کۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان سیمینارێکى پێشکەشکرد.
ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتى 7-11-2018 سیمینارێک لەکۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان لەلایەن (د.دلاوەر صاڵح محمود) بەناونیشانى (شرط الإرهاق فى تطبيق نظرية الظروف الطارئة)پێشکەشکرا.
مەرجى ارهاق یەکێکە لەو مەرجە گرنگانەى کەپێویستە هەبێت تا ئەوەى قەرزارێک بتوانێت داواى جێبەجێکردنى حوکمەکانى تیۆرى بارودۆخىنەخوازراو و چاوەڕواننەکراو بەسەر گرێبەستدا بکات،تا توشى زیانێکى گەورەى دارایى نەبێت لەئاکامى جێبەجێکردنى ئەو ئەرکەى سەر شانى بەپێى گرێبەستەکە ،وە دادوەر بتوانێت بەهانایەوە بێت و ئەو قورساییەى سەرشانى سووک بکات ئەویش یان بەکەم کردنەوەى ئەرکى سەرشانى قەرزار وە وە زیادکردنى ئەرکى سەرشانى خاوەن قەرز وە وەستاندنى جێًبەجێکردنى گرێبەستەکە وە هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکە هەموو ئەمانە لەپێناوى گەڕانەوەى هاوسەنگى داراى بۆ گرێبەستەکە لەپاش تێکچوونى هاوسەنگیەکە بەهۆى ئەو بارودۆخە نەخوازراوە تازەى کەبەسەر گرێبەستەکەدا هاتووە .
Related posts