خولی (گەشەپێدانی تواناکان) بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆتایی هات
ئەمڕۆ٢٠١٩/٤/٢٤ بە ئامادەبونی پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان، پ.ی.د. ڕێبوار زین الدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانست و خوێندنی باڵا،پ.ی.د.واحد عومەر محی الدین ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان، ژمارەیەک لە ڕاگرو سەرۆک بەش ومامۆستایانی زانکۆی جیهان و،بە ئامادەبونی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی خولی (گەشەپێدانی تواناکان بۆهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ) لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆی جیهان کۆتایی هات.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بە وتاری سەرپەرشتیاری خول د.زانا جەلال سەعید سەرۆکی بەشی یاسا دەستی پێکرد جەختیکردەوە لەسەر هەنگاوەکانی خولەکەو گرنگی و بایەخی زانکۆ بە بابەتی یاسایی بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
پاشان وتارێک لە لایەن پ.ی.د.بەمۆ پەروێز عەزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا پێشکەشکراو باسی لە ڕۆڵی زانکۆ کرد لە گەشەپێدان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا.
دواتر وتاری پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان پێشکەشکرا سەرەتا سوپاسی سەرجەم بەڕێوبەرەکانی کرد بۆ پێشوازیکردن بۆ ئەم دەستپێشخەریەی زانکۆ هەروەها باسی لە هەماهەنگی زیاتر کرد لە نێوان زانکۆ و فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی و، سوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێجی یاساو مامۆستایانی وانەبێژی کردوو پیرۆزبایی لە بەشداربوان کرد.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا بڕوانامەی بەشداربون بە سەر مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکەدا دابەشکرا.