ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢٢، زانکۆی جیهان سلێمانی بە نوێنەرایەتی م. هێمن رشید آغا، بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری سەردانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) کەسەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە کرد. ئەم سەردانە بەمەبەستی ئاشنابوون بە سروشتی کارەکانی ئەم دەزگایە بوو، وە لەچوارچێوەی پرۆژەی خولی دووەمی پرۆگرامەکانی پێگەیاندنی تیمێك لە بەڕێوەبەراندا دێت. ئەم سەردانە بەبەژداری دەزگای گەشەپێدانی فەرنسی (Agence Française De Développement (AFD) ) کە دامەزراوەیەکی دارایی گشتییە، وە سیاسەت و ستراتیجی حکومەتی فەرنسا جێبەجێ دەکات. دەزگای گەشەپێدانی فەرنسی لە ڕێگەی هەردوو ڕێکخراوی دانیال میتیران فرانس لیبرتی – France Libertés – Fondation Danielle Mitterrand وە بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی لیۆ لاگرانژی فەرەنسی – Fédération Léo Lagrange وە ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی Public Aid Organisation (PAO) وە Douleurs Sans Frontières فەرەنسی پرۆژەکانی لەهەرێمی کوردستان جێ بەجێ دەکات.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) دامەزراوەیەکی حكومەتی هەرێمی كوردستانە وەك فەرمانگەیەكی پێشەنگ بۆ هەماهەنگی بۆ سەرجەم قوناغەكانی وەڵامدانەوە و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان، بە قۆناغەكانی ئامادەكاری پێشوەختە و كەمكردنەوەی كاریگەری و زیانەكان و وەڵامدانەوە و دووبارە گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی بۆ قەیرانە مرۆییەكانی ئێستا و هەموو قەیرانە دەستكرد و سروشتییەكانی دیكە كە ئەگەر لە داهاتوو ڕووبدەن.