ڕۆژی ١٨/١٠/٢٠٢٣ بەشی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی بەهاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی وبەپاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا EUROPEAN UNION ، مێزگردێکی بۆ کۆمەڵێك دادوەر، مامۆستای زانکۆ، پارێزەر، یاساناس، وبەڕێوەبەری پۆلیس وتۆژەرانی کۆمەڵایەتی چاکسازیەکان ونوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی ودەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ڕێکخست. چالاکیەکە کە ناونيشانی ” بەرەوپێشبردنی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، باشترکردنی بارودۆخی دەستبەسەرکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەشکەنجەدان” بوو، لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا دێت کە ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە وباشترکردنی بارودۆخی دەستبەسەرکردن وهەڵوەشاندنەوەی ئەشکەنجەدانە لە هەرێم وعێراق. پاش تەواو بوونی گفتووگۆکان، ڕاسپاردەی لەیەنەکانی بەشداربوو کۆکرایەوە وڕوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت بەمەبەستی کارکردن لەسەر درووستکردنی ڕەوشێکی باشتر بۆ نەوجەوانان لە سەنتەرەکانی ڕاگرتن وچاکسازیەکان بەشێوازێك کەلەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ بگونجێت.
جگە لەم چالاکیەبڕیار وایە چەند تەوەرێکی پرۆژەکە لە داهاتوودا لە زانکۆی جیهان سلێمانی جێبەجێ بکرێت وەکو ئامانجێكی زانکۆکە بۆ ڕێگەخۆشکردن بۆ پاڵپشتیە نێودەوڵەتیەکان وباشتر کردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لەهەرێم.