
رۆژى یه‌ك شه‌ممه، ١٨/١٢/٢٠٢٢، سیمینارێك پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانى ‘رێكخستنی یاسایی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى فێڵ و گزیكردنى زانستیی’ له‌لایه‌ن به‌ڕێزان، پ. د. إسماعیل نامق حسین و پ. د. به‌مۆ په‌روێز عزیز. له‌سیمیناره‌كه‌دا پێشكه‌شكاران تیشكیان خسته سه‌ر شێوه و جۆره‌كانى گزیكردنى زانستیی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خسته روو كه یاسا به‌ركاره‌كان نه‌یانتوانیووه رێگریی بكه‌ن له‌ئه‌نجامدان و روودانى گزیكردنى زانستیی، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌وه، زیادبوونى رێژه‌ى گزیكردن و دابه‌زینی ئاست و جۆرێتى توێژینه‌وه زانستییه‌كان و توێژه‌ران بوو.
پاشان له‌داواى گفتوگۆ و گهنگهشهكردنى راو سه‌رنج و تێبینییه‌كانى ئاماده‌بووان، پێشكه‌شكاران پرۆژه یاسایه‌كیان پێشنیار كرد بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌م و كوڕییانهى كهلهیاسا به‌ركاره‌كاندا هه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌ئامانجى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بنبڕ‌كردنى دیارده‌ى فێڵ و گزیكردنى زانستیی.