەکانە.
2-2 زمان و شوناسی سیاسی:
خواستی سیاسی بۆ پشتگیریی پرۆسه میژووییه دیموكراسییه زانستییه‌كه پێویسته، ئێستا كه له هه‌رێمی كوردستاندا جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، گرنگه باشووری كوردستان بكرێته نموونه له چوارچێوه‌ی سروشتی و كارپێكردن و سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه، بۆیه ڕه‌وته مێژووییه‌كه به‌رده‌وام بێت بۆ دامه‌زراندنی قۆناغه‌كانی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ گه‌لی ئێمه هێشتا نه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه و نه زمان ئامرازی بوون و خۆناسین و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یه، پاراستنی یه‌كێتیی زمانه‌كه‌مان وه‌ڵامی ئه‌وه‌مان ده‌داته‌وه، كه ده‌بێته یه‌ك نه‌ته‌وه یان زیاتر، بۆیه سیاسه‌ت به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و پارت و گرووپه كوردییه‌كان خۆیان نه‌بنه فاكته‌رێك بۆ له‌تكردنی نه‌ته‌وه‌یی، پێویسته پڕۆسه‌ی ستانداردكردن وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیی شارستانی به به‌رنامه‌یه‌كی زانستیی سه‌ربه‌خۆ پشتگیری بكرێت.
زمانی کوردی وەک فاکتەرێکی سەرەکی شوناسی نەتەوەی کوردە، ئێستا کورد زیاتر دەرفەت و توانای خزمەتکردنی بە زمان و پێشخستن و نوێکردنەوەی زمان هەیە، بەڵام زمانی کوردی هەمیشە زیاتر لە بەردەمی هەڕەشە و مەترسیدایە، بۆیە زمانی کوردی، لە خاک زیاتر بوونی بەجیاهەڵکەوتووی نەتەوەی کوردی پاراستووە. ئەگەر کورد زمانەکەی لەدەست بدایە و تەنانەت وەک ئێستا لەسەر خاک و زێدی خۆی بمایەتەوە، ئەوا لەمێژ بوو لە نێو نەتەوە سەردەستەکانی تورک و فارس و عەرەبدا توابووەوە. چونکە کورد جگە لە زمان هیچ فاکتەرێکی دیکەی کولتووری و ئاین یان بایۆلۆجی ڕەنگی پێست و فۆڕمی ڕوخسار لەو نەتەوانە جیای ناکاتەوە. کەچی زمان دەشێت بۆ هەندێک گەل و نەتەوەی تر بەو جۆرە نەبێت بەڵکوو زمان تەنیا توخمێکی کولتووری بێت، لە بری فاکتەرێکی دیکەی کولتووری ئاین، مەزهەب یان ڕابردووی مێژوویی، ئەو ڕۆڵە بنەڕەتییەی لە پێکهێنانی پێناسە و چارەنووسی نەتەوەکەدا هەبێت.
هەرمرۆڤێکی کورد کە لە زمانی ستاندارد یان زمانی گشتی یا تەنانەت گەلەکەشی تێنەگات مافی خۆیەتی، کە بە زمانی دایک بنووسێت و بخوێنێت، هیچ هۆکارێک یان بیانوویەک نابێت ئەم ڕوانگە بە دژ بە قازانجی گەل بزانێت، چونکە ئەم بیروبۆچوونە بەرهەڵستکاری زۆرە.
بۆ نموونە ڕەفیق سابیر دەڵێت:
(ئایا گەلی باشووری کوردستان، کە هێشتا سەربەخۆ نییە بەرگەی ئەوە دەگرێت، کە لە پڕۆگرامی خوێندن و دەستگاکانی حکومەتدا و لە بەرانبەری دەوڵەت و گەلی عەرەبی عێراقدا دوو زمان یا دوو شێوەزمان بەکار بهێنێت وەک ڕووناکبیر و سیاسەتمەداری ناوچەی بادینان دەخوازن؟(٢٠)
هۆی دڵەڕاوکێی ڕەفیق سابیر هۆیەکی ڕامیارییە پێی وایە زۆربوونی زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو یەکپارچەیی وڵات دەکەوێتە مەترسییەوە، پێمان وایە ئەزموونی زیاتر لە بیست و نۆ ساڵ هەرێمی کوردستان نیشانی داوە، کە ئەمە مەترسی نییە، ڕەنگە کەسانێک پێیان وا بێت کێشەی ئابووری، زۆربوونی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو کێشە بێت، ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، کە زۆربوونی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو باری ئابووریی قورس دەخاتە سەر شانی حکومەت، بەڵام ئەمەش نابێت ببێتە بیانوویەک بۆ بێبەشکردنی کەسانێک لە مافی ڕاستەقینەی خۆیان، هەر بۆیە زمان ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا دەگێڕێت، یەکێکە لەو پێداویستییە ڕۆژانەیەی، کە نا‌توانیت دەستبەرداری ببیت، چونکە هەموو ئەو هەست و سۆز و بیروبۆچوون و هزرەی هەیەتی، بە شێوازێکی جۆراوجۆر لە ڕێگەی زمانەوە دەر دەبڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا دروستبوونی کۆمەڵ و شارستانییەتیش بە بوونی زمانەوە پەیوەستە.
2-3 بەستانداردکردنی زمانی کوردی.
ستانداردکردن پڕۆسەیە و لە ڕێگەی ئەو پڕۆسەیەوە زمانێک بە کۆمەڵێک شێوە دادەڕێژرێت. واتە لە ڕێگەی نووسین ڕێزمان و فەرهەنگ و وشەو ئه‌ده‌به‌وه پەرەی پێ دەدرێت.
بۆ نموونە سەلام ناوخۆش دەڵێت:-
زمانی ستاندارد لە ناوەڕۆکدا زمانی ئەدەبیی یەکگرتووە لە فۆڕمێکی (ڕامیاری – یاساییدا) پێناسەی زمان یان دیالێکتی ستاندارد هەرچی بێت، ئەمڕۆ بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە دیالێکتی کرمانجی ناوەڕاست یان سۆرانی، ڕۆڵی زمانی پێوەندداری بەشێکی زۆری کوردستانە جا با ستانداردکراو بێت یان نا.(٢١) ئاشکرایە بە پێی بڕیاری سیاسی نەبووە بێگومان پەرەسەندنی ئەم دیالێکتە بێهۆ نییە، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قوتابخانەی بابانییەکان واتە دیالێکتی زمانی (نالی و سالم و کوردی) بۆیە هەموو دیالێکتێک یان زمانێک توانای گەیشتن بەم ئاستەی هەیە چونکە زمانی هەرنەتەوەیەک لە چەندان دیالێکت پێک هاتوون بەڵام هیچ نەتەوە و حکومەتێک، لە هیچ وڵاتێکی دنیادا، کە بە تەنگ یەکبوون و داهاتووی خۆیانەوە بوون ڕێگەیان نەداوە و ڕێگەش نادەن، بە ناوی دیموکراسی و مافی مرۆڤەوە، دیالێکتێک، یان چەند دیالێکتێکی زمانەکەیان، بکەنە ئەلتەرناتیڤ (جێگره‌وه)ی زمانی دەوڵەت و حکومەت و دەزگاکانی ئەگەر نەتەوە مۆدێرن و خاوەن دەوڵەتەکان بە دەوڵەتە دیموکراتەکانیشەوە، بەرگەی ئەوە نەگرن، کە زمانەکەیان بکرێتە چەند زمانێک، ئایا نەتەوەیەکی خێڵەکیی ژێردەستی وەک کورد، کە هێشتا دوژمنانی نکووڵی لە بوونی نەتەوەیی و زمانەکەی دەکەن چۆن بەرگەی لەتکردنی زمانەکەی دەگرێت؟
2-4 کاریگەریی ئەمڕۆی زمانی کوردی.
نووسەرانی بەتوانا دەتوانن پڕ بە هێزی پێنووسەکانیان کار بکەنە سەر زمانی ستاندارد و پەروەردەی بکەن، پەروەردەکردن و ستانداردکردنی زمان پێویستی بە شۆڕشێکی فکری، خواستی گشتیی کۆمەڵگا و کۆششی دڵسۆزانەی نووسەران و یارمەتی و پشتگیریی بێوچانی دەسەڵات هەیە بۆیە پێمان وایە ئەم سێ لایەنە لەم پڕۆسەیەدا بەشدارن :-
أ- نووسەران، ڕۆشنبیران و بیرمەندان.
ب- دەسەڵاتی ڕامیاری، واتە حکومەت.
ج- تاکەکانی ناو کۆمەڵگە بەگشتی، واتە خەڵک.
بۆ نموونە ڕەفیق سابیر دەڵێت:-
(زمانی ئەدەبی لە هەر ناوچەیەکی وڵات‌دا و لەسەر بنەمای هەر دیالێکتێکی زمانەکە پەیدا ببێت، لە پڕۆسەی بوونی بە زمانی یەکگرتوودا ڕەنگ و مۆرکی تێکڕای زمانی نەتەوە و زۆربەی دیالێکتەکانی دەگرێت.(٢٢)
2-5 ستانداردی زمانی كوردی له ڕووی مێژووەوە:
ده‌شێت بڵێین له ڕووی مێژووه‌وە كورد سێ ستانداردی هه‌بووه (هه‌ورامی، كوردیی ناوه‌ڕاست، كوردیی ژوور‌و، كوردیی خواروو) هه‌ربۆیه وریا عومه‌ر ئه‌مین ده‌ڵێت:
( أ- هه‌ورامی له نیوەی دووه‌می سه‌ده‌ی چوارده‌دا سه‌ری هه‌ڵدا، به‌زۆری شیعری پێ نووسراوه، كۆنترین شاعیری په‌رێشانی دینهوهرییە، كه له ساڵی 1395كۆچی‌دا مردووه، ئه‌م قوتابخانه ئه‌ده‌بییه تا كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده به‌رده‌وام بووه، دوا شاعیره ناوداره‌كانی (مه‌وله‌ویی تاوه‌گۆزی(1806-1882) و محه‌مه‌د وه‌لیی كرمانشانی (1901)بوون.
ب- كوردیی ژووروو كه به شیعره‌كانی مه‌لای جزیری (1570- 1640) ده‌ست پێ ده‌كات:
پێش جزیری شاعیری تر هه‌بوون به‌و شێوه‌یه بنووسن، به‌ڵام هیچ به‌رهه‌م و ئاسه‌وارێكیان نه‌ماوه، دوای مه‌لای جزیری فه‌قێ ته‌یران (1590- 1660)، ئینجا عه‌لی ته‌ره‌ماخی تا ده‌گاته ئه‌حمه‌دی خانی (1651- 1707)، مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی (1797- 1859). خاوه‌نی عادات و ڕسووماتنامه‌ی ئهكردایه..تاد ده‌ر كه‌وتن، كه هه‌موو شاكاری ئه‌ده‌بیی مه‌زنیان به شێوه‌ی كوردیی ژووروو پێشكه‌ش كردووه.
ج- كوردیی خواروو، كه هه‌وێنه‌كه‌ی شێوه‌ی شاری سلێمانی بوو، سه‌ده‌یه‌ك زیاتره به‌به‌رده‌وامی پێی ده‌نووسرێت، له سه‌رده‌می حكومه‌تی شێخ مه‌حمووددا زمانی فه‌رمیی ئه‌و ناوچه‌یه بووه. هه‌روه‌ها زمانی حكومه‌تی مه‌هاباد بووه، كه ئه‌ده‌بێكی زۆر پته‌وی پێ نووسراوه. (٢٣)
بۆچوونی نووسەر ئەوە ئاشکرا دەکات، کە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی ئەدەبی کوردی، کە سەر چاوەکەی دیالێکتی کرمانجی ناوەڕاستە بۆ هەڵبژاردن، وەک زمانی ستاندارد شیاوە. کە وا بوو لەم پڕۆسەیەدا ئەرکی سەرشانی نووسەران و ڕۆشنبیرانی ئەو دیالێکتانەی، کە زۆرتر لە زمانی ستانداردی کوردی دوورن وەک هەورامی و کەڵهوڕی و گرانترە ئەم نووسەرانە دەبێت بە نووسین و بە قسەکردن لەگەڵ نووسەران و ئاخێوەرانی كوردیی ناوه‌ڕاست، کە لە زمانی ستاندارد نزیکترە، هەنگاو بۆ نزیکبوونەوەی دیالێکتەکان زوو دەگاتە ئەنجام و لەبەر ئەو هەستە نیشتمانپەروەرییە لە نێوان کورددا هەیە، ئەگەری ئەنجامبوونی زۆرە.
2-6 دەسەڵاتی ڕامیاری (حکومەت)
بێگومان ئەزموون و ڕابردوو نیشانی داوە، کە دەسەڵاتی ڕامیاری کاریگەرییەکی حاشاهەڵنەگری لە پڕۆسەی بەستانداردکردنی یان پەروەردەکردنی زماندا هەیە. ده‌شێت بڵێین لە یەکەم هەنگاودا حکومەت دەبێت کۆڕێکی پەروەردەیی زمان بە هەرناوێک بێت یان بۆ نموونە فەرهەنگی ئەکادیمی دابمەزرێنێت، سوود لە ئەزموونی وڵاتانی دیکە وەر بگرێت. بۆ ئەوەی لە شێوەی وشەسازی و پاڵاوتن و گۆڕان و پەروەردەکردنی زماندا ئەزموون بەدەست بهێنن، حکومەت پەسەندکراوەکانی زمان بە ئاگاداریی کەناڵەکان، ڕۆژنامەنووسان و لایەنە پێوەندیدارەکان بگەیەنێت داوایان لێ بکات جێبەجێی بکەن، حکومەت لە ڕێگەی کەناڵە تەلەفزیۆنی و ڕادیۆ و گۆڤار و ڕۆژنامەکانەوە، زانیاریی خەڵک لەسەر پێویستیی پەروەردەکردن و پەرەپێدانی زمانی کوردی فراوان بکات.
2-7 پڕۆسەی ستانداردی زمانی کوردی
مەبەست لە زمانی ستاندارد، زمان یان شێوە دیالێکتی زمانێکە کە هەموو چالاکییەکی زمانی، جگە لە ئاخاوتن و پێوەندیی ئاسایی و ڕۆژانەی خەڵکە، زمان یان شێوە دیالێکتی زمانێک هەموو نوسەرەکانی وەک ئەدەبی، میدیایی، زانستی، فێرکاری، کارگێڕی، یاسادانان و دادوەری بخرێتە ئەستۆ بێگومان دەبێت (زمانێکی ئاوا، توانای گوزارشتکردنی لە هەموو خواست و پێویستییەکانی ئەم سەردەمە و دەربڕینی هەموو زهنییەتێکی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگە بێت).(٢٤)
(زمانی ستاندارد یان زمانی پێوەر یان زمانی یەکگرتوو هەمان زمانە، کە نەتەوە و وڵاتی سەربەخۆ پێویستی پێیەتی، هەم وەک زمانی فەرمی هەم وەک فاکتەرێک لە فاکتەرەکانی شوناس(٢٥)
کەواتە لەم بارەیەوە دەبێت زمانی ئه‌ده‌بیی یەکگرتوو بە پێی بەرنامەڕێژییەکی تەواو هۆشیارانە بێت، کە بتوانێت لەگەڵ دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و هاوکات خواستە فەرهەنگییەکانی هاووڵاتان هۆکارێکی گونجاو بێت، چونکە زمانی کوردی بوون و پێناسەی نەتەوەی کورد بەرجەستە دەکات کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ڕووناکبیران و سیاسەتمەداری کورد پێش هەموویان، سەرکردایەتیی کورد دەبێت لە بەرانبەر زمانەکەیاندا کەمتەرخەم نەبن و دڵسۆزی بنوێنن، بۆیە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی لە مێژووی دووسەد ساڵەی پێشکەوتنیدا، بە جۆرێکی سروشتی بە ناوچەی جۆراوجۆری کوردستاندا بڵاو بووەتەوە، بە هەزاران وشەی دیالێکتە جیاوازەکانی کوردی تێکەڵاو بووە. سەدەیەکە لە زمانی شیعر و ئەدەبەوە گۆڕراوە بە زمانی فیکر و ڕۆژنامەنووسی و زانست و زانین و سیاسەت و حکومەت و پەڕلەمان. ئەمڕۆ ئاستی فیکر و شارستانیەتی کورد و تایبەتمەندییە کولتووری و نەتەوەییەکانی کورد، لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەر لە هەرشتێک، لە زمانە ئەدەبییەکەیدا دەر دەکەون. ئەم زمانە ئەدەبییە یەکگرتووە، هەموو مەرج و نیشانەکانی زمانی ستانداردی لە خۆیدا بەرجەستە کردووە.
(پێوەر وەک زمانی ستانداردی کوردی لە سەدەی حەڤدەی زاینی لە لایەن برایم پاشای بابانەوە دەسەڵاتی کوردی ئەو کاتە، دەرفەتێکی لە بارەی ڕەخساندن، دیالێکتی كوردی ناوه‌ڕاست ببێتە شێوە دیالێکتی نووسین و ئەدەب و زانست و زمانی فەرمی. بەروبۆی ئەم دەسەڵاتە سەر هەڵدانی شاعیرانی وەکوو نالی، عەلی بەردەشانی بوو، لەو کاتەدا دیالێکتی كوردی ژووروو بە هۆی ئەوەی لەژێر چەپۆکی دەسەڵاتی عوسمانییەکان و دیالێکتی گۆرانیش لەژێر ناڵی ئەسپی دەسەڵاتی ئێران‌دا، کەوتبووونە دەمی ئاویلکەدان.)٢٦
کەواتە لە باشووری کوردستان و هەرێمەکانی کوردستانی ئێران و هاوکات ئەم هەوڵانە بە هەمان شێوە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام لێرەدا بە هۆی پێشینەیی ئەدەبی شیعری کلاسیکی شاعیرانی ناوچەی سلێمانی و موکریان، دیالێکتی كوردیی ناوه‌ڕاست زیاتر نۆرمی سلێمانی و موکریانی بووەتە بنەمای چێ‌کردنی زمانێکی یەکگرتووی ئەدەبیی میدیایی و تەنانەت فێرکاری و کارگێرییش، زیاتر بەربڵاوترە، بەو پێیەش زۆر هۆی ڕامیاری و ڕۆشنبیریی دیکە کارێکیان کردووە، کە پڕۆسەی چێ‌کردنی زمانی ستاندارد لەم هەرێمە پێشکەوتووتر بێت و بە شێوەیەک لە شێوەکان زۆربەی قۆناغەکان ببڕێت.
کەواتە کورد لە هەر بەشێکی کوردستاندا، بە هەر دیالێکتێک و شێوەزمانێک بدوێن و بنووسن و خۆیان بە کورد و زمانەکەیان بە کوردی دادەنێن، خەڵکی تریش هەر بە کوردیان دەزانن، ئەم مەسەلەیە، لە ڕووی ڕامیاری و نەتەوەییەوە بایەخی زۆری هەیە، چونکە دیاردەی فرەدیالێکتی، لە وڵاتانی پێشکەوتوودا، بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کولتووری دادەنرێت.
بۆیە زمان هەقیقەتمان پێ ڕادەگەیەنێت، چونکە زمان لە ناواخنیدا هەقیقەتمان بۆ کەڵەکە دەکات، (زمانمان ئاماژەیە بۆ ماهیەتی کۆکردنەوە). ٢٧
لێرەوە زمان و هەقیقەت کۆمان دەکاتەوە بەمەش زمان ئامادەبوونی هەقیقەتمان نیشان دەدات.
چونکە هایدگەر ئەم ڕوونکردنەوەیە دەدات (زمان ئاماژەی بوون دەکات بۆ ئەوەی (ئامادە) بێت لە وشەکاندا هایدگەر (دەرەوە) دەبات بۆ ئامادەکردن (لە ناوەوەی) زماندا.٢٨
کەواتە ئەگەر زمان ئاماژە بێت لە سەر هەقیقەتی ئامادەبوو، ئەگەر زمان بریتیبێت لە زمانی بوون ئەوا هەقیقەتی ئامادەبوو بریتییە لە بوون. لێرەوە زمان ناسنامەی بوونی نەتەوایەتیمان دەسەلمێنێت.
2-8 هزری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌بی لای شاعیران:
ئهگهربهدوای هزره جۆراوجۆره فه‌لسه‌فییه‌كانی جزیریدا بچین “بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له پرسیاركردن و هه‌وڵداندایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی گونجاو بۆ پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان و زیاتر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی باس ده‌كات، له شیعره‌كانیدا كه گشتین و لاوه‌کین.
وه‌ك ده‌ڵیت:
ب طهبل خانه‌یی شاهی وه‌ره ته‌خت كوتوئیرۆ شههی كوردستان
بازدان به‌سه‌ر شههی خووبان و خان و خاقان و سوڵتاندار و دولبهربه
شاهی كوردستان نواندن.٢٩
ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری سۆز و خۆشه‌ویستیی نیشتمانه.
بۆیه جزیری ئامانج و مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی وردبوونه‌وه‌یه‌كی قووڵ و په‌یبردنی به ڕاستیی ژیان و خۆشه‌ویستی به كوردستان ده‌ڵێت:
گوڵی باغی ئیره‌می بۆتانم شه‌ب چرای شه‌بی كوردستان‌م.٣٠
زمان پێناسه‌ی گه‌لانه، هه‌ركه‌س له ههرڕهگهزێك بێت، به هه‌رزمانێك ئاخافتن بكات یان بنووسێت، له‌گه‌ڵ خاوه‌نی زمانه‌كه بۆته یه‌ك، ئه‌شێ به ڕابه‌ری ئه‌و بپێورێ، بۆ مه‌لای جزیری له‌م دێڕه شیعره‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه ڕووی هونه‌ری شیعره سه‌رداری زمانێكی ته‌ڕ و پاراو و ڕه‌وانه وه‌ك ده‌ڵێت:
حوسنێ ئه‌دایا ته(مه‌لا) هه‌ركێ دی
صح له إنك عین الفصاح. ٣١
بۆ سه‌لماندنی زمانی ڕه‌وانی و هونه‌ری ده‌ربڕینی شیعر لای مه‌لای جزیری نالی ده‌ڵێت:
نالی عه‌جه‌ب به قودرت و حیكمه‌ت ئه‌دای ده‌كات
مه‌عنای زۆر و گه‌وره به‌له‌فزی كه‌م و بچووك. ٣٢
كه‌واته جزیری شاعیرێك بووه به خوێندنه‌وه‌ی وردی شیعره‌كانی ده‌ر ده‌كه‌وێت چه‌ند هۆگری ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه بووه و ویستوویه‌تی به زمانی شیعریش ئاماژه به مه‌به‌ست و بابه‌ته‌كانی بكات، بۆیه نالی زاراوه‌ی (حیكمه‌ت)ی بۆ جزیری به‌كار هێناوه چونكه چه‌مكی حیكمه‌ت، بۆ داتای مه‌عریفه‌ی گشتی و بێ كه‌موكورتی فه‌زیله‌تی ئاكاری و پێش زاراوه‌ی فه‌لسه‌فه به‌كار هاتووه، جزیری شاعیری خاوه‌ن هزری فه‌لسه‌فییه.
یاخود ده‌ڵێت:
شیعری(مه‌لێ) كو وه‌ك ڕه‌وان دایه‌ته جانی مهرۆڤان
پورمهل به‌رگێ ئه‌رغه‌وان دینه غه‌زه‌ل ل نك شهتهت. ٣٣
بایه‌خدان به هونه‌ر و گیان به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته هۆی هۆشیاریی ڕۆح و سه‌لمێنه‌ری زیندووێتییه له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه، شاعیر به‌ته‌واوی كاریان له‌گه‌ڵ شێوه و فۆڕمی وشه‌كان بووه، ئه‌م ئهدگارهش ڕۆحێكی هه‌میشه‌یی ده‌داته شیعره‌كه، لێره‌وه بیر له زه‌ینی شاعیردا تێكه‌ڵ به خه‌یاڵ و زمانێكی تایبه‌ت ده‌بێت وێنه‌یه‌كی نوێ وه‌ر ده‌گرێت، به‌م ڕێگه تایبه‌ته هه‌قیقه‌تمان پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌رچاوه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی لای ئه‌حمه‌دی خانی، هه‌ر له یه‌ك لای ئه‌م سامانه فراوانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتدا قه‌تیس نه‌بووه، زۆر جار په‌نا ده‌باته به‌ر زمانی خۆی تا وێنه‌ی نوێی خوڵقێنه‌ری لێ دروست بكات، كه ده‌توانین ناوی بنێین به گۆڕینی ڕوخسار بۆ ناوهڕۆك، بۆ نموونه، خانی ده‌ڵێت:
كانی لمه تاشه یا نه‌زیره
باغی وی به‌هاره یا پاییزه. ٣٤
عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول ده‌ڵێت: (شاعیر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر چه‌ند زمانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌شكێت و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ وشه‌دا ده‌كات، وه‌ك موڵكی شیعری ڕۆژهه‌ڵات بێت له‌گه‌ڵ چاودێری ته‌واوی پێكهێنانی ڕه‌سه‌نی كوردی، زمانی تێكه‌ڵاوی شیعری ڕۆژهه‌ڵات وشه و به‌كارهێنانی ڕه‌وانبێژیی فارسی و عه‌ره‌بی و توركی وشه‌ی كوردی له چوارچێوه‌ی دروستكردنی ته‌واوی ڕسته‌ی كوردیدا ده‌چێته پاڵ خانی. ٣٥
یاخود ده‌ڵێت:
كوردی، عه‌ره‌بی، ده‌ردی وتازی
ته‌ركیب كرن ب هه‌زل و بازی٣٦
ئه‌م شاعیره وزه‌ی هه‌موو ئه‌م زمانه‌ی بۆ سوودی كاره ئامانجدارهكهی ده‌گوشێت و شایان به خۆی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی داستانی كوردی له قووڵایی ده‌روونی كوردی خۆشه‌ویسته‌وه ده‌گێڕێت.
واته ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌م زمانه‌دا، یارمه‌تیی شاعیر ده‌دات پانتایه‌كی فراوانی داهێنانی له به‌رده‌مدا ده‌كاته‌وه و له جوغزی ته‌سك ده‌یهێنێته ده‌ره‌وه.
یاخود ده‌ڵیت:
ڕه‌نگی سهمهلێ ب جایی غازه٣٧
یا زمان ده‌گۆڕێت به ناوهڕۆك و شاعیر دوودڵیی خۆی به‌رانبه‌ر ئامێره جیاوازه‌كانی زمان ده‌ر نابڕێت به‌ڵكو به‌رانبه‌ر به ناوهڕۆك سه‌رسامیی ده‌روون.
وه‌ك ده‌ڵێت:
جوانی و به‌هار و باغ و مه‌حبووب
ئایا د دونێ چه‌مایه مه‌تلووب
خاسما ههبتن ئه‌ڤینی غالب
لهب تهشنهیی عه‌شق هه‌ردوو جانب
ئیدی چ بهبێژم ئه‌ز نه‌زانم
بیلمز كه نهسویلیه زبانم٣٨
داچۆڕانی زمان لای خانی له سنووری ئه‌و زمانانه‌دا ناوه‌ستێت، كه ده‌یانزانێت، به‌ڵكوو ده‌چێته قووڵایی دیالێكته جیاوازه‌كانی كوردی و لقه‌كانیانه‌وه.
بۆهتی و مههمهدی و سلیڤی
هه‌ن له عل و ههنهك ژ زێر‌و زێڤی٣٩
هه‌ربۆیه د.عیزه مسته‌فا ڕه‌سوڵ، ده‌ڵێت:
(خانی خۆی له سنووری ئه‌م لقانه‌دا ڕاگرتووه، كه وه‌ك ده‌ر ده‌كه‌وێت به لقی كرمانجی ژوورووی زانیوه، كه دیالێكتی خۆیه‌تی، به‌ڵكوو گه‌لێك وشه ده‌بینین كه ده‌توانین ده‌ستنیشانیان بكه‌ین و به وشه‌ی لقه جیاوازه‌كانی دیالێكتی خوارووی بزانین، ته‌نانه‌ت گۆران و لوڕیشی لا ده‌بینین كه شاره‌زایانه دایمه‌زراندووه، جێگه و گونجاویی له‌ناو ڕه‌گه‌زه‌كانی ترماندا بۆ دۆزیوه‌ته‌وه.
فرمانی(نهدێرین) كه ئێستا له قسه‌ی ڕۆژانه‌ی فه‌یلی و لوڕدا به‌كار دێت، وه‌ك به‌ردێكی جوانی جیاواز ده‌دره‌وشێته‌وه، هه‌ستێكی زمانه‌وانیی جوان له‌م دێڕه درامییهدا ده‌به‌خشێت.
ئه‌ی واقیفی واقیعاتی دێرێن
ئه‌م غه‌ریری ته مهحرهمان نهدێرێن. ٤٠
واتا خانی ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌سه‌نی جیاكردنه‌وه‌ی له‌نێوان به‌كارهێنانی وشه‌ی فارسی و توركی و عه‌ره‌بیشدا هه‌بێت و توانیبێتی داڕشتنی ڕه‌سه‌نی ڕسته‌ی كوردی بپارێزێت و سامانێكی فراوانی وشه‌ی ئه‌م زمانه و زمانی كوردییه‌كه‌ی خۆی لا ببەین، بۆ سوودی زمانی زگماكی خۆی به‌كاری هێنابێت و وزه‌ی توانستی شاعیرانه‌ی خۆی پێ پته‌و كردبێت.
زمان خۆی و دیالێكت و پله‌ی مێژوویی و پابه‌ندییه‌وه به زمانی ئه‌ده‌بیی سه‌رده‌مه‌وه، ده‌چنه نێو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه‌وه و ئه‌ده‌ب ده‌بێت به ئاوێنه یان ده‌شێت بڵێین ئه‌م چه‌شنه به‌رهه‌مه ده‌چنه ناو مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه.
بۆ نموونه: نالی ده‌ڵێت:
فارس و كورد و عه‌رب هه‌رسێم به ده‌فته‌ر گرتووه
نالی ئه‌مڕۆ حاكمی سێ موڵكه دیوانی ههیه٤١
نالی به سێ زمانیش شیعری گوتووه، واته شیعری نالی هه‌ر له‌ناو كورددا له دووتوێی مێژویی ئه‌دبیاتی كوردیدا ماوه‌ته‌وه، هه‌موو هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی و وشه‌ی ڕازاندووته‌وه و ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نالی به‌ئاشكرا له شیعری خۆیدا خه‌ریكه باسی ده‌قی ئه‌ده‌بی و چیه‌تیی ده‌قێكی به‌رز ده‌كات، بابه‌ته‌كه باسی خودی شیعر و ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌گرێته‌وه، واته نالی له به‌شێكی زۆری شیعره‌كانیدا باسی ڕوانگه‌ی خۆی ده‌رهه‌ق به ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌گشتی و به‌تایبه‌تی شیعر و دیسان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیتر باسی ڕوانگه‌ی ده‌رحه‌ق به شیعری خۆی ده‌كات، وه‌ك ده‌ڵێت:
نالی نییه‌تی قووه‌تی دڵ قودره‌تی ئنیشا٤٢
نالی هه‌ندێك پارچه شیعری هه‌یه، كه باسی شیعری تێدا كردووه.
وه‌ك ئه‌م پارچه شیعره:
ته‌بعی شه‌ككه‌ر باری من كوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌كا
ئیمتحانی خۆیه مه‌قسوودی له عه‌مدا وا ده‌كا
یا له مه‌یدانی فه‌ساحه‌ت دا به میسلی شه‌هسوار
بێ ته‌ئه‌ممول به‌و هه‌موو نه‌وعه زوبانی ڕاده‌كا
كه‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆكوردییه خۆكردییه
هه‌ركه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌كا
بێته حوجره‌م پارچه پارچه‌ی موسودهم بكڕێ به‌ڕۆح
هه‌ركه‌سێ كووتاڵ و پارچی بێ ده‌ڵ سه‌ودا ده‌كا
شیعری خه‌لقی كه‌ی ده‌گاته شیعری من بۆ نازكی
كه‌ی له دیققه‌ت دا په‌تك ده‌عوا له‌گه‌ڵ هه‌ودا ده‌كا. ٤٣
نالی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر ده‌دوێت و باسی شێوه‌ی نووسینی خۆی ده‌كات و به‌رهه‌مێكی نوێتر كه پێی ده‌وترێت( ئه‌وپه‌ڕ چیرۆك)ی تێیدا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌م چه‌شنه به‌رهه‌مه له سنووری نێوان چیرۆك و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا ده‌خوڵقێنێت، چونكه هه‌م چیرۆكه و هه‌م له چیرۆكه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت و له گۆشهنیگایهیهكی ده‌ره‌كییه‌وه باسی ده‌قی چیرۆك ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌م شیعره‌دا بابه‌تی هه‌ندێك شیعر خودی شیعره، وه‌ك ئه‌و شیعرانه‌ی نالی، دیاره ئه‌م دیارده‌یه جگه له نالی له شیعری شاعیرانی دیكه‌شدا ده‌بینرێت، به‌ڵام پێمان وایه له شیعری هیچ شاعیرێكدا ئه‌وه‌نده‌ی نالی داكۆكی له‌م بابه‌ته نه‌كراوه.
واته زمانی شاعیر به‌بێ بیركردنه‌وه له‌ملاو ئه‌ولادا ڕا ده‌كات، به‌ڵام به واتایه‌كی تری ئه‌وه‌یه شاعیر زۆر به‌سانایی و بێ ئه‌وه‌ی گوشاری فیكری بخاته سه‌ر خۆی شیعری وا قووڵ ده‌نووسێت، ئه‌مه‌ش خوڵقاندنی ده‌قی داهێنه‌رانه‌یه.
له جیهانی نالی‌دا مه‌به‌ستی گرنگ له‌گه‌ڵیدا به‌رجه‌سته بووه. وه‌ك زمانی ئه‌ده‌بی، وه‌كوو قوتابخانه‌ی شیعری كلاسیكی نوێی بابان.
حه‌زره‌تی نالی له چه‌ند پارچهشیعرێكدا شانازیی به توانا ئهدهبییهكانییهوه ده‌كات، له لایه‌ك خۆی به سوڵتانی هه‌رسێ زمانه‌كانی فارسی، كوردی، عه‌ره‌بی، ده‌زانێت و ده‌یسه‌لمێنێت، كه وا هه‌رسێكیان به‌دروستی ده‌زانێت.
جارێكیش له ڕووی ورده‌كاریی شیعرییه‌وه، ئه‌م مه‌به‌سته‌ی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه شیعری سه‌لیقی له پارچه شیعری (مولمع)دا به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ڕاستیی زمانزانیی خۆی ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاكه‌یه‌تی:
یا بدر علوا و ضیا‌ء وكمالا
فألغضن مع الاصل الی فرعك مالا٤٤
عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت:-
( له‌ناو زۆربه‌ی گه‌لاندا، ته‌نیا له باسی فۆلكلۆر و ئه‌ده‌بی میللی‌دا، مه‌سه‌له‌ی دیالێكت و بهشهدیالێكت ده‌ستنیشانكردنی یا بایه‌خپێدانی زمانی ئه‌ده‌بی به‌رهه‌م یا شاعیردا دێته كایه‌وه. به‌ڵام بۆ ئێمه و بۆ ئه‌ده‌بی كوردی، وه‌ك ده‌زانین پله‌ی مێژوویی وای هێناوه، كه ههردیالێكته سه‌رده‌مێكی وا هاتبێته پێشه‌وه، كه ببێ به بناغه‌ی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕێبازێكی مێژوویی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه وامان لێ ناكات، كه دیسان دان به‌وه‌دا بنێن كه ئه‌ده‌بیاتێكی كوردیی یه‌كگرتوومان هه‌یه، كه یه‌ك مێژووی هه‌یه و مێژووی ده‌چێته سنووری یه‌ك مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه، هه‌رچی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتووی كورد و گه‌لانی تریشه، ئه‌وه له شوێن و ده‌رفه‌ت و سه‌رچاوه‌ی تردا باس كراوه، حوكمی ژیان و زه‌مان به‌دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕ و ئه‌نجامه‌كانی پێشوومان پێ دووباره ده‌كاته‌وه، كه كوردیش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان، ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی به یه‌ك زمانی ئه‌ده‌بی ده‌خوێنێت و ده‌نووسێت و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییش وه‌ك به‌رهه‌می گه‌لانی هه‌موو ئه‌م جیهانه، هه‌ر به یه‌ك زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو ده‌بێت. ٤٥
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گۆران له شیعری (به ڕێگادا به‌ره‌و كۆنفرانس) ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر دوێنێ مامۆستاكان
یه‌ك سوڵتانیان پێئهگهیان،
ئه‌مڕۆ ئه‌بێ مامۆستای كورد
دانیشێ و به ڕاوێژی ورد
ڕیگای پێگه‌یاندن دانێ
بۆ ملیۆنان، نه‌ك سوڵتانێ
له بێشكه‌ی بن ههرسێبهرێ
سبه‌ی ئه‌گه‌ر بێته ده‌رێ
خانزادێ” سهلاحهدێنێ
كاكه مه‌مێ، خاتوو زینێ..
ئه‌وسا به‌سته‌ی بێخهمیمان
چ هی پێنووس، چ ده‌میمان
به‌تاقه یه‌ك زاری شیرین
شاخ پڕ ئه‌كا له پێكه‌نین
ئه‌وسا: (خانی)، خانیی سه‌رده‌م
به زمانێك ئه‌نووسێ (مهم)
كه پێ ئه‌دوون (نالی) و (مه‌حوی)
وه‌ك (قوبادی)، وه‌ك (مه‌وله‌وی)٤٦
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی، كه شاعیر كاری له‌سه‌ر مێژووی ئه‌ده‌ب كردووه به پله‌یه‌كی به‌زری هونه‌ری بۆ ناساندنی ڕه‌گه‌ز و زمانی كوردی، له به‌ربه‌یانی مێژووه‌وە تا ئه‌مڕۆ خراونه‌ته ڕوو، واته ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی بێت ده‌توانین مه‌ڵۆیه‌ك بخه‌ینه سه‌ر خه‌رمانی ئه‌ده‌به‌كه‌مان، بۆ زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو.
شۆرشی ڕاسته‌قینه‌ی گۆران له بواری كێشی شیعری كوردیدا، بریتییه له ده‌رخستنی پڕۆژه نوێگه‌رییه‌كه‌ی كه له چوارچێوەی كێشی عه‌رووزی عه‌ره‌بی و هۆنینه‌وه‌ی شیعره‌كانی به كێشی بڕگه‌یی خۆماڵیی كوردی، ئه‌م كاره‌ی گۆران بیگومان مانایه‌كی تایبه‌ت ده‌گرێته خۆی، هێنانه‌ناوه‌وه‌ی كیشه خۆماڵییه‌كان بۆ ناو شیعری نووسراوی كوردی، به‌هادانه به فاكته‌ره كولتوورییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان به‌رانبه‌ر به فاكته‌ره بیانییانه‌ی شیعری كوردی‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ داگیر كردبوو.
ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی كێشه بڕگهییهكانی شیعری سهرزارهكیی كورد، كه بریتین له كێشه‌كانی ده بڕگه‌یی(5+5) هه‌شت بڕگه‌یی (4+4) ئه‌م هه‌نگاوه به شكانی سنووری نێوان شیعری نووسراو و شیعری سهرزارهكیی خه‌ڵكی دابنیێن بۆ نموونه هه‌ڵبه‌ستی(له سه‌رمه‌رگی هیوادا) ده‌ڵیت:
ڕۆڵه‌ی تاقانه‌م، هیوای ژیانم
ئه‌ستێره‌ی گه‌شه‌ی به‌ری به‌یانم (5+5)
رۆژی نه‌ورۆزی پرشنگ زێڕینم
تریفه‌ی سپیی مانگی هاوینم٤٧
یاخود له هه‌ڵبه‌ستی (په‌شیمان) ده‌ڵێت:
كفره لای من لهیارڕهنجان
پێی لێ ئه‌نێم ئه‌ی زوهره‌ی جوان!
هه‌رزه‌گۆییم كرد هه‌رچیم وت،(4+4)
وا ئه‌و چڵكهم به فرمێسك شت٤٨
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاسیتییهمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی نوێی شیعری كه له قووڵایی به‌هره و هونه‌ری شاعیره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ڕه‌نگینه‌كه‌ی گه‌لی كورد به‌گشتی.
به‌وه‌ی خودی شاعیر به‌ته‌واوی ئاگاداری ڕۆڵی زمانی شیعره، چونكه نوێگه‌ری له شیعری كوردیدا گرنگیدان بوو به زمانی كوردی خهسڵةتێكی سه‌ره‌كیی پڕۆژه نوێخوازییه‌كه‌ی بوو، بۆیه له سۆنگه‌ی ئاشنایه‌تیی به‌رفراوانی زمانی ئه‌ده‌بیی یهكگرتووهوە گرنگیی به زمانی په‌تی و پاراوی كوردی دا، به جۆرێك به زمانی كوردی نووسیی و یه‌ك وشه‌ی بێگانه‌ی به‌كار نەهێنا، بۆ نموونه:
قژكاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگا كـــــــــــــاڵ،
ئه‌ی كچه جوانه‌كه‌ی سه‌رگۆنا نه‌ختێ چاڵ٤٩
یاخود له‌م كۆپله‌یه‌دا ده‌ڵێت:
كانییه‌كی ڕوونی به‌رتریفه‌ی مانگه‌شه‌و
له بنیا بله‌رزێت مرواریی زیخ و چه‌و،
له لای من خۆشتره له ده‌ریای بێ‌سنوور
شه‌پۆلی داته به‌ر تیشكی ڕۆژ شڵپوهوڕ.٥٠
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئه‌م شیعره یه‌ك وشه‌ی عه‌ره‌بی، فارسی، توركی له‌مه دێڕانه‌دا نییه، بۆ هه‌ر عه‌ره‌بێك و فارسێك و توركێك، بخوێنێته‌وه تێده‌گات كه زمانی كوردی، زمانێكی تایبه‌ته و سه‌ربه‌خۆیه، چونكه ئه‌وان له یه‌ك وشه‌ی تێناگه‌ن.
سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ریی زمانه‌كان و پهڕینهوی وشه‌ی ناویان بۆ یه‌كتر، زمانی كوردی ده‌توانێت به‌رگری له خۆی بكات، له‌ناو هه‌موو زمانه‌كاندا هه‌ست به بوونی وشه‌ی ناو زمانه‌كانی تر ده‌كرێت به هۆی تێكه‌ڵبوونی كولتووره‌كان به یه‌كتره‌وه، به هۆی زۆربهكارهێنانهوه جێگه‌ی خۆیان له زمانی دووه‌مدا ده‌كه‌نه‌وه، ده‌چنه ناو نائاگایی مرۆڤه‌كانه‌وه و جارێكی تر لهڕستهوئاخاوتندا دردهكهونهوه.
زمان له ده‌قه شیعرییه‌كانی پیره‌مێرددا له ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌وه ئاوڕی لێ ده‌ده‌ینه‌وه، كه كاتی پیره‌مێرد هاته ناو جیهانی شیعری كوردییه‌وه، نه‌ك هه‌ر شوێنپێی شاعیرانی پێش خۆی و سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌گرت به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ و له یه‌كه‌م هه‌نگاویاندا ڕووی له گۆرینی زمانی شیعری كوردی كرد.
وه‌ك ده‌ڵێت:
مستۆ وا دیاره تۆش جلخواری ئه‌كه‌ی
ئه‌ستۆن ئه‌خورێ و مه‌یلی باری ئه‌كه‌ی
ئێمه كه كوردین له لامان وایه
كوردی زبانێكه زۆر بێهاوتایه
ئه‌گه‌ر ته‌ڵقینم به‌كوردی نه‌درێ
گوێی لێ ناگرم با كفنم بدڕێ٥١
كه‌واته بنه‌مای سه‌ره‌كی، كه له سازدانی چه‌مكی شیعردا له هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێكی ڕۆشنبیریی میلله‌تاندا بووبێ زمان بووه، ته‌نانه‌ت زمانی شیعری خۆی بووه به سیمای جیاكه‌ره‌وه‌ی ده‌قی شیعری له جۆره‌كانی تری ده‌قی ناشیعری، به‌م پێیه ده‌نگی تایبه‌تمه‌ندی شیعری پیرمێرد ڕووی كردووەته وشه‌ی كوردیی په‌تی، بوار بۆ ئه‌وه‌ش ڕه‌خسا له به‌رده‌م پیرمێرددا، كه هه‌وێنی ڕه‌سه‌نایه‌تیی زمانی كوردی به چێژی شیعردۆستیی ئه‌و قۆناغه ئه‌ده‌بییه كوردییه بخاته ڕوو، ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی هه‌وڵدان و چه‌سپاندنی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتووی كوردی بوو، چونكه له‌و ڕۆژگاره‌دا زمانی كوردی به جۆرێك شێواو بوو، بۆیه ئه‌و بیر و هه‌ست و سۆزه ورووژاوهی ده‌روونی پیرمێرد، به‌م گیانه نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ستی دایه شیعری نه‌ته‌وه‌یی تا هێمنانه زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو له‌ناو دڵی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا چه‌كه‌ره بكات.
هه‌موو وشه‌یه‌ك، كه ده‌دوێت هه‌ڵگری ده‌نگ و ده‌لاله‌ته، به پێی ده‌ربڕینی ده‌ق چڕییه‌كه‌ی ده‌گۆڕیت، یاخود به جۆرێكی تر به پێی مه‌به‌ستی نووسه‌ر چه‌مكه‌كان له توێی جه‌سته‌ی ده‌قدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌و بهرجهستهكردنهش له‌سه‌ر ئاستی سایكۆلۆژی خۆی نمایش ده‌كات، بۆ نموونه دڵدار له سروودی (ئه‌ی ڕه‌قیب)دا ده‌ڵێت:
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كوردزبان
نایڕمێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان
ئێمه ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یری كه خوێناوییه ڕابردوومان٥٢
كه‌واته شاعیر ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی پاراستنی زمانی كوردی، به ئه‌گه‌ری نه‌ته‌وه‌ی میلله‌تی كورد ده‌به‌ستێته‌وه به مانه‌وه‌كه‌ی كه تۆكمه نیشان ده‌دات، جگه له‌وه‌ش له ده‌قه‌كه‌دا بێ دوودڵی جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی زمانی كوردی ده‌كات.
هه‌روه‌ها به هۆی به هه‌ڵچوونی سۆز و ده‌سه‌ڵاتی ده‌قه‌وه، نه‌ستی سیاسیی كوردیش له ناوه‌وه‌ی خۆیدا زیندوو ده‌كاته‌وه، ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ش له ده‌سه‌ڵاتی ده‌قه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت نه‌شئه‌یه‌ك به میلله‌تی كورد ده‌به‌خشێت، ئه‌م تێڕوانینه بۆ پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تیی زمانی كوردییه.
جگه له‌وه‌ش له شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا، ئه‌زموونی دوورودرێژی شێركۆبێكه‌س، ڕه‌گی هۆنراوه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای هه‌فتاكان، گه‌رچی ناوبراو یه‌كێكه له شاعیره نوێخوازه هاوچه‌رخه‌كانی كورد، ئه‌زموونی شیعریی به‌رده‌وام ئه‌زموونێكی هه‌ڵكشاوه و خاوه‌نی زمانێكی پاراوه، هۆنراوه‌كانی ناسك و قووڵن، پڕن له ورده به‌فری ڕاستگۆیی، دڵۆپه بارانی ئه‌شق، ڕه‌گی داربه‌ڕووی خۆشه‌ویستیی نیشتمان، دارستانی سروشت، ده‌ربڕینی ئاشقانه و سه‌دان تابلۆی هونه‌ریی سه‌رنجراكێش و جوانكاری شیعری، كه بوونه‌ته جێی تێڕامان و سه‌رسوڕمان و له‌سه‌روه‌ستان.
بۆ نموونه شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێت:
دڵۆپ دڵۆپ: باران گوڵ ئه‌نووسێته‌وه
نمه‌نمه‌ش چاوانم تۆ!
چ شاڵاوێكی نامۆیی و چ ژانێكی به‌خشنده‌یه
وا له‌سه‌رخۆ
به‌رد به‌به‌ردی
كێوی سه‌رم ئهپشكوێنن
لق به‌لق و چڵ به‌چڵی
ده‌ستوپه‌نجه‌ی وشكهڵاتووم
شین ئه‌كه‌ن و وه‌ك یاویلكه
ئه‌مده‌ن به ده‌م باڕێزهكهی ئه‌وینته‌وه و
له شه‌خته‌به‌ندانی گیانتا ئهمڕسكێنن٥٣
زمانی شیعریی شێركۆ، ده‌شێت بڵێین زمان و هێزی داهێنانی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه، بۆمان ئاشكرا ده‌بێت له‌م هۆنراوه‌یه‌دا له‌ناو زمانی به‌فر و ئاونگدا هێزی خۆی ده‌به‌خشێته ئه‌وین، له ڕێگه‌ی وشه‌وە مانا و ده‌لاله‌تی خۆی ئاشكرا ده‌كات، گه‌وره‌ترین سیفه‌ت لای شاعیر وشه‌یه ده‌بێت بتوانێت كاری خۆی وه‌كوو چه‌كێكی ئهفوسووناوی ئه‌نجام بدات، چونكه وشه خوڵقێنه‌ری ژیانه لای شاعیر.
هه‌روه‌ها دیارترین تایبه‌تمه‌ندیی شیعری شێركۆ له (ده‌ربه‌ندی په‌پووله)دا ده‌ڵیت:
من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره گه‌وره‌یه‌ی
ئه‌وینی نیشتمان لێم به‌رێ
من لێره له‌ناو ئه‌م ئه‌وینه چڕه‌دا
دڵنیام وه‌ك ڕاستی
من لێره، له‌ناو ئه‌م، ده‌ربه‌ندی دووكه‌ڵ و ترسه‌دا
ئاسووده‌م وه‌ك سه‌مای ئازادی.٥٤
ده‌شێت بڵێین چه‌مكی زمان له به‌رانبه‌ریدا وه‌ستاوین به‌و مانایه نایه‌ت، كه سیسته‌می گواستنه‌وه و گه‌یاندنی بیروڕاكان بێت به ته‌نیا، به‌ڵكوو زمانێك كه وێنه و فه‌زایه‌ك بۆ جیهان ده‌خوڵقێنێت.
به‌ڵگه زیاتر له‌وه‌ش جیهان ئه‌خوڵقێنێت، چونكه (جیهان) ئه‌وكاته له‌دایك ده‌بێت، كه ده‌بێته وشه‌ی وتراوی مرۆڤ، لێره‌وه شیعری شێركۆ ئه‌بێته مێژووی كامڵی خهڵقبوونی سیمۆلۆژیای كوردی، چونكه ئه‌وكاته‌ی ده‌ربڕین ده‌لاله‌تێكی نائاسایی هه‌بوو پێی ده‌ڵین ئه‌ده‌ب، ئه‌مه‌ش دیاره به مه‌به‌ست دێت كه ئه‌شێت ناوی به‌رین به فره‌زمانی لهناویهك زماندا یاخود ئه‌و دابهشوونانهی له‌ناو یه‌ك زمان ڕوو ده‌دات.
بۆ نموونه ئاستی ئه‌ده‌بی و غهیرهئهدهبی زمان و لێره‌وه ئه‌شێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین، كه ئه‌ده‌ب فراوانكردنی و به‌كارهێنانی تایبه‌تییه‌كانی زمانه، بێگومان ههرتوێژینهوهیهك له زمانی ئه‌ده‌بیدا، وا ده‌كات شتێك بهێنێته كایه‌وه، كه به شێوازناسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت له‌م ڕووه‌وه ڕه‌نگه شێركۆ به شاعیرێكی (فره شێواز) له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین، (ده‌ربه‌ندی په‌پووله) به‌ڵگه‌ی شیعرییه، بۆ لێكدانه‌وه‌كه‌مان.
2-9 ئاوێته‌بوونی ئه‌ده‌ب و میوزیك:
گه‌ر له ئه‌ده‌ب و میوزیك بڕوانین، ده‌بینین هه‌موو هه‌ست و نه‌ست و جووڵه‌یه‌كی ژیانمانی داگیر كردووه، بۆیه هۆی پێشكه‌وتنی تواناكان له ڕووی داهێنان و خوڵقاندنه‌وه به‌رجه‌سته بووه.
تۆمابوا ده‌ڵیت:
( له سه‌رده‌می ساسانی‌دا كورد مۆزیكێكی ئێجگار به‌رزیان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێ هه‌ر له‌مه‌ڕ مۆزیكێكی ئه‌و كاته‌ی كورد ده‌ڵیت، مۆزیكی كوردی كاری كردووەته سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێیشی.٥٥
عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت: ئامێری مۆسیقا له شیعری مه‌لای جزیریدا هاتووه، ئه‌وا با جارێكی تر په‌نجه بخه‌ینه‌وه سه‌ر(چه‌نگ) و ئه‌مجاره (ژێ)ی كهمانیش له شیعری مه‌لادا ببینین:
گه‌ر شوبههتێ په‌روانه د به‌زمی ته چ سه‌د گر
سه‌د ناڵه هه‌زار ڕه‌نگی وه‌كی چه‌نگ و ژیهێ من
بۆ نیشانه‌ی مۆسیقا و ئاواز و گۆرانی نیشانه‌یه‌ك لای ئه‌م دێڕی شاعیردا ببینین، كه له ئاوازبێژاندا ناوی (موتریب و قه‌ووال)ی تێدا هاتووه:
به‌ده‌وی پاك چ كه‌ت فهسحهتی مه‌یدان كو نه‌بت
موستهمیع گۆنه درت موتریب و قه‌ووال چ حهظ. ٥٦
یاخود ده‌ڵیت:
(مه‌لای جزیری له زۆر شوێنی تری شیعری خۆیدا عه‌شق و ته‌سه‌وفی به‌ستووه به مۆسیقاوه بۆ نموونه:
د بینی نه‌غمه یا چه‌نگی، ده‌ما ئاڤیهته ئاهه‌نگی
ب قانوون وی دخونت مه(لمیعاد ومیقان) ٥٧
له‌گه‌ڵ داهێنانی ئه‌ده‌بیدا شاعیر له ڕوانگه‌ی جۆری تێگه‌یشتنی له ئه‌ركی شیعر و به‌ستنه‌وه‌ی به پیشاندانی ژیانی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌وه، واته نووسین به‌گشتی و ئه‌ده‌بیش وه‌ك جۆرێكی نووسین، جۆرێكه له به‌رپرسیارێتی، چونكه نووسین به‌و حوكمه‌ی نووسینه به زمان و ئامانجیش له به‌كارهێنانی زمان لهیهكترتێگهیشتنه، چونكه شاعیر له بنه‌ڕه‌تدا ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌بێت.
عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت:
( خانی له مه‌موزیندا وه‌ك شاره‌زای گۆرانی ده‌دوێت و گۆرانی ده‌كات به سێ به‌شه‌وه: ئاوازه و شوعبه و مه‌قام بینین:
شوعبه ژمه قامی دل بێت ب ئاواز
گولگهشت بكه‌ن گوشت و شه‌هناز)٥٨
یاخود ده‌ڵێت: (خانی مه‌قامی (ڕه‌هاوی) به‌م جۆره باس ده‌كات:
ڕههواری سه‌ماع كرن وڕههاوی .
لێره‌دا شتێك له ئاگاداربوون له گرانیی ئه‌م مه‌قامه دیاره، یا ڕه‌نگه وا لێك بدرێته‌وه كه مه‌قامی (ڕه‌هاوی) له‌گه‌ڵ (سه‌ماع) یا مه‌قامی (سه‌ماعی)دا تێكه‌ڵكراوه یان لێك دراون).
ئه‌م وێنانه پێوه‌ندییان به مۆسیقا و به‌ره‌وپێشچوونه‌وه هه‌یه له(مهم وزین)دا به پێی پێڕه‌وی خانی له شێوه‌ی گرنگی ئه‌ده‌بیدا.
2-10 ئاواز و گۆرانیی ڕه‌سه‌نی كوردی:
سه‌رباری هه‌ر ئاسته‌نگ و گرفتێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، ده‌شێت هه‌وڵی ڕاسته‌قینه بدرێت بۆ به‌ره‌وپیشچوونی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری كوردی، جگه له‌وه‌ش به‌رهه‌می هونه‌ری چێژبه‌خشه، فۆڕمێكی هاوبه‌شه، له‌نێوان كاره هونه‌رییه‌كاندا، هونه‌ری گۆرانی ته‌رازووی نێوان شێوه و ناوه‌ڕۆكه خاوه‌ن (ڕیتم)ه، به‌وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه و ده‌نگه و ڕه‌نگ و جووڵه‌دا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی مانادار و چێژبه‌خش بداته هه‌ستی وه‌رگر، ئه‌م فۆڕمه له ڕێگه‌ی ئه‌ده‌به‌وه خۆی ده‌ناسێنێت و نزیكایه‌تی و ئاشنایه‌تی بۆ زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو دروست ده‌كات، له ئه‌ده‌بی نووسراوی كوردیدا شاعیران به نموونه‌ی شیعری باسی ئاواز و گۆرانیی كوردی‌یان كردووه و به سه‌ربه‌خۆ ناویان بردووه، بۆ نموونه، مسته‌فا به‌گی كوردی ده‌ڵێت:
( خاوكهرهی خانمه، قه‌تاره‌ی سه‌وزه‌یی نه‌سمه
ڕه‌قسی سمكه، نازی شههراشوب، غه‌مزه‌ی سه‌رڕووی ناز)٥٩
پیره‌مێرد ده‌ڵێت :
بولبول به نه‌غمه‌ی شور و په‌هله‌وی
قه‌تاری ڕه‌شوڵ به نیوه‌شه‌وی
ئه‌كه‌وێته ڕێ به ڕیزه و قه‌تار
به سۆزی شمشماڵ به به‌سته و قهتار٦٠
زێوه‌ر ده‌ڵێت:
چوومه قه‌ره‌داخ، جوانێ بهقهتار
عه‌كسی ده‌نگه‌كه‌ی دابۆوه٦١
حه‌مدی ده‌ڵێت:
نامه‌رد موغهنی؟ وه‌ختی مقامقاته، نه‌سره‌وی
توخوا قه‌تارێ، به ئه‌بیاتی مهولهوی٦٢
گۆران ده‌ڵێت:
( ساتوخوا ده‌نگخۆش ده‌ی قهتارهكهت
گوڵهنجه، ڕێ ڕێ هه‌وری لارهكهت)٦٣
بێكه‌س ده‌ڵێت:
دڵ زۆر موبته‌لای ده‌نگ و نهغمهته
توخوا قه‌تارێ، دڵ بۆی لهتلهته٦٤
به‌و واتایه‌ی شیعر یه‌كێكه له‌و ژانره گرنگانهیە، كه فیكر و دیدگا و زمانێكی تێدا ده‌ناسرێت له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا، ئه‌م جۆره شیعرانه بووه‌ته مۆرك و پێناسه بۆ گه‌لی كورد، جگه له‌وه‌ش بواری ئاواز و گۆرانی به‌شێكن له ڕه‌سه‌نترین و دێرینترینی زیندووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌مه‌ش بره‌و به پاراستنی زمان و ئه‌ده‌ب و ناسنامه‌مان ده‌دات، واته هونه‌ری گۆرانی ئامڕازێكه بۆ پێوه‌ندیی به‌رده‌وامی نێوان مرۆڤه‌كان و ڕۆڵی ماناش له كاری هونه‌ریدا به‌رز ڕاده‌گرێت، ئه‌م فۆڕمه هه‌ستی مرۆڤ به‌جوانی تێر ده‌كات، ده‌بێته ئاوێنه‌ی گۆڕانكارییه‌كان له ئێستا و سه‌رده‌مه‌كاندا.
2-11 ڕۆڵی فاكته‌ری موزیك و گۆرانیی كوردی له‌سه‌ر زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو:
هونه‌ری موزیك و گۆرانی به جۆرێك له جۆره‌كانی ڕۆ چووەته ناو ناخی مرۆڤایه‌تییه‌وه، موزیك ده‌ربڕی ژیانی ناخی مرۆڤه، هونه‌ری موزیك و گۆرانی ده‌بنه خوڵقاندنی هۆشیارانه‌ی حاڵه‌تێك له ژیانی مرۆڤایه‌تی، كه به سوودوه‌رگرتن له هۆكاره دیاره‌كان، یان زمانه‌كان و شێوه‌كانی خوڵقێنه‌ری كۆمه‌ڵ، حاڵهتتێكی نوێ له پێوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كان به‌دی ده‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه، كاری هونه‌ری بابه‌تێك یا شتێكی ناباو، به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وامی به خۆی ده‌دات، جگه له‌وه‌ش زمانی موزیك داهێنانێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه، پابه‌نده به هه‌ستی خواناسی و ئاوێتـهبوونیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به فاكته‌رێك بۆ زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو و نزیكبوونه‌وه‌ی له زاره‌كانی كوردی له كوردستانی دابه‌شكراودا.
هه‌ر بۆیه گۆرانی زۆر له‌مێژه له‌ناوماندا باوه و وێردی زاری هونه‌رمه‌ندانه له وڵاتی چوارپارچه‌دا، زوڵال و ده‌نگی، له دڵ به به‌ژن و باڵای په‌یكه‌ری داپڵوخاوی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌ده‌ن، بۆ نموونه هونه‌رمه‌ند “عه‌زیزی شارۆخی” پاش گه‌ڕانه‌وه لە به‌ندیخانه و ئاگاداربوون له مه‌رگی باوك و براكه‌ی، سه‌ره‌تاپای ده‌بێته گڕ و هه‌ست و سۆز، بۆ ده‌ربڕینی سكاڵای دڵی شكاوی هانا ده‌هێنته به‌ر شیعره به‌رزه‌كه‌ی (ڕازی ته‌نیایی)ی ئه‌حمه‌د هه‌ردی:
له ته‌نیایی شه‌وی ژینا، ئه‌نێم هه‌نگاوی كوێرانه!
نییه ده‌ستێ، ده‌رمبێنێ له‌ناو ئه‌م گۆڕه وێرانه
نییه جوانێ و سه‌ری كاسم، بنێمه سه‌ر دڵی نه‌رمی!
كه هیلاكیی له‌شم ده‌ركا، خه‌وی سه‌ر باوه‌شی گه‌رمی
ئه‌گێڕم چاوی بێ‌تینم، به تاریكی شه‌ودا، سه‌رسام
نی یه پرشنگی دووچاوێ كه ڕووناكی بكا، ڕێگام.. ٦٥
عه‌زیز شارۆخی ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی تێكه‌ڵاوی مۆسیقا ده‌كات، كوڵوكۆی پێ داده‌مركێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ستكردنه به زوڵم‌وزۆری داگیركه‌ران ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌كه‌ی، ئه‌م تێههڵكێشبوونهی ئه‌ده‌بیاتی باشوور و سه‌رچاوه‌ی خوڵقاندن و ده‌ربڕین و وه‌رگرتن، له پێكهاته‌ی زمان به ئاوازگوتندا، په‌یوه‌ستبوون به زمان دیارده‌یه‌ك زیندووه له ژیانی گه‌له‌كه‌ماندا، به جۆرێك ده‌بێت به پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دروسته كه هونه‌ری گۆرانی و مۆزیك و شیعری شاعیرانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ئاوێته‌ی كوردستانی باشوور بووه، بۆ نموونه شیعره‌كانی هێمن و هه‌ژار و سه‌یدیی هه‌ورامی، ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن و به‌رده‌وامی نراوه، ئه‌م ڕوانگه‌یه قۆناغه‌كانی مێژوو، یان دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كان له درێژه‌ی یه‌كدا دێن و ته‌واوكه‌ری یه‌كن، چاره‌نووسیان پێكه‌وه گرێ دراوە، ئه‌م ڕوانگه‌یه لە زۆر حاڵه‌تدا هاوبه‌ش وێكچووكان زه‌ق ده‌كاته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات نیشانی بدات له هه‌ربوارێكدا پێشكه‌وتن چۆن هه‌نگاوی به‌دی دێت، دیارده و ڕووداوه‌کان چۆن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و له پزدانی یه‌كه‌وه ده‌ر دێنه‌وه و چۆن هێوری و ئارامی ته‌واوكه‌ری یه‌كن، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆز بۆ پاراستنی مێژوو و كولتوور و زمانی ئه‌ده‌بیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دابەشكراو.
گومان له‌وه‌دا نامێنی كه هونه‌رمه‌ندان و ده‌نگخۆشانی خۆمان قۆناغ به‌قۆناغ له ئاستی جیاجیادا له ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه ڕۆڵێكی مه‌زن و كهموێنهیان هه‌بووه و ده‌بێ له به‌رجه‌سته‌كردن و بونیاتنانی مه‌ودای یه‌كپارچه‌یی خۆشه‌ویستی و نزیكبوونه‌وه له ناخی یه‌كتر، وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه و هاونیشتمانی یه‌ك وڵات، هه‌ر بۆیه مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و خالقی و عهزیزشارۆخی و حه‌سه‌ن جه‌زراوی و مریم خان و حه‌سه‌ن زیره‌ك و ڕه‌سوڵ گه‌ردی و محه‌مه‌د شێخۆ، حه‌مه ساڵح دیلان و قادر كابان و كه‌ریم كابان و حه‌مه‌جه‌زا و ناسری ڕه‌زازی… تاد، ئه‌م هونه‌رمه‌ندە خاوه‌ن ئه‌زموونانه له پانتایی مێژووی چێژ و گۆشكردنی زمانی كوردیدا، جه‌ماوه‌رێكی پان و به‌رینیان له ده‌وری ستران و ئاوازی كوردیدا كۆ كردووەته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زیاتر ده‌روازەی به‌رفراوانی له به‌رده‌م ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌دا واڵا كردووه، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هونه‌ره‌كه‌یان ئاشنا بووه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی بنیاتنانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازاده بۆ ئاینده و سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كگرتووه بۆ نه‌وه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان.
هه‌ر لێره‌وه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به ده‌نگی زوڵاڵ و ئاوازه‌كه‌ی ئه‌م شیعره‌ی مامۆستا هێمن ده‌ڕازێنێته‌وه:
په‌یامی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو
په‌یامی من به‌گوێی ئه‌م دڵبه‌ره نازدارە ڕاناگا
نه‌سیم بێ‌سیم ده‌بینی، شل ده‌بێ، به‌م كاره ڕاناگا
گوتی سه‌برت هه‌بێ دووباره دێمه‌وه دیتنت ئه‌مما
له كورتیدا ته‌مه‌ن وا دیاره به‌و دیداره ڕاناگا
وه‌كوو په‌روانە ده‌وری لێ ده‌ده‌ن لاوانی خۆوڵاتی
گوڵی ئێره به ژوانی بولبولی ئاواره ڕاناگا
نه‌خۆش و ده‌رده‌دار دڵبریندارم، په‌رستارێك
به حاڵی ئه‌م دڵه پڕ ژان و پڕ ئازاره ڕاناگا
ده‌كه‌ی ماچی ده‌م و لێوان ئه‌گه‌ر هێز و گوڕێكت بێ
ده‌نا جوانێك به‌ده‌ردی ئاشقی بێچاره ڕاناگا
هه‌تا كۆمتر ده‌بێ پشتم پتر هه‌ڵده‌كشێ مینی ژۆپ
ئیتر ده‌ستم به داوێنی كچی ئه‌م شاره ڕاناگا
ده‌بێ بولبول له من فێر بێ غهزەلخوێنی، به‌ڵام چ بكه‌م
گرفتارم، چریكهم به‌و گوڵ و گوڵزاره ڕاناگا.٦٦
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه هونه‌رمه‌ندان ڕۆڵی كاریگه‌رییان گێڕاوه له پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌و خه‌مه‌ی له ناخیاندا گینگڵی ده‌دا، له چریكه‌ی ئاوازێكدا ده‌یانخوڵقاند و كهنهفتیان به ڕایه‌ڵی میلۆدییهكهوه ده‌به‌سته‌وه، سۆزی زمان و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و خۆشه‌ویستیی نیشتمان بوونه دوانه‌یه‌ك و له ڕۆحی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان جیا نهبوونەوە، به ئه‌ندازه‌ی كورتهخهوێك بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه، جه‌سته‌ی دابه‌شكراوی وڵاتێك له‌م دنیایه‌دا ده‌بینین كه ئارامیی به‌خۆه‌وه نه‌بینیوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاوڕ له ڕابردووی نه‌ته‌وه‌ی كورد بدرێته‌وه، به‌شی هه‌ره‌زۆری ته‌مه‌نی به كاره‌ساتدا تێپه‌ڕێوه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتیش له‌م غه‌دره پشكی شێری به‌ر كه‌وتووه، هه‌ستكردن به‌م ئاڵۆزییه وای له هونه‌رمه‌ندان كردووه، هێنده‌ی تر له بیری نیشتمان و زمان و ئه‌ده‌بدا بن.
ئەنجام
لە ئەنجامی تاووتوێکردنی ئەم توێژینەوەیەدا، ئەم ئەنجامانەی خوارەوەمان لەلا گەڵاڵە بوو.
١ – هەبوونی دیالێکتێک لە کوردستان پێویستییەکی هەنووکەییە، کەمتەرخەمی لەم بوارەدا بەرژەوەندیی نەتەوەیی دەخاتە مەترسییەوە.
٢ – دیالێکت بە مانای سەروەری و شانازی شێوەدیالێکتێک بەسەر دیالێکتێکی تردا نییه، بەڵکوو مێژووی ئەدەبی کوردی ئەو ڕاستییەی سەلماندووە، کە بە پێی بارودۆخی سەردەم، هەرجارەو یەکێک لە شێوە دیالێکتەکانی کوردی، وەک زمانی ستاندارد لە لایەن بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستانەوە کەڵکی لێ وەر گیراوە لە ڕەوتی مێژووی خۆیدا خزمەتی پێ کراوە.
٣ – ئەدەبی هەورامی بۆ ماوەیەکی دوروودرێژ لە زۆربەی بەشەکانی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات، وەک ئەدەبی سەردەست چاوی لێ کراوەو زۆرێک لە زانایانی کورستان، لە ڕێگەی دیالێکتی هەورامییەوە خزمەتی گەلی کوردیان کردووە.
٤ – لە توانایی گۆڕانی زمان کەڵک وەرگرین و پێوەندی لە نێوان دیالێکتەکانی زماندا فراوان بکەین تا دیالێکتەکان لە یەکتر نزیک بن.
٥ – دیالێکتەکانی زمانی کوردی لەبەر گۆڕانی زمان و یان کەمبوونی پێوەندی لە نێوانیاندا بەرەو جیاوازی چووە و ئێستا لە یەکتر تێناگەن.
6-هونه‌ری گۆرانی و میوزیك ڕۆچوونه به ناخی مرۆڤدا، ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤی كوردیان ورووژاندووه، زیاتر له یه‌كتری نزیكی كردوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی به‌هێزه بۆ زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو له كوردستاندا.
7-زمانی شیعری لای شاعیران فاكته‌ره بۆ زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوو، چونكه زمه‌ن لای شاعیر ده‌بێت به ئێستا، كه ئاینده‌یه.
8- هه‌ژموونی شیعری میرنیشینی بۆتان و بابان و ئه‌رده‌ڵان، ده‌بێته فاكته‌ر بۆ زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو.
پێشنیار
1-گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو زمانی ئه‌ده‌بیی هه‌بووه، ئه‌م زمانه ئه‌ده‌بییه‌ش جۆرێك بوو له زمانی نووسینی شیعری، به نموونه له سه‌رده‌می میرنیشینی بابان‌دا شێوه‌ی كوردیی ناوه‌ڕاست شێوه‌ی نووسین و ئه‌ده‌بیات بووه، نه‌خشی زمانی فه‌رمیی كوردستانی بینیوه.
2-هه‌وڵی به زمانی نه‌ته‌وه‌یی نووسینی كوردی، به‌رجه‌سته‌ی كۆنترین ده‌قی كوردی بكه‌ین، كه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ دووبهیتییهكانی باباتاهیری هه‌مه‌دانی(935- 1010) جگه له‌وه‌ش له سه‌رده‌می نۆزده‌هه‌مه‌وه به‌بێ پچڕان كورد به زمانی خۆی ئه‌ده‌ب و مێژووی خۆی نووسیوه‌ته‌وه، زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردی ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی هه‌یبووه سنوری هه‌رێم و دیالێكته‌كانی بڕیوه به ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا بڵاو بووەته‌وه.
3-كوردیی ناوه‌ڕاست ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه‌یه، كه به جۆرێكی سروشتی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی ژیانی فیكری و كولتووری و سیاسیی كورددا ده‌ر كه‌وتووه، گه‌شه‌ی كردووه و به‌كرده‌وه‌ش له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ڕۆڵی زمانی ستانداردی بینیوه و ده‌یبینێت، بۆیه مرۆڤ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانێت بڵێت زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتووی كوردی، به‌رهه‌می خه‌باتی سیاسی و ڕووناكبیریی دووسه‌د ساڵه‌ی كورده و پوخته‌ی ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌یی و مێژووی كورد له‌و زمانه‌دا قاڵ بوونه‌ته‌وه.
4-ئه‌مڕۆ ئاستی ئه‌ده‌بی، فیكری، زانستی، سیاسی و كولتووریی كورد پێش هه‌رشتێك له زمانه ئه‌ده‌بییه‌كه‌یدا و له ئاستی زمانه ئه‌ده‌بییه‌كه‌یدا خۆیان ده‌ر ده‌خه‌ن.
لیستی سەرچاوەکان
1.ئه‌حمه‌د هه‌ردی، ڕازی ته‌نیایی، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر، 1984.د
2.اڕ.ال، تراسک (تحویل زبان) ترجمەی ارسلان گلنام. انتشارات دانشگاە تهران، ١٣٨٢،
3.اسماعیل بێشکچی، کوردستان، کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتی، وەرگێڕانی حەمە ڕەشید، سلێمانی، ٢٠٠٢،
4.بابا شێخ حسینی، بردانش هاشمی، زبان‌شناسی، نشرژیار سنندج ١٣٨٣،
5.پیر‌وز مجتهدزادە، جغرافیای سیاسی و سیاسەت جغرافیایی، انتیشارات سمت تهران، ١٣٨١.
6. حافظ نیا، محمد ڕضا، مفهوم و تعریف میلت ١٣٨٨ جزوە کلاسی، دانیشگا تربیت مدرس تهران.
7.ره‌هبه‌ر محمود زاده، ئافاتی شیعری نالی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی مازیار، سنه، 1399.
8.ڕەفیق سابیر، ستاندارد کردنی زمان و ئەلف و بێی کوردی، دەستگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی،٢٠٠٨.
9.ڕەفیق شوانی، زمانەوانی، کۆمەڵێک وتار، دەزگای موکریان، هەولێر ٢٠٠٩.
10.د.الزاوى بغورة،فلسفة، اللغة والنقد (المنفطف اللغة في الفلسفة)، الطبعة الاولى، دار الطليعة للطباعة و النشر، مطبعة دار الكتب, بيروت, 2005.
11.سه‌ردار حهمیدمیران، و. كه‌ریم مسته‌فا شاره‌زا، دیوانی حاجی قادری كۆیی، پێداچوونه‌وه‌ی: مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د، سنه، 2707.
12.سەلام ناوخۆش، ستاندەربوونی زمانی کوردی لە نێوان زمانی سیاسەت و سیاسەتی زمان، چاپخانەی منارە،هەولێر، ٢٠١٠،
13.شێركۆ بێكه‌س، ده‌ربه‌ندی په‌پووله، چاپی یه‌كه‌م، ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌ی نیشتمان، سنه، 1394.
198عوسمان شارباژێڕی، گه‌نجینه‌ی گۆرانیی كوردی، چاپخانه‌ی (الزمان)، به‌غدا، 1985.
15.د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، به‌رگی یه‌كه‌م، سلێمانی، 2012.
16.د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول، ئهحمهدجی خانێ، شاعیر و بیرمه‌ند و فهیلەسوف و سۆفی، سلێمانی، 2008.
17. د.عیزه‌دین مسته‌فات ڕه‌سوڵ، مه‌لای جزیری، چاپخانه‌ی دار الحكمه، هه‌ولێر، 1990.
18.فاتمە بهفروز، زمینەهای غالب در جغرافیای انسانی، انتیشارات دانیشگاە تهران، تهران ١٣٧٤،
19.فریدریش هۆڵدەرلین، نان و شەراب، و. دلاوەر قەرەداغی، چاپی یەکەم، ناوەندی غەزەلنووس، سلێمانی، ٢٠٢٠.
20.فوئاد حمە خورشید، زمانی کوردی و دیالێکتەکانی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی،٢٠٠٨.
21.فەرهاد شاکەلی، زمانی کوردی، لە ئاستانەی سەردەمێکی تازەدا، دەزگای چاپ و پەخشی ئاراس، هەولێر، ٢٠١١.
22.كامل عمر، زمانی ستانداردی كوردی، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، 2017.
23.گۆڤاری زرێبار، زمانی کوردی فەرهەنگ نووسی، ژمارە،٧٧،٧٨، ساڵ ١٣٩١،
24.گۆڤاری هایا، وەرز نامەی فەرهەنگی ئەدەبی، ساڵی یەکەم، ژمارە، ٢،٣،١٣٩١ هەتاوی.
25.گیوموكریانی، دیوانی دڵدار، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ولێر،1959.
200محه‌مه‌د حه‌مه باقی، مێژووی موزیكی كوردی، چاپخانه‌ی هێڤی، چ3، هه‌ولێر، 2009.
27.محه‌مه‌د مه‌لا كهرلایم، دیوانی گۆران، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كۆری زانیاری عێراق، به‌غدا، 1980.
28.مه‌حه‌د ڕەسوڵ هاوار، دیوانی پێره‌مێرد، چاپخانه‌ی المعانی، به‌غدا، 1970.
29.مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس، فاتیح عه‌بدولكه‌ریم، چاپ دووهه‌م، انیشاراتی كوردستان، سنندج،1379 .
30.هه‌ژار دیوانی مه‌لای جزیری، چاپ اول، تهران، 1393.
139هێمن موكریانی، سه‌رجه‌م و كۆی شیعر و په‌خشان، النتشارات كردستان، سنه، 1395.
پوختە
توێژینەوەکەمان بە ناوونیشانی (فاکتەری ئه‌ده‌بی بە ستانداردى دیالێکت لە زمانی کوردی‌دا)، پەیوەستە بە مێژووی نەتەوەی کوردەوە، لەبەر ئەوەی زمان و ئه‌ده‌ب گرنگترین فاکتەری مانەوەی کورد بووە، شەڕی لە پێناوی مانەوەدا، پێش هەرشتێک. شەڕی زمان بووە. کورد نزیکەی سەدەیەکە بە سەر چوار کۆمەڵگە و وڵاتی خاوەن سێ زمان و کولتووری جیاوازدا دابەش کراوە.
داگیرکردن و دابەشکردنی نەتەوەیی جوگرافی، پاش دەیان ساڵ، جیاوازیی قووڵی کولتووری، کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و سایکۆلۆجی لەنێوان بەشەکانی کوردستاندا پێک هێناوە. لەبەر ئەوەی کورد نەتەوەیەکی زمانییە. سەیر نییە کە جیاوازییەکان. پێش هەرشتێک، لە زمانەکەیدا دەر بکەون، یان زمان و ئه‌ده‌بی کوردی، خۆی بووبێتە فاکتەرێکی تری دابەشبوون و لێکدابڕانی کولتووری و ڕامیاریی کورد. زمانی کوردی، لە هەر بەشێکی کوردستاندا، لە ڕووی ڕستەبەندی و وشەسازی و واتاسازییەوە، لەژێر کارتێکردنی زمانی نەتەوەیی سەردەستدایە. لەبەر ئەوەی ئەم کارتێکردنە لە سێ زمانی سەر بە سێ سیستەمی جیاوازی زمانەوە (عەرەبی، فارسی، تورکی) هاتووە، ئەنجامەکەی زۆر سەختتر بووە. چونکە بە هۆیەوە شێوە زمانی پەیڤین و نۆرمی نووسینی کوردی، لە باکوور و باشووری کوردستاندا، جیاوازیی زۆرتر بووە و لێک دوور و دوورتر کەوتوونەتەوە.
الملخص
تأتي هذه الدراسة المعنونة (العامل الادبي في تحویل اللهجة الى الفصحى في اللغة الكوردية) لتلامس الواقع في الوقت الراهن في كوردستان الذي يعاني من التشتت والتقسيم بين دول متعددة والتي بدورها كانت ولاتزال تمارس مختلف الاساليب وبصورة ممنهجة لتذويب أدب ولغة الكورد ولهجاتهم . وفضلا عن التأثيرات السياسیة، فان الاختلافات اللغوية والادبیة اللهجات اسهمت الى حد ما في إضعاف زخم التيار القومي للكورد. وفي نفس الوقت، فان الكور د استشعروا بأهمية وجود لغة معيارية وأدبية في ازدیاد الحس القومي وبناء اهم معالم الدولة القومية. ولذلك تبلورت فكرة ضرورة الالتفات الى اللغة الكوردية وأدبها ولهجاتها وتصنيفها علميا.
Abstract
This study entitled (the Literary Factors and its in Converting the Dialect to standard Language in Kurdish) comes to touch the current state in Kurdistan, which suffers from dispersion and division between multiple countries, which in turn have been practicing various methods and in a systematic manner to dissolve the Kurdish language and its dialects. In addition to the political influences, the linguistic and dialectal differences in Kurdish language has contributed to some extent in weakening the momentum of the nationalist movement of the Kurds. At the same time, the Kurds felt the importance of a standard and literary language in fueling nationalism and building the most important features of the nation-state. Therefore, the idea of the need to pay attention to the Kurdish language and its dialects and classify them scientifically has crystallized.
پەراوێزەكان
1-ڕەفیق شوانی، زمانەوانی، کۆمەڵێک وتار، دەزگای موکریان، هەولێر ٢٠٠٩، ل٢٥
2-سه‌ردار حه‌مید میران، كه‌ریم مسته‌فا شاره‌زا، دیوانی حاجی قادری كۆیی، پێداچوونه‌وه‌ی: مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د، سنه، 2707، ل148.
3-هەر ئەو سەرچاوەیە، ل٢٦
4-كامل عمر، زمانی ستانداردی كوردی، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، 2017، ل94.
5-كامل عمر، زمانی ستانداردی كوردی،ل45.
6-كامل عمر، زمانی ستانداردی كوردی،ل53.
7-د. عیزه‌دین متسهفا ڕه‌سوڵ، مه‌لای جزیری، شتێك ده‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌می، چاپخانه‌ی دار الحكمه، هه‌ولێر،1990،ل20.
8-هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ل20.
9-د. عزه‌دین مسته‌فا ڕسول، ئه‌حمه‌د خانی شاعیر و بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف و سۆفی، سلێمانی، 2008،ل100.
10- بابا شێخ حسینی، بردانش هاشمی، زبان‌شناسی، نشرژیار سنندج ١٣٨٣، ل٦١
11- (وتەیەکی فارسییە)
12- فەرهاد شاکەلی، زمانی کوردی، لە ئاستانەی سەردەمێکی تازەدا، دەزگای چاپ و پەخشی ئاراس، هەولێر، ٢٠١١، لا ١٠٣.
13-اسماعیل بێشکچی، کوردستان، کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتی، وەرگێڕانی حەمە ڕەشید، سلێمانی، ٢٠٠٢، لا ٢٦٤ – ٢٦٥.
14-كامل عمر، زمانی ستانداردی كوردی،ل96.
15-كامل عمر، زمانی ستانداردی كوردی،ل101.
١٥- فوئاد حمە خورشید، زمانی کوردی و دیالێکتەکانی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی،٢٠٠٨،ل٧٧
١٦- حافظ نیا، محمد ڕضا، مفهوم و تعریف میلت ١٣٨٨ جزوە کلاسی، دانیشگا تربیت مدرس تهران
١٧كامل عمر، زمانی ستانداردی كوردی،ل 206.
١٨- اڕ.ال،تراسک (تحویل زبان )ترجمەی ارسلان گلنام. انتشارات دانشگا ەتهران، ١٣٨٢،ل١١
١٩- ڕەفیق سابیر، ستانداردکردنی زمان و ئەلفوبێی کوردی، دەستگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی،٢٠٠٨،ل٤٩
٢٠سهلام ناوخۆش، ستانداردبوونی زمانی كوردی له نێوان زمانی سیاسه‌ت و سیاسه‌تی زمان، چاپخانه‌ی مناره، هه‌ولێر،2010، ل93.
٢١- ڕەفیق سابیر، بەستانداردکردنی زمان و ئەلفوبێ کوردی، ل١٩
٢٢كامل عمر، زمانی ستانداردی كوردی،ل 22.
٢٣د.الزواوی بغورة، فلسفة واللغة ونقد(المنعطف اللغة في الفلسفة)، الطبعة الاولی، دار الطلیعة للطباعة والنشر، مطبعة دار الكتب، بیروت، 2005″ص8.
٢٤- گۆڤاری هایا، وەرزنامەی فەرهەنگی ئەدەبی، ساڵی یەکەم، ژمارە،٢،٣، ١٣٩١ هەتاوی، ل ١٢٠.
٢٥- گۆڤاری زرێبار، زمانی کوردی فەرهەنگنووسی، ژمارە،٧٧،٧٨، ساڵ ١٣٩١،ل٢٦،٢٧
٢٦- فریدریش هۆڵدەرلین، نان و شەراب، و. دلاوەر قەرەداغی،چاپی یەکەم، ناوەندی ٢٧-غەزەلنووس، سلێمانی، ٢٠٢٠، ل ٨.
٢٨- هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ل ٩.
٢٩-د.عیزه‌دین مسته‌فا ڕسول، مه‌لای جزیری شتێك ده‌رباره‌ی ژیان و به‌رهه‌می، ل92.
٣٠-هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ل92.
٣١-هه‌ژار دیوانی مه‌لای جزیری، چاپ أول، تهران، 1393، ل217.
٣٢-مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌رسی و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم، دیوانی نالی،چاپی دووه‌م، انتشارات كردستان، سنندج،1379،ل353.
٣٣-هه‌ژار، دیوانی مه‌لای جزیری، ل353.
٣٤-د.عیزه مسته‌فا ڕه‌سول، ئه‌حمه‌دی خانی شاعیر و بیرمه‌ند، فه‌یله‌سوف و سۆفی، ٣٥-سلێمانی، 2008،ل209.
٣٦-هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه،ل210.
٣٧-هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه،ل210.
٣٨-د.عیزه مسته‌فا ڕه‌سول، ئه‌حمه‌دی خانی شاعیر و بیرمه‌ند، فه‌یله‌سووف و سۆفی، سلێمانی، 2008،ل210.
٣٩-هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه،ل210.
٤٠-هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه،ل210.
٤١-د.عیزه مسته‌فا ڕه‌سول، ئه‌حمه‌دی خانی شاعیر و بیرمه‌ند،، فه‌یله‌سوف و سۆفی، سلێمانی، 2008،ل211.
٤٢-مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم، دیوانی نالی،ل582.
٤٣-ڕه‌هبه‌ر مه‌حمود زاده، ئافاتی شیعری نالی، چ1، چاپخانه‌ی مازیار، سنه 1399، 2020،ل59.
٤٤-مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس و فاتح عه‌بدولكه‌ریم، دیوانی نالی.ل111.
٤٥-مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس و فاتح عه‌بدولكه‌ریم، دیوانی نالی.ل111.
٤٦-د.عیزه مسته‌فا ڕه‌سوڵ، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، به‌رگی یه‌كه‌م، سلێمانی، 2012″ل32-33.
٤٧-محمدی مه‌لا كه‌ریم، دیوانی گۆران، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاریی عێراق، به‌غدا، 1980، ل316.
٤٨-محمدی مه‌لاكه‌ریم، دیوانی گۆران، ل93.
٤٩-محمدی مه‌لاكه‌ریم، دیوانی گۆران،،ل39.
٥٠-هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه،ل45.
٥١-هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه،ل46.
٥٢-محمد ڕسول هاوار، دیوانی پیرمێرد،چاخانه‌ی العانی، به‌غدا، 1970، ل61.
٥٣-گیو موكریانی، دیوانی دڵدار، چاپخانه‌ی كوردستان، چاپی یه‌كه‌م،1959هه‌ولێر،،ل
٥٤-شیركۆ بێكه‌س، ده‌ربه‌ندی په‌پوله، چ1، ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی نیشتمان، سنه، 1394،ل13.
٥-شێركۆ بێكه‌س، ده‌ربه‌ندی په‌پوله،ل34.
٥٦-محمد حه‌مه باقی، مێژووی مۆزیكی كوردی، چاپی سێیه‌م، چاپخانه‌ی هێڤی، هه‌ولێر، 2009، ل157.
٥٧-پرۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، ل335.
٥٨-ههرئهوسهرچاوهیه، ل336.
٥٩پرۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول، ئه‌حمه‌دی خانی، ل129.
٦٠-هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ل129.
٦١-عوسمان شارباژێڕی، گه‌نجینه‌ی گۆرانیی كوردی، چاپخانه‌ی الزمان، به‌غدا، 1985،ل368.
٦٢-هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌یه،ل368.
٦٣-ههرئهوسهرچاوهیه،ل392.
٦٤-ههرئهوسهرچاوهیه،ل393.
٦٥-محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، دیوانی گۆران، به‌رگی یه‌كه‌م،ل151.
٦٦-عوسمان شارباژێڕی، گه‌نجینه‌ی گۆرانیی كوردی، چاپخانه‌ی الزمان، به‌غدا، 1985،ل368.
٦٧-ئه‌حمه‌د هه‌ردی، ڕازی ته‌نیایی، چخانهی زانكۆی سه‌لاحه دین، هه‌ولێر،1984، ل79.
٦٨-هیمنی موكریانی، سه‌رجه‌م و كۆی شیعر و په‌خشان، انتشاراتی كردستان، سنه، 1395، ل191.