لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی کۆلێجی یاسا خولێکی ڕاهێنانی لە ٢٠١٩/١/١٦ بۆ خوێندکارانی هەر چوار قۆناغی کۆلێجەکەی کردەوە بەمەبەستی ڕاهێنانی خوێندکاران لەسەر ئەنجامدانی چەند سیمینارێک بۆ خوێندکارانی ئامادەیی سنوری پارێزگای سلێمانی لەسەر بابەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی لەلایەن گەنجانەوە .
لە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٠١٩/٤/٣ بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان، بەڕێز دادوەر. جاسم جزاء جافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ،پ.ی.د.ڕێبوار زین الدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا ،پ.ی.د.واحد عومەر محی الدین ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان ، ،پ.ی.د.بەمۆ پەروێز عەزیز ڕاگری کۆلێجی یاسا،د.زانا جەلال سەعید سەرۆکی بەشی یاسا ،ژمارەیەک لەمامۆستایان و خوێندکارانی بەشی یاسا کۆتایی بە خولەکە هات و خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایان وئەو خوێندکارانەی بەشداری خولەکەیان کردبوو.
لەوتەیەکیدا بەڕێز دادوەر.جاسم جزاءجافر سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەم جۆرە خولانە بەڵێنی هاوکاری و کاری هاوبەشی بۆ زانکۆ دوپات کردەوە.