پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن خوێندکارێکی کۆلێجی یاسا.
ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ١٢/١٢/٢٠١٨کۆلێجی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی سیمینارێکی بۆخوێندکار (سەروەت تۆفیق) خوێندکاری قۆناغی سێیەمی ئێوارانی کۆلێجی یاسا بە ناونیشانی (گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیەکان و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا ) لە هۆڵی سیمیناری زانکۆی جیهان رێکخست.
سیمینارەکە بەئامادەبونی بەڕێز د. زانا جەلال سەعید سەرۆکی بەشی یاسا و د.سیروان حامد آحمد بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی دڵنیای جۆری ومامۆستا لەبەشی یاسا و م.ڕزگارعەبدول محمد آمین مامۆستا لە بەشی یاسا و ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشی بەڕێوە چوو.
سەرەتای سیمینارەکە خوێندکار تیشکی خستە سەر ئەو گۆرانکاریانەی کە بە درێژای مێژوو لە کۆمەڵگەدا ڕویان داوە لەسەرەتادا بەلای بەشێکی کۆمەڵگەوە نامۆ بوون بەڵام لە دەرئەنجامدا قبوڵ کراون .
دواتر تیشکی خستە سەر ئەوەی کە کۆمەڵگای پێشکەوتوو ئامادەیی تێدایە بۆ قبوڵ کردنی گۆڕانکاریەکان و بەرهەڵستیان و بەرهەڵستیان ناکات ،بەڵام کۆمەڵگە دواکەوتوەکان هەمیشە بە ترسەوە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکاریەکان دەکەن.
لە بڕگەیەکی دیکەی باسەکەیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی خوێندکاران لە دروستکردنی گۆڕانکاری لەناو کۆمەڵگەو داوای ئەوەی کرد کە پێویستە خوێندکارانی زانکۆ لەم بوارەدا ڕۆڵی خۆیان ببینن و بتوانن کاریگەری لەسەر کۆی کۆمەڵگەدا دابنێن .