ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی (٢٨/٢/٢٠٢٤)، سەرۆکایەتی بەشی یاسای زانکۆی جیهان _سلێمانی هەستا بە رێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بۆ ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتی ئەندامانی ئەنجومەنی بەش، هەر یەک لە بەڕێزان: (پ.ی.د. نوری حمە سعید)، و(م. رزگار عبدول محمد)، سەرەتا لەلایەن خاتو ( هەوراز) ڕاوێژکاری ئەنجومەنی شورا پێشوازی کران و بابەتێکی پێشکەش کردن سەبارەت بە یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێم: (پێکهاتە، تایبەتکاریی و دەسەڵاتەکان، کارو چالاکیەکان). ودواتر سەردانی بەڕێز دادوەر (د. سەردار یاسین حمد) سەرۆکی ئەنجومەنی شورایان کرد، و بەڕێزیان بە گەرمی پێشوازی لێ کردن، وباسی لە گرنگی ئەم جۆرە سەردانانە کرد بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا. لەکۆتاییشدا خوێندکاران بەشەکانی ئەنجومەنەکە و هۆڵەکانی دادبینیان بەسەرکردەوە..
Related posts