گۆڤارێكی وەرزی، ئەکادیمی، رۆشنبیری و زمانەوانییە، کە (دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان) دەریدەکات و لە کاتی پێویستدا پاشکۆی دەبێت. پەیامی سەرەکی کارکردنە لە پێناو دارشتنی سیاسەتی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
ئامانج لە دەرکردنی ئەم گۆڤارە، هەوڵدان بۆ داڕشتنی سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی خوێنەری کوردە بە پرسی زمانناسی و سیاسەت و پلاندانانی زمان لە هەرێمی کوردستان، هەرەها دەمانەوێت هاوکاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بین، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زمانە بیانییەکان لە پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەی کوردییدا. گۆڤاری زمانەوانی ئامانجییەتی کۆمەڵگە لە ئەرکی تاک و کۆمەڵ بەرامبەر بە پارێزگاری لە زمانی کوردی هۆشیار بکاتەوە، هاوکات جەخت لەوە دەکەینەو کە خوێندن بە زمانی دایک/زگماک و وەک شیری دایک بۆ منداڵ پێویستە و کاردەکەین بۆ چەسپاندنی ئەم بنەما نێودەوڵەتییە.
گۆڤاری زمانەوانی بە ئەرکی خۆی دەزانێت، کە کۆمەڵگە بە پێکهاتەی زمانی کوردی، شێوەزار و زار و بن-زارەکانی زمانی کوردی ئاشنا بکات و ڕای پسپۆڕان و زمانناسان سەبارەت بە پرسی زمان لە هەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە و هەوڵی فراوانکردنی گەنجینەی زمانەوانی لە هەرێمی کوردستان بدات، بە شێوەیەک کە بتوانرێت زۆرترین وشەی کوردی بخرێتەوە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن و میدیاو ڕەوتی رۆشنبیرییەوە. گۆڤاری زمانەوانی وەک وەرزنامەیەکی ئەکادیمی و زمانەوانیی، گێڕانەوەی شکۆمەندی بۆ زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئەرکی بنەڕەتی خۆی و هەوڵی فراوانتر دەدات بۆ روونکردنەوەی زیاتری پرسە پەیوەندیدارەکان بە سیاسەتی زمان؛ مافی زمانەوانی، ئەلفبێی کوردی، زمانی ستاندارد، زمانی فەرمی و نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستاندا.
گۆڤارەکە دەبێتە سەکۆی بابەت و بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان لەسەر سیاسەت و پلاندانانی زمان و هەوڵی دروستکرنی هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە زمانەوانییە ناوخۆیی و جیهانییەکان دەدات سەبارەت بە سیاسەت و پلاندانانی زمانیی بۆ هەرێمی کوردستان.
گۆڤارێكی وەرزی ئەکادیمی و زمانەوانییە دەزگای زمانەوانیی کوردی – زانکۆی جیهان دەریدەکات.
سەروتار
زمان و كاريگهرى لهسهر ئاڵوگۆڕى كولتوورى……پ. د. ئومێد رفیق فتاح
مێزگرد
شارەزایی لە زمانی ئینگلیزیدا: بووەتە سەرمایەیەکی بەنرخ لە جیهانێکی بەیەکەوەگرێدراودا…….پ. د. نەجدەت ئۆسام
مەیلی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە هەرێمی کوردستان بۆ هۆکاری جیهانگیری و ئابووری و سیاسی دەگەڕێتەوە……..پ. د. ئەمین داودی
زمانی بیانی هاوشان لەگەڵ زمانی دایکدا ئاسۆی بیرکردنەوەی خوێندکار فراوان دەکەن……..پ. د. وریا عمر امین
لە زۆر وڵاتی ناوچەکەدا زمانی ئینگلیزی وەک زمانی سەرەکی لە قوتابخانە و زانکۆکان دەخوێندرێت…….پ.د. سەعید ڕەزاىى
زمانی ئینگلیزی سنووری هەژموون و کاریگەريی بەسەر کولتوور و زمانی وڵاتانی تردا تێیپەڕاندووە………پ. د. هۆشەنگ فاروق
پێویستە وەڵێنەیی بۆ زمانی کوردی بێت, پاشان گرنگی بە زمانی بیانی بدرێت………….پ.ی. د. محمد قادر سەعید
لە بری پسپۆران ئێستا ڕەوتێکی ئابووری- سیاسی داڕێژەری سیاسەتی پەروەردەیی کوردستانە……….:د. عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
زمانی ئینگلیزی و پەروەردە
هەژموونی زمانی ئینگلیزی لە بۆتەی نەتەوەسازی کوردیدا…….پ.ی.بـێـســـتون عــارف عــزیـز
بەکارهێنانی ڕێگەی جیاواز لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزیدا……م.ی.بەستە نزار محەمەد
ڕەوتی ئابووری و خواستی زمانی ئینگلیزی و سیاسەتی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان……هیمالایا کامەران محەمەد
زمانی ئینگلیزی و وەرگێڕان
هونەری وەرگێڕان و کاریگەريی لەسەر زمانی کوردی……پ.ی.د. ســهعید محهمهد بهرزنجی
کاریگەریی دەقە ئەدەبی و شانۆییەکان لەسەر بەهێزی و مەبەستپێکی ئاخاوتنی ڕۆژانە……….م. ی. تافان کەمال
پەیوەندیی ئۆرگانیکی لەنێوان زمان و وەرگێڕاندا……….فەرەیدون سامان
توێژینەوە
دیدگایەکی ئابووری سەبارەت به مامەڵەكردنی زمان لە کوردستانی عێراق……..و: هێڤار شێرزاد محەمەد
هەڵوێستی خوێندکارانی زانکۆ بەرامبەر بە سیاسەت و پەروەردەی زمانی ئینگلیزی لە کوردستانی عێراقدا………و.بەڵێن ڕێبوار عەبدوڵڵا
گەوهەرەکانی زمانەوانیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار لە “کڵاو ڕۆژنەی” کازیوەی زمانی کوردیدا…….پ.ی.د. ســهعید محهمهد
فەرهەنگی زمانەوانیی
هەژموونی زمانیی……..م.ی.عەزیز ڕەئووف