ڕێكەوتی ١٠/٥/٢٠٢٣، لە مەراسیمێکدا کە مامۆستایانی بەشە جۆراوجۆرەکانی زانکۆ تێیدا ئامادەبوون، پ.ی.د ئومێد رەفیق فەتاح، سەرۆکی زانکۆی جیهان- سلێمانی و پ.د. بەمۆ پەروێز عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی وخوێندکاران، بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەشی شەش توێژەری زانکۆکە کرد. توێژەران کە مامۆستای کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان و بەشی زانستی کۆمپیوتەر بوون، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین تۆێژینەوەیان لە جۆڕناڵە جیهانیەکانی نموونەی سکۆپەس وئیمپاکت فاکتەر بلاوکراوەتەوە.
ڕێزلێنانی ئەو توێژەرانە لە چوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی زانکۆ دێت بۆ هاندان وپاڵپشتیی مامۆستایان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆکە وسەرجەم مامۆستایان.