
ژمارەیەک لە خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-سلێمانی پرۆژەی (Cihan Break) رادەگەیەنن کە هەفتانەی بابەتێکی رۆژ بە زمانی ئینگلیزی دیبەیتی لەسەر ساز دەکرێت و گفتوگۆی پرسەکانی رۆژ دەکەن.
رۆژی یەکشەممە ٢٨/١/٢٠٢٤، لە هۆڵی گفتوگۆکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی، خوێندکارانی زانکۆ گفتوگۆیان لەسەر پرسی فێربوونی زمانی ئینگلیزی کرد و دیبەیتێکی ئەکادیمی بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی پرۆپۆزەڵی پەسەندکراوی پرۆژەکە، هەفتانە پرۆژەی (Cihan Break) بە بەشداری مامۆستایان، نوسەران و ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان بەڕێوەدەچێت و خوێندکاران لە دیبەیتی ئەکادیمیدا گفتوگۆی بابەتەکان دەکەن.
بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە و لە م بەشەدا خوێندکاران جگەلە فێربوونی زمانی ئینگلیزی، راهێنان لەسەر شێواز و تەکنیکەکانی وەرگێڕانی ئینگلیزی بۆ کوردی/عەرەبی ئەنجام دەدەن، هاوکات پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی چوار ساڵە، دەرچووانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-سلێمانی دەتوانن وەک (مامۆستای ئینگلیزی، وەرگێڕی یاسایی، رۆژنامەوان و وەرگێڕی راستەوخۆ، شارەزای زمانەوانی، رێکخەر لە کۆمپانیا و رێکخراوەکان) خزمەت بکەن.