کۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان سیمینارێکی پێشکەشکرد.
ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتى 13-11-2018 سیمینارێک لەکۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان لەلایەن (د.زانا جلال سعید) بەناونیشانى پێشکەشکرا .
لە سیمینارەکەدا پێشکەشکار باسى لەگرنگى بەشدارى هاوڵاتیان لەپڕۆسەى سیاسى حوکمڕانیدا کردوو ،وە باسى لەدیاردەى کەمى بەشدارى هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکاندا کرد لەسەر ئاستى عێراق و کوردستان ،هەروەها باسى لەسەرجەم ئەوهۆکارانە کرد لەهۆکارى ئابورى و ئاستى نزمى ڕۆشنبیرى هاوڵاتیان و جۆرێک لە گوێ نەدان بە بەشدارى هاوڵاتى لەپڕۆسەى هەڵبژاردنەکان و هەروەها باسى لەهۆکارە سیاسى و کارگێڕیەکان کرد کە ئاستەنگن لەبەردەم پڕۆسەى هەڵبژاردن و بەشدارى هاوڵاتیان لەو پڕۆسەیەدا.
لەکۆتایدا باسى لە چارەسەرە گونجاوەکان کرد کەدەبنە هاندەرى هاوڵاتى بۆ بەشدارى لەپڕۆسەى هەڵبژاردندا .