ڕۆژى شه‌ممه 16-11-2024 له‌هۆڵى سيميناره‌كانى زانكۆ، به‌شى ياسا پانێڵێكى زانستى ڕێكخست له‌ژێر ناونيشانى : سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوان 2024 بۆ هه‌رێمى كوردستان: پرۆسه‌يه‌كى گرنگ و، مه‌ترسيدار !.
لە پانێڵەکەدا دوو بابه‌ت پێشكه‌شكرا کە لەلایەن د. ئاسۆ حەمەشین بەڕێوەبرا، بابه‌تى يه‌كه‌م له‌لايه‌ن به‌ڕێز پ.ى.د.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگنه وه پێشكه‌شكرا به‌ناونيشانى ڕێكخستنى ده‌ستوريى و ياسايى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوان له‌عێراقدا. تێيدا پانێڵيست تيشكى خسته‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و ده‌قه ده‌ستوريى و ياساييانه‌ى په‌يوه‌ندارن به‌پرۆسه‌كه‌وه، له‌وانه مادده‌ى 110 بڕگه‌ى نۆيه‌م له‌ده‌ستورى عێراق و هه‌ردو ياساى فيدرالى ( سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوان و شوێنه نيشته‌جێكان ژماره 40ى ساڵى 2008 ، و ئامارى سيسته‌مه‌كانى زانيارييه جوگرافيه‌كان ژماره 32ى ساڵى 2023 ). له‌به‌ر ڕۆشنايى ئه‌و ده‌قانه‌وه شرۆڤه‌ى گرنگيه‌كانى سه‌رژمێرييه‌كه‌ى كرد و تيشكى خسته‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسيانه‌ى له‌پرۆسه‌كه‌وه دروست ده‌بن به‌تايبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌يوه‌نداره به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان .
بابه‌تى دووه‌م له‌لايه‌ن پ.ى.د.عيباد ئيبراهيم ئه‌حمه‌د به‌ناونيشانى (سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوانى 2024ى عێراق له‌بڕيارو ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تيه‌كاندا). به‌ڕێزيان له‌بابه‌ته‌كه‌يدا هه‌مو ئه‌و بڕيارنامانه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان خسته‌ڕو كه تايبه‌ت بون به گرنگى چاره‌سه‌ر كردنى پرسى ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌پێش هه‌ر پرسێكى ديكه له‌وناوچانه بهسهرژمێرى گشتى دانيشتوانه‌وه، به‌تايبه‌ت چاره‌سه‌ركردنى كێشه سنورييه ناوخۆييه‌كان له‌عێراقدا بابه‌تێكى جێبايه‌خى ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تيه..
له‌كۆتايى پانێڵه‌كه‌شدا ئاماده‌بوان پرسيار و ڕونكردنه‌وه‌يان ئاراسته‌ى پانێڵيسته‌كان كرد ، ئه‌وانيش وه‌ڵامى پرسيار و ڕونكردنه‌وه‌ى زياترييان پێشكه‌ش كرد .
Related posts