ئەمڕۆ (٢٩/٦/٢٠٢٤)، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ. د.ئومێد رەفیق فەتاح)، سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی، وبەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، بەڕێز بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست، وبەڕێز سەرۆکی بەشی یاسا، وژمارەیەك لە مامۆستایانی بەش، خولی (ڕاهێنانی پارێزەران) لە زانکۆی جیهان سلێمانی دەستیپێکرد، کە دەزگای زەکاتی زانست بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی یاسادا پێی هەڵدەستن.
ئەم خولە تا (١٧/٨/٢٠٢٤) دەخایەنێت، وسێ دادوەری بەڕێز وانەکانی تێدا دەڵێنەوە، شایانی باسە خولەکە (١٤٥) پارێزەر، ودەرچووی بەشی یاسا، وخوێندکارانی دوا قۆناغەکان تێدا بەشدارن، ولە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بە بەشداربووان دەبەخشرێت.
ئەم جۆرە خولە هاوینانەیە، بەشێکە لە پلانی زانکۆی جیهان سلێمانی بۆ بەهێزکردنی کەرت ودامەزراوە جۆراوجۆرەکان لە بوارە زانستی وپراکتیکیە جیاوازەکاندا، هەرەوها بەشێکە لە هەوڵەکانی زانکۆ بۆ گەشەپێدانی وپتەوکردنی پەیوەندی لە نێوان کەرتی تایبەت وسێکتەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
Related posts