
رۆژی دووشەممە، ٦/٢/٢٠٢٣ ئامادەيی بەكرەجۆی كچان پێشانگایەکی شێوەکاری بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی جيهان- سلێماني ڕێكخست.
پێشانگاکە لەلایەن ستافی ئامادەیی بەکرەجۆی کچان بە سەرپەرشتی مامۆستای هونەر (ڕاز صلاح الدین) وهاوکاری مامۆستایان (سارا سالار) و (ساکار یحيی) لە ئامادەییەکە، وبە هاوبەشی لەگەڵ بەرپرسی یەکەی هونەری زانکۆی جيهان-سلێمانی (بختیار حمەعلی) ڕێکخرابوو، کە تێیدا کۆمەڵێك خوێندکاری بەهرەمەندی ئامادەییەکە تابلۆکانیان نمایشکرابوو وبوو بە جێگای سەرنجی ميوانەکان.
جگە لە سەرۆکایەتی و ستافی زانکۆی جيهان ، بەرێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی وکۆمەڵێك سەرپەرشتیار وميوانی بەرێز ئامادەی کردنەوەی پێشەنگاکە بوون.
ئەم جۆرە چالاکیانە لە چوارچێوەی گرنگیدانی زانکۆی جيهان-سلێمانی دێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمیە جیاوازەکان بەمەبەستی پێشخستنی پرۆسەی پەروەدەیی وخزمەتی زیاتری کۆمەڵگا.