
ڕۆژی 25/11/2023 بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیھان-سلێمانی سیمینارێکی سازکرد لەلایەن مامۆستا شارۆ نەورۆز فاضل مامۆستای بەشەکە پێشکەشکرا، بەبۆنەی یەکەم ڕۆژ لە ١٦ ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و جیاکاری جێندەری.
سیمینارەکە لەژێر ناونیشانی (Invest to Prevent Violence Against Women and Girls) کە دروشمی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بە ھاشتاگی #noexcuse ھۆشیاری بە جیھاندا بڵاودەکرێتەوە، ھاوکات لەم سیمینارەدا باس لە چیرۆکی پشتی دانانی ئەم ڕۆژە جیھانییە و ھەڵبژاردنی ڕەنگی پرتەقاڵی وەک سیمبۆل وجۆرەکانی توندوتیژی جێندەری کرا وکۆمەڵێک داتا خرایە ڕوو بۆ ساڵەكانی ٢٠٢٠ تاوەکوو ٢٠٢٣ و کۆتایی ھێنرا بەوەی کە پێویستە ھەموومان ھاوکاربین بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لەپێناو بەدیھێنانی کۆمەڵگەیەکی بەرھەمھێنتر و لەسەر ئاستی جیھانیش بۆ بەدیھێنانی ١٧ ئامانجەکەی گەشەپێدانی بەردەوام.