Scientific Trip: Visit to DUKAN-2 Water Treatment Plant
ئەمڕۆ شەممە ٢٦/١١/٢٠٢٢، بەشی یاسای زانکۆی جیهان_سلێمانی سیمینارێکی بە ناونیشانی (گرفتە یاساییەکانی پەیوەست بە بەرکارکردنی یاسا فیدراڵییەکان لە هەرێمی کوردستان) ، بەڕێزان پ.د. بەمۆ پەروێز عزیز و پ.ی.د. ئیسماعیل نەجمەدین زەنگنە/ مامۆستا لە بەشی یاسا، ڕێکخست.
لە سیمینارەکەدا چەند بابەتێکی گرنگ باسی لێوەکرا، لە دیارترینیان ئەو گرفتە یاساییانە بوون کە دێنە پێش پرسی بەرکارکردنی ئەو یاسایانەی لەلایەن دەسەڵاتە فیدرالیەکانەوە دەردەکرێن. هەروەها لەدرێژەی سیمینارەکەدا باس لەو بابەتانە کرا کە ناچنە چوارچێوەی دەسەڵاتە دابڕەکانی حکومەتی فیدرالییەوە. بەتێبینی و سەرنج و پرسیارەکان کۆتایی بە سیمینارەکە هێنرا.
Related posts