ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (١٧/٨/٢٠٢٤) لە زانکۆی جیهان سلێمانی کۆتایی هێنرا بە خولی (ڕاهێنانی پیشەیی پارێزەران) کە لە لایەن دەزگای زەکاتی زانست وبەشی یاساوە ڕێکخرابوو، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ.د. ئومێد ڕەفیق فەتاح)، وبەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ (پ.د. بەمۆ پەروێز عەزیز)، وبەڕێز سەرۆکی بەشی یاسا (پ.ی.د. إسماعیل نجم الدین نامق)، وبەڕێز بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست (پ.ی.د. نوری حمە سعید). تیایدا قەڵغانی ڕێزلێنانی زانکۆ بەخشرا بە مامۆستایانی خولەکە هەر یەک لە بەڕێزان: دادوەر دکتۆر سیروان رؤوف، ودادوەر ماکوان مجید، ودادوەر هیوا رفیق، لە پای ئەرک وماندوبوونیان بەم خولەوە کە لە (٢٩/٦)ەوە بەردەوام بوو تا (١٧/٨)، ودواتر بڕوانامەی بەشداریکردن دابەش کرا بە سەر بەشداربوواندا.
Related posts