ئەمڕۆ 4/8/2024, بەشی یاسای زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، بەهاوبەشیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی بەشی سلێمانی، لە زانکۆ جیهان سلێمانی خولێکی تایبەت بە میتۆد و ڕێبازەکانی نووسینەوەی توێژینەوەی زانستی بۆ کۆمەڵە ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ڕێکخست. سەرەتا بەڕێز عمید ئاری معروف بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی بەشی سلێمانی، سوپاسی زانکۆی جیهان ـ سلێمانی کرد بۆ بەدەمەوە هاتنی بەردەوامی ئەم کارانە لە پێشتر و ئێستادا، پاشان باسی گرنگی زانینی چۆنیەتی نووسینەوەی توێژینەوەی زانستی کرد وەك یەکێک لە مەرجەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ.
ئەم خولە لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د نوری حمە سعید) بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست و مامۆستا لەبەشی یاسا وترایەوە.
Related posts