ڕۆژی دووشەممە 2023/01/09 کاتژمێر 03:00ی پاش نیوەڕۆ دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیھان و زانکۆی جیھان-سلێمانی بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و میوانان پێشانگایەکی پەیکەرسازی بە ناونیشانی ئەزمونەکانی پەیکەرسازی هاوچەرخی عێراقی لە گەلەری مۆزەخانە کردەوە.
لە پێشانگاکەدا سێ هونەرمەندی عێراقی هەر یەکە و بە شەش پەیکەر بەشدارییان کردبوو.
شایەنی باسە ئەم پێشانگایە لە 01/09 تا 01/12 لەگەلەری مۆزەخانە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی 01/14 و ڕۆژانی دوایی لە گەلەری جیهان لە ناو زانکۆی جیهان-سلێمانی درێژەی دەبێت.
ئەم چالاکیە بەسەرپەرشتی بەختیارهەڵەبجەیی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی جیهان-سلێمانی بەڕێوەدەچێت.