سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 27/8/2018 ۆرکشۆپێکى هاوبەش لەنێوان کۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان-سلێمانى و زانکۆى سلێمانى بەناونیشانى (پڕۆگرامى خوێندنى پێنج ساڵەى یاسا) لە زانکۆى جیهان ئەنجامدرا .
بە ئامادەبونى بەڕێزان ڕاگرى کۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان پ.ى.د. بەمۆ پەروێز عزیز و سەرۆکى بەشى یاسا د.زانا جلال سعید و ژمارەیەک لە مامۆستایانى هەردوو کۆلێج ۆرکشۆپەکە بەڕێوەچوو.
ۆرکشۆپەکە بەمەبەستى پێشکەشکردنى پێشنیارو ڕاو بۆچوون ى هەردوو کۆلێج بوو بەلیژنەى ناوەندى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى تایبەت بە دیاریکردنى پڕۆگرامى خوێندن لە بەشى یاسا ،تیایدا جەندین بیروبۆچون و بابەت خرایە ڕوو،دواتر دەرەنجامەکانى ۆرکشۆپەکە نوسرانەوە و ئاڕاستەى لیژنەى باڵاى وەزارەت کرا بۆ ڕەچاوکردنیان.
جێگەى ئاماژە پێکردنە سیستەمى پڕۆگرامى خوێندنى پێنج ساڵەى کۆلێجەکانى یاسا کۆمەڵێک گۆڕانکارى ئیجابى تێدا ئەنجامدراوە لە پێناو بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندکارانى کۆلێجى یاسا بەتایبەت لەبوارى وانە پڕاکتیکیەکاندا
پێشکەشکار:پ.ي.د.بهمۆ پهروێز عزيز،پ.ي.د.زبێر مصطفى حسێن،د.زانا جلال سعيد،د.اسماعيل نجم الدين ناميق،د.سيروان حامد احمد،پ.ي.د.زانا رفيق سعيد، م.ي.شاڵاوصباح عبدالرحمن
ناونیشان:پڕۆگرامى خوێندنى پێنج ساڵەى یاسا
لیستی ئامادەبوان